ئەم خۆراكانە تەندروستی قژت ‏دەپارێزن

هەمو مانگێك قژت 0,6-1,2 سم ‏درێژ دەبێت. یەكێ‌ لەو هۆكارە ‏گرنگانەی كە تەندروستی و ڕەونەقی ‏ئەو تاڵە موە تازانە دیاری دەكات، ‏بریتییە لە خۆراكی تەندروست... ‏بۆیە ئەگەر دەتەوێ‌ قژێكت هەبێت كە ‏خەونی پێوە دەبینی، ناكرێ‌ هەر بیر ‏لە شامپۆ و موكەیەف و كرێم ‏بكەیتەوە. بەڵكو دەبێت لە ‏هەڵبژاردنی خۆراكەكانتدا بیرێك لەو ‏ڕەگەزە خۆراكیانەش بكەیتەوە كە ‏زۆر لە كرێم و شامپۆ گرنگترین لە ‏ڕێگای بەدیهاتنی خەونەكەتدا. ‏ئەمانە ئەو خۆراكانەن كە وادەكەن ‏قژی ئاییندەت تەندروستتر و جوانتر ‏بێت:‏

ادامه نوشته

عەتر سەلامەتە؟

كەمپینێكی زانستی لە ئەمریكا بە ‏مەبەستی تێگەیشتن لە سروشتی ‏كیمیایی عەتر و بۆنەخۆشەكان، ‏هەندێ‌ زانیاری نوێ‌ دەخاتە ‏پێشچاوی پەیوەندیداران. پسپۆڕان ‏لە جۆرە ناسراو و ماركەكانی عەتر ‏كە 17 جۆر بون لە هەریەكە و ‏نمونەیەكیان نارد بۆ پشكنینی ‏تاقیگەیی. دواتر پسپۆڕان بۆیان ‏دەركەوت جگە لەو ماددانەی كە ‏لەسەر قوتوی عەترەكان نوسراون ‏بەوەی پێكهاتەی عەترەكەن،
ادامه نوشته

ئەم فاكتەرانە ئەگەری ‏توشبونەوەت بە پشت ئێشە زیاد ‏دەكەن

زۆرێك لە خەڵكی سكاڵا دەكەن ‏لەدەست ئازار لە خوارەوەی پشتیاندا. ‏لە زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەكاندا ‏ئەمە بەهۆی زۆر ماندوكردن و ‏فشارخستنەسەری زۆری ماسولكە و ‏ژێ‌ و بەستەرەكانی پشتەوە هەیە، ‏نەوەك ناتەواوی و نەخۆشی بڕبڕە كان ‏‏(فقرات). ئەم هۆكارانە وا دەكەن لە ‏
خەڵكی تر زیاتر توشی پشتئێشە ببی:‏
‏*- ئەو فاكتەرانەی ناتوانی بیانگۆڕی:‏

ادامه نوشته

ئەم نیشانانەی شەكرە لەبیر مەكە

ئەوانەی توشی شەكرە هاتون، لەگەڵ ‏گەلێ‌ لە نیشانەكانی ڕاهاتون و ‏دەیانناسنەوە. بە خۆشحاڵییەوە ‏ئێستا ئامێری پێوانی شەكرە لای ‏گەلێك لە توشبوان هەیە و بەم پێیە ‏بیرۆكەیەكیان دەربارەی حاڵەتەكەیان ‏هەیە.
ادامه نوشته

بیرە ئەگەری توشبون بە سەدەف ‏زیاد دەكات

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە ئەنجامەكەی ‏‏16ی ئەم مانگە لە سایتی وێبمێدسندا ‏بڵاوبۆتەوە و چەند ڕۆژی داهاتو ‏ڤێرژنە چاپكراوەكەی لە ئەمریكا ‏بڵاودەبێتەوە، خواردنەوەی بیرە ‏ئەگەری توشبون بە نەخۆشی ‏سەدەف(‏Psoriasis‏) ،كە ‏نەخۆشییەكی بە ئازار و شێوێنەری ‏جوانیی پێستە، زیاد دەكات.‏
ادامه نوشته

