ژووری بازرگانی سلێمانی رێکخراوێکی پیشەیی ئابووریە و لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن كۆمەڵێك بازرگانی شاری سلێمانی دامەزراوە وە خاوەنی کەسایەتی یاساییە وە سەربەخۆیە لەرووی دارایی و بەرێوەبردنەوە وە کاردەکات بۆ رێکخستن و گەشەپێدانی چالاکی بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی و پتەوکردنی رۆڵی ئەم دوو چالاکیە لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێم و وە داکۆکیکردن لە مافی ئەندامەکانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتیدا. ئەم ژوورە هەر لە بەرواری دامەزراندنیەوە ئەندامێکی چالاکە لە یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق وە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان. ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەک یەکێک لە ژوورە بازرگانییەکان بە چەند یاسایەک رێکخراوە کە دواترینیان یاسای ژمارە ١٤ ی ساڵی ١٩٩٣ کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە ، وە لەلایەن ئەنجوومەێکی کارگێریەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە بە شێوەی هەڵبژاردنی دەوری دیاری دەکرێن بۆ ماوەی چوار ساڵ. ژووری بازرگانی پەیوەندی فەرمی لەگەڵ چەندەها ژوور و رێکخراوی هاوشێوەی خۆی هەیە لە ناوچەکە و جیهاندا. وە ئەم ژوورە بۆ یەکەمین جار لە لایەن یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراقەوە دیاریکراوە وەک باشترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
ئەم ژوورە خاوەنی بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیە کە ساڵانە چەندین پێشانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێدا بەڕێوەدەچێت وە هەروەها خاوەنی پرۆژەی گەنجینەکانی سلێمانییە کە یەکێکە لە پرۆژە هاوچەرخەکانی ناوچەکە و پێکدێت لە ٤٠٠ گەنجینە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی کاڵا و پێداویستییە جۆراوجۆرەکان.
بهمهبهستی بهرهو پێشبردنی كاری بازرگانان و پیشەسازان و خێرا ڕایكردنی كاری ئهندامان لهژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی، بڕیاردرا بهجبەجێکردن و کارکردن لەسەر بە ئەلکترۆنی کردنی سیستمی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی.
ئەم سیستمەی ژوور بە پێشکەوتوترین شێواز کارئاسانی زۆری کردووە بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانی بازرگانان کە لە ماوەیەکی کورتدا هەموو مامەڵەیهک بەڕێدەکرێت، ئهم شێوه كاركردنه بهسیستهمی تاك پهنجهره ناودەبرێت، لە ئێستاشدا ژوورەکەمان سەرقاڵی کارکردنە لەسەر جێبەجکردنی چەندین پرۆژەی ئەلکترۆنی وەک رێبەری بازرگانی ئەلکترۆنی، سیستمی یاریدەدەری ئەلکترۆنی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بازرگانان و پیشەسازان، بەمەش ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی بۆتە پێشهنگ لهئاستی كوردستان و عێراقدا.
ئەمەش بۆتە یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
وەک باشترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.