چارەنووس
دەم بە وێرە
یەکمان پەڕەی بە دەم '' با'' وە
ئەویترمان
بە بەر ڕێژنەوە خوساوە
دەم بە وێرە
یەکمان پەڕەی بە دەم '' با'' وە
ئەویترمان
بە بەر ڕێژنەوە خوساوە
خۆشیمی برد و ڕۆیی ئه‌و نازه‌نینه شێته
نه‌ی هێشت بڵێم وه‌نێره كۆرپه‌ی دڵم كه پێته
سه‌رخۆشه ناشێ هیوام هه‌بێ بۆ چاوه‌دێری
دڵم بوو چۆن ببوورێم هاسان له خێر و بێری
چۆنی وه‌دوو كه‌وم چۆن دڵیشمی لێ وه‌سێنم
سه‌رخۆش چلۆن وه‌هه‌ست و سه‌رهۆشی چۆن وه‌هێنم
له داوی شێته كه‌وتووم گه‌رداوه ژینی ئێمه
هات و هه‌ژانی، شێوا كه ڕۆیی، ئه‌م هه‌رێمه
نابینێ هێوریی قه‌ت له پاشی كۆچ و ڕه‌ویان
ژین و ئه‌وینی من بوون، خۆی ئه‌م، دڵم بوو ئه‌ویان
شێعرم له سیحری چاوی ته‌ژی ده‌نایه ده‌م با
وه‌ك لێوی ئاڵی ئه‌و گه‌ر خه‌یاڵی ئێمه جه‌م با
ده‌بۆوه ڕوون هه‌ناوی به كۆپله‌یه‌ك هه‌تاوی
شێتی ده‌گۆڕی هاسان به ژیری وه‌ك هه‌ساوی
'' تۆپه‌ڵێكی خۆشه‌ویستی ''
هێشتا خه‌ون ده‌نووسمه‌وه
هێشتا له شه‌قامی "ئه‌وین" دام
كه ده‌وری گۆڕه‌پانی زستان ده‌داته‌وه
بۆ فواره‌یه‌ك
كه‌ف و كوڵی منی پێ دامركێنێ
ده‌فته‌ره‌كه‌م ده‌ته‌كێنم
دێر به دێری ڕچه ده‌شكێنم
تۆپه‌ڵێكت له خۆشه‌ویستی تێده‌گرم
ده‌خزێیه ژێر فواره‌یه‌ك
چاوم لێ ده‌نووقێنی
خه‌ونێكی ترم بۆ نووسینه‌وه پێ داده‌گیرسێنی!.
به‌ژنی شێعرت دووكه‌ڵی بێشه‌ی خه‌مه
چه‌ن شه‌كاوه‌ت پێ‌بوو تۆ ئه‌و په‌رچه‌مه
بـانگی ئــازارو پــه‌ژاره‌ی ئێمه بــووی
زایه‌ڵه‌ی ده‌ربه‌نده ڕۆڕۆ و هه‌م هه‌مه
شاده‌ماری هــه‌ستی ئــه‌شكه‌وت و شه‌قام
چه‌ن گه‌رم ئاژۆ بوو نه‌بزی زه‌مـزه‌مـه
تا خـودای پێوا بوو شــۆڕابــه‌ی بـرین
بێ نموو بوو دیجله هه‌مبه‌ر ئه‌و چه‌مه
سه‌نگه‌ری شێعرت به پێنووس گرتبوو
فت به تیرێژی وشه‌ت بوو شــه‌مشه‌مـه
سان و سوڵتانی قه‌سیده و ڕازه بووی
لێت ئــه‌كاڵاوه مــلـ‌ـه‌ی ئه‌م ســـه‌رده‌مــه
بژ نــه‌كه‌ی پــرچی بــه‌جێ ماوی شێعر
هه‌ر بـه په‌نجه‌ی تۆوه وا خاترجـه‌مـه
نابێ ئه‌ڵماسه‌ی له سـه‌ر هــه‌ڵنیشتبێ
شه‌خته لێیدابێ له ڕووی وا پڕ ته‌مـه
كــۆچی تۆ یانی كـه كـه‌روێشكـه‌ی شێعر
شــل بـبێ لاچـێ شـه‌پــۆلـی، ئـه‌ستـه‌مـه