چەند خویەكی تەندروستانەی گشتی بۆ ڕۆژوەوانان

ڕەمەزانی ئەمساڵ لە وەرزێكدایە كە ئێجگار گەرمە و ڕۆژگارێكی ئەوتۆیە كە دەگاتە 16 سەعات. بۆیە گرنگە ئاگات لە باری تەندروستیت بێت. ئەمانە هەندێ‌ ئامۆژگارییە بۆ هەمو لایەك:
1- ئەگەر هەر حاڵەتێكی تایبەتی تەندروستیت هەیە، ڕاوێژ بە پزیشك بكە كە ئاخۆ ڕۆژو زیان لە تەندروستیت دەدات؟
2- ئەگەر تەنانەت تەندروستیشی، بەرنامەیەكی ئەوتۆ بۆ ژەمەكانی ڕەمەزان دابڕێژە كە تێیدا بڕی پێویستی ڕەگەزە خۆراكییەكان و شلەمەنی پێویست پێشكەش بە جەستەت بكەیت.
3- پارشێو بكەن: پارشێو گرنگترین ژەمی
ادامه نوشته

ڕەمەزان مەترسیدارە؟

هەرچەندە هەمومان بە فەرمانی خودا بەڕوژو دەبین نەوەك بۆ سودە تەندروستییەكانی، بەڵام بیرتان نەچێت ڕەمەزان بۆ باری تەندروستیمان بەسودە. ڕۆژوگرتنی موسوڵمانان جیایە لە (خۆ برسیكردنی تەواو) كە لە هەندێ‌ بیروباوەڕی تردا هەیە، بەوەی ڕۆژوگرتن وا دەكات تەنها نانی نیوەڕٍۆ نەخۆین و نانی بەیانیش (كە لە ژەمە دروستەكانە) تەرك نەكەین، بەڵكو زوتر بیخۆین.
ساڵی 1994 كۆنگرەیەكی گەورەی جیهانیی تەندروستی بەسترا بەناوی "ڕەمەزان و تەندروستی" كە تێیدا 50 لێكۆڵینەوەی زاستی لەلایەن خەڵكی مسوڵمان و نامسوڵمانەوە پێشكەش كران
ادامه نوشته

پێش نوستن دەم و چاوتان بشۆن

مەبەستمان لەوە نییە ڕاستەخۆ بەر لەوەی بنوی دەم و چاوت بشۆیت و خەوەكەت بزڕێنی، بەڵكو ئەوەیە دوای هاتنەوەت لە كار یان بازاڕی ئێواران یان هەر چونە دەرەوەیەك پێش نوستن، دەم و چاوت بشۆیت. ئەم شتنە دەبێتە هۆی داماڵینی ماددە كیمیاییەكانی میكیاج و كرێمە جیاوازە كیمیاییەكان، تەپ و تۆز و ماددە پیسكەرەكانی تر. ئەگەر دەم و چاو نەشۆی، ئەوانە دەبنە هۆی ڕودانی كارلێكی كیمیایی نەخوازراو لەسەر پێست و ژینگەیەكی لەباریش دەخولقێنن بۆ میكرۆبەكان و لە ئەنجامدا پێستێكی نەخۆشتر و كەمدرەوشاوەترت دەبێت. جگە لەمە، دەم و چاو شتن سوڕی خوێن چالاك دەكات و كارلێكە بەسودەكانی كاتی نوستن لە پێستتدا چالاكتر دەكات و لە ئەنجامدا پێستێكی گەنجتر و درەوشاوەترت دەبێت.

