سێداره‌یک له ده‌م تارامی ته‌نیایی‌دا
به‌س چاوه‌کانی هه‌ڵدێنێ و
به‌س له نیگای تێ ده‌گه‌م
پاییز له خه‌رمانی چاوه‌کانیا مۆڵی خواردووه
ته‌نیایت با ده‌یشه‌کێنێ و با با بببببببببا
خه‌مناک‌تر له سامی چاوه‌کانت دا
بووکه‌ڵه‌یه‌کی شووشه و موورویه‌کی شینه
به‌س یه‌کجار له یادمه
سامی چاوه‌کانت تت ت
شڵغه‌ی بیره‌وه‌ریی ده‌دا ده‌ماره‌کانتتتت
مات و مات و مات
به‌رزایی و زه‌وی و نه‌وی
سامناک تر له سامی چاوه‌کانت شک نابه‌م
شک شک شکا ڕۆڵی حه‌یایی خاتر جه‌میان
ده خه‌م مه‌خۆ
له سامی چاوه‌کانت تێ ده‌گه‌م
ده‌ست و دۆعام
گه‌رمای گه‌رمێنه بێ نازه‌که ئه‌دا هه‌ناسه‌ت
ده خه‌م مه‌خۆ
تک تک تک تکا حه‌یایان
که‌لاک تر له ئێستات
ته‌رمیێکی کاڵی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌که
باللۆره‌ی ئه‌چڕی
کێوانی ئه‌بڕی
شوانێک بووی و شه‌رتت په‌ڕی
گێژتر له گێژه‌لۆکه بوو زه‌مان
سامی چاوه‌کانت دایگرتووم
له نیگات تێده‌گه‌م
ده خه‌م مه‌خۆ
پاییز زه‌رد زه‌رد داگریساوه
دوعایه‌ک له جنسی باران
ئه‌تشواته‌وه
ئه‌تباته‌وه
ئارام ئارام
له نیگات تێ ده‌گه‌م
ئارامممممممم
زانکۆ خه‌لیفه ڕه‌زبه‌ری 1391 هه‌تاوی