یانی بێن پیت و وشـه‌و ڕسته‌و بـه‌پــۆل
خۆ له شین بگرن له‌سـه‌ر ئـه‌م ماتـه‌مـه
كۆستی كه‌وتووی ده‌فته‌رو پێنووس و هه‌ست
شێركۆ من بێ جێ په‌ژاره‌ی لـووتكه‌مــه
خودا نه‌کا که تۆ بی وه‌کی ئێستا که من هه‌م
خۆر‌ت بگاته به‌رده‌م که‌چی ونی بکا ته‌م
داڵغه‌ت ببێته پیشه و هۆشت بکا په‌رێشان
هه‌رچی هه‌بێ له ماته‌م له ناخی تۆ ببێ جه‌م
وه‌ک ڕاپه‌ڕیوی سه‌رخه‌و خێوت له خه‌و خزیبێ
هاوار بکه‌ی نه‌گا قه‌ت نووزه‌ت به‌که‌س به ئه‌سته‌م
چه‌ن چرکه یاخۆ چه‌ن ساڵ نه‌زانی چه‌نده ماوی
له نێو نه‌مان و مانا به کێ بڵێی که خه‌سته‌م
خودا نه‌کا که تۆ بی وه‌کی ئێستا که من هه‌م
بزر ببێ له لێوت زه‌رده‌ت له ترسی ماته‌م
نه‌نیشێ بازی به‌ختت له گش ته‌مه‌نتا جارێ
به تاسه‌وه‌ی بدووری چاوت له ڕێگه هه‌ر ژه‌م
خودا نه‌کا که تۆ بی وه‌کی ئێستا که من هه‌م
عه‌شقت نه‌گاته به‌رهه‌م خه‌مت ببێته وه‌رهه‌م
خودا بکا که وه‌ک خۆت زوو زوو بگه‌ی به شادی
نه‌وه‌ک به چه‌شنی سۆران بچێژی خۆشی که‌م که‌م
ئــەی كــە مــرۆ نین ڕەگــەزت
دەمـگرێ عــەشقی بـــە لەزت
نــاكـــرێ وەمــێــنـــم وەڕەزت
بــۆ دەبێ نـــەدوێــم لــە حەزت
ئازاره زێ
به یادی ته‌ها که‌ریمی
شه‌وانی ژان
شێعر زامی دا به کۆڵیا
تا خاک که‌مێک ئۆقره بگرێ
له‌و ساوه زام بۆ شێعر بۆته بڕبڕه
ئیتر شێعر پشتی ئێشێ
کۆڵنج ئه‌کا
هه‌ڵی گڵۆفی هێڵنج ئه‌دا
زووخاوی ڕه‌ش ئه‌ڕشێته‌وه
خه‌می شێعر نابڕێته‌وه
شه‌وانی ژان چیرۆک زامی به‌گیر هێنا
حه‌قایه‌تی بۆ وه‌خوێنێ
تا خاک ده‌مێک ده‌ستێک به خۆیدا بهێنێ
له‌وساوه زام
بۆ چیرۆک بۆته پاڵه‌وان
خۆزگە پانتاوی ئەوینداری بەرین
خۆزگە زەربەی ترپە سەودادار تر
خۆزگەمێرگی شێعرەكانم سەوزەڵان
خۆزگە هەودای چرپە مەودادار تر
دەفتەرێکی لە شێعری جوان
کە دێی
تینووم بۆ خوێندنەوەت
زووم ئەکەنە سەر تۆ چاوم
کە ڕۆیشتی هیچ نابینم
چاوم بە بەفر کەوتووە
ئەڵێی شەوارە لێی داوم!!.
بۆ نه‌ورۆزانه
نه‌ورۆز و ساڵی تازه له هه‌موو هاوڕێیانم و هه‌موو جه‌ماوه‌ری كورد پیرۆز بێت.
باوه‌ڕ ناكه‌م
شێعری به‌هار
په‌ڕه‌سێلكه دابارێنێ
كه‌چی به‌ژن و گه‌ردن یادت
ڕێواسی كه‌لی خان دێنێ!