جۆرێكی شیری قوتو، هۆرمۆنی تێدایە

زۆر جار پزیشكان هانی دایكان دەدەن شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان چونكە جگە لە سودە خۆراكییە لە ژماردن نەهاتوەكانی، كۆئەندامی بەرگری منداڵ بەهێز دەكات. بە پێچەوانەوە شیری قوتو بەرپرسە لە ڕودانی گەلێ‌ نەخۆشی.
جگە لەو زیانە زۆرانەی پیشتر لێیان دواوین، 8ی ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە جۆرێكی شیری قوتو كە لە چین دروست دەكرێت، بوەتە هۆی بەرزكردنەوەی هۆرمۆنەكانی پرۆلاكتین و ئیسترادایۆل لە خوێنی ئەو منداڵانەی خواردویانە و سەرەنجام لە تەمەنێكی بچوكی وەك 15 مانگان تا 4 ساڵان هانی گەشەكردنی مەمكی منداڵە كچەكانی داوە
ادامه نوشته

وریابن لە دەرمانی خۆلاوازكردن

لە بازار و لە دەرمانگە لاكۆڵانەكاندا، گەلێ‌ جۆری جیاوازی دەرمان دەفرۆشرێت كە گوایە "100% سروشتین و لە گژ و گیای میللی دروستكراون" و بە شێوەی حەب و چا و هاڕاوە بێ‌ ئاگاداری پزیشك دەدرێنە ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێ‌ بێ‌ خۆماندوكردن و دوركەوتنەوە لە زۆرخۆری لاواز ببن.

 بەڵام نابێ‌ هێندە خۆشباوەڕ بیت و هەرچی لەسەر قوتوی ئەو دەرمانانە نوسرابو بڕوای پێبكەی. یەكێك لەو دەرمانە چینییانە بریتییە لە

ادامه نوشته

ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی لەبارچون

گواستنەوەی نەخۆشیی بەهۆی خۆراكەوە لە هۆكارە بەربڵاوەكانی تێكچونی باری تەندروستی هاوڵاتییانە. لە ئەمریكا ساڵانە 75 ملیۆن كەس بەهۆی خۆراكەوە نەخۆش دەكەون، 375,000 یان داخڵی نەخۆشخانە دەكرێن و 5000 تا 9000 یان دەمرن. لەكاتی سكپڕیدا كۆئەندامی بەرگری لەش لاواز دەبێ‌، ئەمەش وا دەكات هەم دایكی سكپڕ و هەم كۆرپەكەی سكیشی نێچیرێكی ئاسانتری ئەو نەخۆشییان بن.

ادامه نوشته

لە سەعاتی یەكەمی مەستبوندا ئەگەری جەڵتە دو هێندەیە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ كە 15ی ئەم مانگە ئەنجامەكەی لە سایتی وێبمێدیسندا بڵاوكراوەتەوە دەڵێ‌ سەعاتی یەكەمی دوای خواردنەوەی كحولیی ئەگەری ڕودانی جەڵتەی دەماخ دو هێندە زیاد دەكات، ئەم ئەگەرە لە سەعاتی دوەمیشدا هێشتا 60% بەرزترە و دواتر تا خواردنەوەی داهاتو وردە وردە بەرەو ئاسایی بونەوە دەچێتەوە. لێكۆڵیاران دەڵێن هۆی ئەمە ئەوەندە ڕون نییە، ئەوەی تا ئێستا بۆی دەچن ئەوەیە لەو سەعاتەی دوای خواردنەوەدا فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە و ئەگەری مەیینی خوێن زیاد دەكات. ئەم دو حاڵەتەش لە هۆكارە بڵاوەكانی ڕودانی جەڵتەی دەماخن.

هەتا بڕی خواردنەوەكەش زیاتر بكات، ئەگەری ڕودانی كارەساتی تەندروستی لە لەشدا زیاد دەكات. جگە لەم حاڵەتە، خواردنەوەی زۆر كاری نەرێنی بەرچاو لە جگەر و قوڕگ دەكات و لە ژنانیشدا ئەگەری توشبون بە شیرپەنجەی مەمك زیاد دەكات.

