ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به‌خۆشی و به‌هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژ هه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له ته‌ئریخی میلله‌تا
قه‌لغانی گولله سنگی كچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
پیره‌مێرد
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی ۲۷۱۰ ی كوردی و نه‌ورۆز و به‌هاره‌وه، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین که ساڵی تازه ساڵێکی پڕ پیت و به‌ره‌که‌ت بۆ سه‌ر جه‌م کوردستان بێت .
نه‌ورۆز
ڕۆژ له ئاسۆی سوور، شه‌وق ئه‌داته‌وه
ده‌ڵێ ئه‌مساڵیش، نه‌ورۆز هاته‌وه
سرووشت سه‌رپاکی، جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ک بووکی ڕازاو، خۆی ئه‌خه‌مڵێنێ
ده شت و کوێستان و لوتکه‌ی به‌رزی کێو
بزه‌ی به‌هاریان، که‌وتۆته سه‌ر لێو
به‌فری تواوه‌ی سه‌رشاخی خه‌مبار
ئه‌بێ به فرمێسک، چۆڕ چۆڕ دێته خوار
هاژه‌ی شه‌تاوی، بن کوێستانی به‌رز
گابه‌رد ئه‌تلێنێ، که‌ژ دێنێته له‌رز
کیژی دارستان له شایی چه‌مــــــــــــا
به مۆسیقای ئاو، دێنه‌وه ســــــــــه‌ما
باخ و ڕه‌زی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن
خشڵی ڕازاوه ی، بژوێنێ دیمــــــــــه‌ن
سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانی کوردستـــــــــــــان
که‌وی دڵداری ئــــــــــازادی و جـــوانی
ده‌روونی که‌یلی ســــــۆزی گــــۆرانی
به‌ری حه‌سره تی دڵ ئــــــه‌کاته‌وه
بانگی په‌ڕاو‌په‌ڕ ده‌نگ ئه‌داته‌وه
له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز
ئه‌ڵێ گه‌لی کورد نه‌ورۆزتان پیرۆز
ڕه‌حیم لوقمانی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێک سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز ئێره کلیک بکه