خەت بە خەت ئەم دەفتەرەت خەمڵاندووە
خۆت لە پاکایی دڵی چەسپاندووە
بەفری تەنیاییت لە سیما بۆ سڕی
گوڵوشەی شازت کە بۆ باراندووە
دەفتەرێک تەنیایی ناخوێنرێتەوە
لاپەڕەت یەک یەک بە دوو دا چاندووە
کەی من و تۆی پێدەوێ هەر تۆی منیش
دەفتەریشت وەک دڵم ئەستاندووە
ڕووی دڵ و دەفتەر هەنووکەش هەر لە تۆن
ڕووت لە ئێمەش گەرچی وەرچەرخاندووە
ڕوو لە ئاسۆگەن دڵ و دەفتەر شەویش
تا بەیانیشت بە جووت وەستاندووە
ئافەرین ڕاگرتنت چەند جوانە لێ
دەفتەرت گرتووم و دڵمت ژاندووە
بۆ یادمانەی خۆشەویستی و والەنتاین
بەژنی ئەم شێعرە وەکوو خۆت وەرە ڕاژێنە کچێ
وەرە لارە و لــەرە بــەم کـێشەوە ڕاهـێنە کچێ
دەنگ و ڕەنگێکی تری پێدەوێ ئەم بڕگە ژیان
وەرە شیوازی کە بـەم فـۆڕمـەوە داهێنە کچێ
لە نهێنی کـەسەرت خـوازە کە دێنێ غـەزەلم
بسکی ئـەو ڕازە بە سەر خوازەوە دابێنە کچێ
وشە بـەو شێوە کە داگیرسێ بە دوو لێوی گڕت
بـەفری بێدەنگی لە سەر زووکە وەتاوێنە کچێ
وەرە ئـاهەنگی وەدەر کـەوتنی تـــۆ پێیەتی جـا
گـەشە بـۆ ژین وەرە ئـەم ژینە وەلاوێنە کچێ
وەرە بـا دیمەنی ئـەم دێڕە وەڕازێ وەکـوو تـۆ
مەکە ئاڵـۆزی غــەزەل دانێ بـە ئـــاوێنە کچێ
چەنە سۆران خەنی بەو تاوە لە بەر شێعری بەناز
وەرە بیگێڕەوە ئــەم وێـــنە بـــە شـاوێـنە کچێ
پێوەن
بـە بـێ ڕ‌امـان چلـۆن لـەم بـان و ڕێ مـای
بـە چـەشـنـی ئـاوەدانـی و شـار و دێ مـای
ســەرنـجـت گـیـری كــــوێـی كـاولاشـی وایــە
نـیـگـاتـی كـامــە دیـمـەن گـرت و تـێ مـای
كـــەلــێــن و قـــوژبـنـیـم وورد پـشـكــنــیـوە
هەمووی بۆشە و لـە كێهەی گۆشە جــێمای
گــەرای ئــەم خــوازە بــڕفـێـنـەم خــودایــە
لـە نــاخــمــدا هـــەتـاوی بــۆتـــە هـێـمـای
وەكــوو بـژوێـنـی هــەڵـنــابێ لــە بۆ ژوان
كــە پـێـشـم داوە ووریـایـی : لــە دێــمای
دەڵێم تاكەی نەکەی خۆت ڕێكی دۆخـم
وەكوو پێوەن لە دەست و قاچ و پـێمای
هێماکانی هاوار
خوێندنەوەیەک بۆ شێعری شوعلە بێگزادە
سۆران حوسێنی – بانە 17/11/1391
ژیان لە گۆڕێیە، بە ڕەوتی هەندێ جار شل و سەردەمێکیشە زۆر بە خێرایی لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە ئاڵوگۆڕدایە. خۆی ئەم ئاڵ و گۆڕییەی ژیانە کە حوکمی گۆڕان بە سەر زەین و هەست و نەستی شاعیرانیشدا دەدات و شیواز‌و ڕواڵەتی ئەدەبی یان بە زمانێکی تر فۆڕمیان پێدەگۆڕێ. گۆڕان لە زۆربەی پانتاوەکانی ئەدەبدا ئەزموون دەکرێت و وەچەی یەک بە دوای یەک بە بەهرەی جیاوازەوە بێگومان خۆیان دەو دنیایەیدا تاقی دەکەنەوە. بەڵام تاقیکردنەوەکان دەرەنجامی چون یەکیان لێ ناکەوێتەوە. چونکە پێوەندی دەق و ژیان، سایکۆلۆژی، بارودۆخی ئیقلیمی، چینایەتی، ڕەگەزی و فەرهەنگی بەردەوامە و شوێنەواری ئەم جیاوازیانەش بە سەر ئاسۆگەی داهێنانەوە هەیەو دەمێنێ و بەردەوام نرخ و بایەخی تایبەت بە خۆی دەبێت. هەر کەس بە پێوەری هەستی خۆی ئەزموونگەلی جیاواز لە نەستی خۆی دەخزێنێ و بەو پێیەش تێگەیشتنی لە کەش و هەوای ژینگە و مێژوو و کات و سات و سەردەمی خۆی دەبێت و بە ڕادەی دەسەڵاتی دەربڕینیشی لە بەرهەمەکانیدا ڕەنگ و بۆنی جیاواز بە خۆوە دەبینێ .