سوڕی مانگانەت چیت پێدەڵێ‌؟

هەر لە قۆناغی ناوەندی خوێندوتە كە سوڕی مانگانە لە ئەنجامی داماڵرانی ناوپۆشی مناڵدان دروست دەبێت.
هەرچەندە خوێنی سوڕی مانگانە بێزاركەر و هەندێ‌ جار لەكات و شوێنی نەگونجاودا ڕودەدات،بەڵام بیرت نەچێ‌ هەبونی ئەو سوڕە پێت دەڵێ‌ كە كۆئەندامی زاوزێت بە باشی كار دەكات و جیا لەمە ڕێك و پێكی ئەو سوڕە زۆر جار بە "پەنجەرەی سەلامەتی" ناو دەبرێت و نیشانەی تەندروستی ئافرەتە و پێچەوانەكەشی ڕاستە.
ادامه نوشته

نەخۆشیی چیا چیە؟

نەخۆشی چیا كۆمەڵە نیشانەیەكە كە توشی هەندێ‌ لەو كەسانە دەبێت كە هەڵدەگەڕێنە سەر چیا، بەتایبەت ئەگەر چیاكە لە 2000 مەتر بەرزتر بێت.

نیشانەكانی:

1-نیشانە مامناوەندەكان:
@خەوزڕان @سەرئێشە و گێژبون @هەست بە ماندوێتی كردن @نەمانی ئارەزوی خواردن @دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە @خێرالێدانی دڵ @تەنگە نەفەسی
2-نیشانە توندەكان:

ادامه نوشته

*ترێ‌ بۆ چاوتان بەسودە

 

Resveratrol ماددەیەكە بە خەستییەكی زۆر لە توێكڵی ترێدا هەیە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ كە ئەنجامەكەی لە هێڵسدەی نیوزدا بڵاوبۆتەوە ئەم ماددەیە ڕێگە دەگرێ‌ لەو نەخۆشییانەی لە ئەنجامی چونە تەمەن یان بەهۆی شەكرە توشی چاو دەبن. بەم پێیە زۆر خواردنی ترێ‌ ڕێگە لەو نەخۆشییانە دەگرێ‌ كە بەو دو هۆ بڵاوەوە توشی چاوتان دەبێ‌. ئەم ماددە بەسودە كە لە توێكڵی ترێدا هەیە، جگە لەمە دژایەتی شیرپەنجە دەكات و ناشهێڵێ‌ پیری كاریگەری زۆر لەسەر ئەندامەكانی تری جەستەتان دابنێت.

 

مێشولە تۆی خۆشدەوێ‌؟

هەندێ‌ خەڵك بانگەشەی ئەوە دەكەن كە زیاد لە خەڵكانی ئاساییمێشولە پێیانەوە دەدات. بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەكان ئەوان ڕاست دەكەن. پێش هەمو شتێك دەبێ‌ بزانن كە مێِولەی نێرینە بە كەسەوە نادات و ئەوە تەنها مێیەكانن كە دەگەزن. لێكۆڵینەوەكە دەڵێ‌ مێشولە لە دوری 50 مەترەوە بۆنی نێچیرەكەی دەكات و هەندێ لە نێچیرەكان زیاتر سەرنجی ڕادەكێشن. پێش هەمو شتێك بۆماوە ڕۆڵی هەیە لە سەرنجڕاكێشی پێستی مرۆڤ بۆ مێشولە. دواتر هەبونی ڕادەیەكی باشی كۆلیسترۆل لەسەر پێست (نەك لەناو خوێن) و ئینجا بەرزیی ئاستی دوانۆكسیدی كاربۆن لە هەناسەی ئەو كەسەدا.
جگە لە توشكردن بە هەستەوەری، مێشولە گەلێ‌ نەخۆشیش دەگوازێتەوە وەك مەلاریا و تای ڕۆژاوای نیل.

ڕەنگە خۆراكییەكان مەترسیدارن

ڕەنگە خۆراكییەكان بەكاردێن بۆ جوانكردن و سەرنجڕاكێشانی خۆراكەكان، بەتایبەت ئەو خۆراكانەی بۆ منداڵان دروست دەكرێن. بەپێی هەواڵی سایتی وێبمیدیسن گروپێكی زانستی ئەمریكی بەناوی سەنتەری زانست بۆ بەرژەوەندی گشتیی داوا لە بەرنامەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی دەكەن ئەو ڕەنگە خۆراكیانە قەدجەغە بكات چونكە هیچ گەرانتییەك نیە بیسەلمێنێ‌ سەلامەتن و بەڵكو مەترسیداریشن. لەو بیارەیەوە سایتەكە ڕوی لە بێرنارد ویس پرۆفیسۆری تەندروستی ژینگەیی كردوە و ئەویش لای خۆیەوە تەئكیدی لە ترسناكی بۆیە خۆراكییەكان كردۆتەوە.
پێشتر لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بە ڕۆڵی ئەو بۆیە خۆراكییانە كردوە لە تێكدانی هەڵسوكەوتی منداڵ و توانای سەرنج وەرگرتنی، هەروەها ڕۆڵی ئەو ماددانە لە زیادكردنی ئەگەری توشبون بە شیرپەنجە.
بۆیە یەكێتی ئەوروپا یاسایەكی دەركردوە، بەو پێیە كۆمپانیاكان ناچاتردەكرێن لەسەر پاكەتی ئەو خۆراكانەی بۆیەیان تێكراوە بنوسن "لەوانەیە كار لە چالاكی و توانای سەرنجدانی منداڵ بكات".

لەبری چپس و شیرینی، چەرەسات بخۆ

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە بەشی تەندروستی سایتی یاهو ئاماژەی پێكردوە، بەكارهێنانی ڕۆژانەی چەرەس چەوریی زیانمەندی خوێن و لێرەشەوە ئەگەری ڕودانی جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەگەر ڕۆژانە 67 گرام چەرەس بخۆیت، ئەوا ئاستی كۆلیسترۆلی زیانمەندت بە ڕێژەی 7,2% و ترایگلیسرایدیشت بە ڕێژەی 10% دادەبەزێ‌. بۆیە كارێكی باش دەكەیت ئەگەر چەرەس خواردن بكەیتە نەریتێكی ڕۆژانە، بەڵام بە مەرج: 1-وەك زیادە خۆراك مەیخۆ، واتە هەندێك لە خۆراكی ڕۆژانەت كەم بكەرەوە تا هەندێك كالۆری داببەزێنی لەبری ئەو كالۆرییەی لە چەرەسەكەوە دەستت دەكەوێ‌ 2-چەرەساتی سوێر مەخۆ 3-چەرەساتی چەور مەخۆ.

حەبێكی نوێی مەنع، هۆرمۆنی نێرینەشی تێدایە

حەبی مەنعی ئێستا دو جۆرە: یان یەك هۆرمۆنی ژنانە، یان تێكەڵكردنی دو هۆرمۆنی ژنانە (ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن).  تێبینی دەكرێت ئەو ئافرەتانەی حەبی مەنع بەكاردێنن، هەم ڕێژەی قەڵەوییان زیاد دەكات و هەم ئارەزوی سێكسییان كەم دەكات. بۆیە بەپێی هەواڵی سایتی مێدیكاڵ نیوز تودەی، بۆ ڕێگاگرتن لە ڕودانی ئەم دو حاڵەتە نەخوازراوە، كۆمپانیای بایۆسەنات فارماسیوتیكاڵی ئەمریكی هەستاوە بە دروستكردنی حەبێكی نوێی مەنع كە لە سێ‌ هۆرمۆنی (ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن و ئەندرۆجین) پێكهاتوە. ئەندرۆجین بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە و بە ئاستێكی كەم لە ئافرەتاندا هەیە، بەڵام ئەو ئافرەتانەی حەبە مەنعەكانی ئێستا بەكاردەهێنن، بەكاری ئەو هۆرمۆنە مێینەیەی تێیدایە، ئاستی ئەندرۆجینیان دادەبەزێ‌ و پێدەچێ‌ ئەمەش لەپشت پوكانەوەی ماسولكەكانیان و ساردبونەوەی سێكسییانەوە بێت. حەبە نوێیەكە قۆناغە سەرەتاییەكانی تاقیكردنەوەی بە سەركەوتویی بڕیوە و بە تەواوبونی قۆناغەكانی ترە، دەكەوێتە بازاڕەوە.

لەبیرچونەوە

لەبیرچونەوە دەكرێ‌ بەشێكی زانیارییەكان و هەستەكان بگرێتەوە، یان سەرجەمی زانیارییەكان و هەستەكان بخاتە مەترسی. دەشكرێ‌ كاتی یان هەمیشەیی، كورتخایەن یان درێژخایەن بێت.
جۆرەكەشی بەپێی ئەو ناوچەیەی لە مێشكدا كاری لێكراوە دەگۆڕێت.

هۆیەكانی:

ادامه نوشته

ئەم 5 خوی خواردنە، گەنج دەتهێڵنەوە

لە بەشی تەندروستی سایتی یاهودا، گروپێك لە پزیشكان پێنج ئامۆژگاریی خۆراكییان پێشكەش كردوە، كە بەڵێنتان پێدەدەن ئەگەر جێبەجێیان بكەن، بە گەنجی و جوانی دەمێننەوە لەچاو هاوتەمەنەكانتان:

1-ڕوەكی ڕەنگاوڕەنگ بخۆن: ئەو ئاڵێتییەی تەماتە و سەوزە درەوشاوەیەی برۆكلی و بیبەر و ئەو زەردییە سەرنجڕاكێششییەی لیمۆ و ڕەنگە جوانە سروشتییەكانی تری میوەكان بەهۆی هەبونی ماددە دژە ئۆكسانەكانەوەیە.

ادامه نوشته

فۆلیك ئەسید پێش ئەوەی سكپڕ ببیت

ماددەی فۆلیك ئەسید یەكێكە لە گروپی ڤیتامین بی، كە ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە دروستبونی خانەكاندا. بۆیە ئەو ژنانەی بڕی پێویستی ئەم ماددەیە لە جەستەیاندا هەیە، ئەگەری توشبونی منداڵەكانیان بە ناتەواوییەكانی مێشك و بڕبڕەی پشت 70% كەم دەكات. دەبێ‌ بڵێین بەكارهێنانی فۆلیك ئەسید هەر بۆ كاتی سكپڕی نییە، بەڵكو هەر ئەوكاتەی كە بڕیار دەدەیت منداڵ دروست بكەی دەبێ‌ ڕۆژانە حەبێكی مەڵتی ڤیتامین بخۆی كە 400 مایكرۆگرام فۆلیك ئەسیدی تێدابێت. بەهۆی لاوازی ئاستی ڕۆشنبیرییەوە، ئافرەتی كورد تێگەیشتنێكی ئەوتۆیان بۆ "پلانی سكپڕبوون" نییە، كە ماوەی پێش سكپڕبونەو پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە سەلامەتی كۆرپەی داهاتویانەوە هەیە.

وەرزش چارەسەرە بۆ توڕەیی

سایتی مێدیكاڵ نیوز تودەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمەریكی بڵاوكردۆتەوە كە بە سەرپەرشتی د.ناتانێل تۆم كە بڕوانامەی دكتۆرای لە دەرونناسیدا هەیە ئەنجامدراوە. دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكە كە لەسەر چەند پیاوێكی توڕە ئەنجام درابو، دكتۆرەكە ووتی "وەك چۆن حەبی ئەسپرین ڕێگە لە ڕودانی جەڵتەی دڵ دەگرێ‌، وەرزشكردنیش بەو جۆرە ڕاددەی توڕەبون كەمدەكاتەوە". دەبێ‌ بڵێین پێشتر زانایان ئاماژەیان بە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی وەرزش كردبو لەسەر حاڵەتە دەروونییەكانی وەك خەمۆكی و دڵەڕاوكێ‌، بەڵام ئەم لێكۆڵینەوەیە توانی پەیوەندییەكی ئەرێنی ڕاستەوخۆ لەنێوان وەرزشكردن و ڕێگاگرتن لە توڕەبوندا بدۆزێتەوە. ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە بەهانەیەكی ترتان دەداتێ‌ كە هەر لەمڕۆوە وەرزش بخەنە لیستی بەرنامەكانی ڕۆژانەتانەوە و چیتر دوای نەخەن.

ماددەی جیوە لە كرێمەكانی سپی كردنەوەی پێستدا

لەساڵی 1990 ەوە لە ئەمەریكا ئەوە قەدەغەكراوە جیوە بكرێتە كرێمەكانی پێستەوە، چونكە ئەم جیوەیە لە پێستدا هەڵدەمژرێت و دەگاتە خوێن و سەرەنجام وەك ماددەیەكی ژەهرین گەلێ‌ كاریگەریی نەرێنی لەسەر گورچیلە و كۆئەندامی دەمار دروست دەكات. ڕۆژنامەی شیكاگۆ تریبیونی ئەمریكی ئاشكرای كرد ئێستا گەلێك لەو كۆمپانیایانەی كەرەستەی جوانكاری پێست دروست دەكەن، ماددەی جیوە دەكەنە كرێمەكانیان و ئەو كرێمانەش بەڕێگەی جیاواز دەگەنە ئەمریكا.
ادامه نوشته

خواردنی شەوان، ددان كلۆر دەكات

پسپۆڕانی ئەمریكی و دانیماركی دوای لێكۆڵینەوە لەسەر 2,217 ژن و پیاو لە تەمەنی 30-60 ساڵیدا و لە ساڵی 1988 ەوە، بۆیان دەركەوت ئەو كەسانەی دوای كاتی ژەمی ئێوارە، یان لەنێوان لەخەو هەستانەكاندا خواردن دەخۆن ئەگەری كلۆربونی ددانیان زیاترە. پسپۆڕەكان ووتیان بە بەراورد بە ڕۆژ، لە شەواندا چالاكیی لیكەڕژێنەكان كەمدەبێتەوە و ئەمەش لە پاشماوەی خۆراكی بەجێماو لە دەمدا ژەمێكی چەور بۆ بەكتریاكان دروست دەكات و هەلی گەشەكردن و زۆربونیان بۆ دەڕەخسێنێ‌. بۆیە زانایان ئامۆژگاریتان دەكەن پێش نوستن ددانتان بە دەرمانێك بشۆن كە ماددەی فلۆرایدی تێدابێ‌ و بە سەعاتێك پێش ئەو دان شتنە و تا لە خەو هەستانیش جگە لە ئاو هیچ شتێكی تر نەخۆن.

دوای وەرزشی هاوینان، تەنها ئاو بەس نییە

دیارە كاتێك لە گەرمای وەرزی هاویندا وەرزش دەكەین، بڕێكی زۆری ئارەق دەكەین. ئارەقیش تەنها لە ئاو پێكنەهاتوە، بەڵكو ئەلیكترۆلایتەكان و خوێشی تێدایە. بۆیە پسپۆڕان داواتان لێ دەكەن دوای وەرزشی هاوینان، تەنها ئاو نەخۆنەوە، بەڵكو سەرچاوەیەكی ماددەكانی سۆدیۆم و پۆتاسیۆمیش بخۆنەوە. كاتێك بڕێكی زۆری ئارەق دەكەینەوە، لەشمان ئاو و خوێ لەدەست دەدات، كاتێكیش تەنها ئاو دەخۆینەوە بۆ جێگرتنەوەی،
ادامه نوشته

كەمخەوی ئەگەری جوانەمەرگ بون زیاد دەكات

5ی ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زەبەلاحی بڵاوكردەوە كە بە هەماهەنگیی زانایانی بریتانی و ئیتالی لەسەر 1,3 ملیۆن كەس ئەنجامدراوە و دەری خستوە نوستنی كەمتر لە 6 كاتژمێر لە شەوێكدا ئەگەری مردنی پێشوەخت زیاد دەكات.
بەپێی داتاكانی ئەو لێكۆڵینەوە بڕواپێكراوە ئەوانەی لە 6 كاتژمێر كەمتر لە شەوێكدا دەنون ئەگەری مردنی پێشوەختیان 12% زیاد دەكات.

ادامه نوشته

مكیاژ كار لە باڵانسی هۆرمۆنیی ژنان دەكات

لێكۆڵینەوەیەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە ئاماژە بەوە دەكات هەبونی هەندێ‌ ماددەی كیمیایی لە كەرەستەكانی مكیاژكردنی ئافرەتاندا وادەكات وادەی پێگەیشتن (باڵغبون)ی كچان پێش یان دوا بكەوێت و لە تەمەنەكانی دواتریشدا ئەگەری توشبون بە نەخۆشیگەلێكی ترسناك زیاتر دەكات.
یاهونیوز لە هێڵسدەی نیوزەوە گواستییەوە ماددەكانی phenols و phthalates  و  phytoestrogensكە لە زۆربەی كەرەستە و ڕەنگەكانی میكیاژی َوەك بۆیەی نینۆك و ئەساس و شامپوی ئافرەتاندا هەن، كار لە كۆئەندامی دەردانی هۆرمۆنەكانیان دەكەن.
ادامه نوشته

دەست شتن

دەست شتن كردەوەیەكی سادەیە، بەڵام سودە تەندروستیەكانی لە ژماردن نایەن. كاتێك دەست لە هەر شتێكی پیسبو بە ڤایرۆس یان بەكتریا دەدەی، ئەو ڤایرۆس و بەكتریایانە بە دەستتەوە كۆدەبنەوە و كاتێك دەست لە لوت یان چاو یان دەمت دەدەی، دەگوازرێنەوە بۆ هەمو لەشت. بۆیە زوو زوو دەست شتن خویەكی ئێجگار گرنگە بۆ لەناوبردنی ئەو بەكتریا و ڤایرۆسانە بەرلەوەی بەر لوت و دەم و چاوت بكەون و لەوانەوە بگوازرێنەوە بۆ سەرجەم شانەكانی لەشت.
ادامه نوشته

سورێژە

مێژوو:

سورێژە، لاوازكەری سوپای ڕۆم، ساڵی 1529 دو لە سێی خەڵكی كوبای كوشت، دو ساڵ دوای ئەوەش نیوەی خەڵكی هندۆراسی كوشت و لە 1875 سێ‌ یەكی خەڵكی فیجی لەناوبرد و لە 150 ساڵی ڕابردوشدا لەسەر ئاستی جیهان 200 ملیۆن مرۆڤی كوشتووە و چەندەها یادەوەری تاڵی لە مێژوی مرۆڤایەتیدا بەجێ‌ هێشتوە و ئەگەر هەڵمەتەكانی كوتان نەبوایە، مرۆڤی ئێستا لەو مرۆڤانەی مێژو بەختەوەرتر نەدەبو لە هەمبەر سورێژەدا. یەكەم كەس كە بەشێوەیەكی زانستی ئەم نەخۆشییەی دیاری كرد، پزیشكی مسوڵمانی فارس محەمەدی كوڕی زەكەریای ڕازییە لە كتێبێكدا بەناوی "كتاب الجدری والحصبە".

ادامه نوشته