گزینگی چاوەکانی تۆ چ هاسان
شەوی تاریکی دڵمی کرد هەراسان
کە ئاوابووی هەتاوی بەختی ئێمە
شەو ئاسایی دڵت ڕووخاندو تاسان
گوڵە جووتێرەیی سەر شی‌و و كەنار
گەشی بەر تیشكی خەزان چەشنی بەهار
چەكەرەی كام حەزە هێناویە دەر
كەشی سەرماوەزی پێ ناویە بەر
وەختی سیخوار و كزەی تەز هێنە
بوغزی ژینی هەیە جوان شەمزێنە
پووشی ژێر زوقمی تەزیو نینە پەسیو
بۆیە ئاواتی بە بەر تاوە هەتیو
تۆ بە تاقانەیی هاتویەتە هەرد
بەسەرینی سەری نازت كەی بەرد
وەرە سەر دانێ لە سەر سینەیی من
سینەیی گەرم و بە بێ كینەیی من
با بە گەرمایی دڵی من وەگەشێی
با بە نەرمایی دڵی من وەگەشێی
تاجی سەر تاقە گوڵی تاقەیی تۆ
سەر بە سەر دەشتی بە مێلاقەیی تۆ
كەوی سەر گرد و كەلی كانی كەوەی
كۆتری ، بازی ، چ جێی نازە ئەوەی
گوڵە جووتێرەیی سەر شیوو و تەبار
وەرە ئامێزمەوە تا كاتی بەهار
من كە ئامێزێ نەبوو پڕ بە لەشم
تا نەپووكێتەوە پێی گیانی گەشم
هەڵوەری پەلكی لەشی بێ نازم
شەختە لێی داوە لە خۆم و خوازم
وەرە تا تۆ بگەیێنم بە بەهار
حەزی خۆت و منی تێدا بدە جاڕ
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بریتی بێ له هێزی داهێنه‌رانه له پێناو داهێنانی پرسیار كردن، هه‌ڵدانه‌وه‌و پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی ناو به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی، ئه‌وا ڕه‌خنه‌گر كه‌سێكه كه توانایی و هێزی تێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و گه‌ڵاڵه‌ی پرسیار كردنی سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه تێدابێ و یه‌كه‌م هه‌نگاویش ئه‌و ده‌مه‌یه كه ڕه‌خنه‌گر وزه‌ی داهێنه‌رانه‌ی ئازاد كراوی ناو ده‌ق بدۆزێته‌وه و دوایه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی ڕوون كردنه‌وه، بزووتنێكی نوێ له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ده‌ست پێ بكات. له‌م سۆنگه‌وه ئه‌م وتار‌ه ده‌یهه‌وێ چه‌ند شێعری هه‌ژان بابامیری له كلاسیك و نوێ بداته به‌ر باس و به یارمه‌تی ئه‌و پێناسه‌ی كه له شێعره‌كان وەده‌ست ده‌كه‌وێ پرسیارگه‌لێك و چه‌ند تێبینی ئاراسته‌ی به‌رهه‌مه‌كان بكات و له ئاكامیشدا له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، ئاوه‌ڕۆی ئه‌ندێشه‌ی هه‌ژان بدۆزێته‌وه و ئه‌زموونی هه‌ژان بۆ ژیان و ئه‌زموون كردنی شاعیرانه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه بۆ به‌رده‌نگ و به‌ره‌ی پاش خۆی تاو‌و توێ بكات.
...... .......
خدایا سردی مارا
تو با گرمی جوابی دە
غم بیداری مارا
تسلایی بە خوابی دە
خدایا دوری ما را
بە نزدیکی بە ما بودی
در این بود و نبود ما
تو بودی و خدا بودی
خدایی کردەای بازم
خدایی کن خدا ما را
بسامان آور این سر را
بدارش راسخ این پا را
لە گەڵ پرسە و هاوخەمی خۆم بۆ هەموو گەلی کورد و جەماوەری پیرانشار و کەس و کاری قوربانیان بۆ فێرگە سووتاوەکەی شیناوێ لە پیرانشار15/9/1391
شـەپـۆلی گــڕ بـە پـۆلی کـردە زووخـاڵ
پەپوولەی فێرگەکەی شیناوێ ئەمساڵ
گـوڵی هـیوای گــەلی پـــێ هــەڵپڕووکــا
مــەزن گــازێ لــە ژوورێــکی بچووکــا
گـــڕودووکــەڵ دەگــاتــە جێی هەنـاسە
گەیشتە خــوا زریکەی ئــەم کــەلاسە
کزەی سەرماوەز و گرپــەی گڕی هار
بە دووکەڵ ژووری فێرگەی بۆتە شەوگار
ئـــەنــووسێ ئــاگــــر و ئــاگــر دەخێنێ
بەڵام جەستەی لە کوێ پێ ڕادەهێنێ
چ ئەزموونێکە ئەم فێر بوونە سەختە
لە بەرچی یان بە گڕ یان هەر بەشەختە
دەبێ ئــــەو جـــەستە ڕابـێنێ خـوادیە
هەتاکەی بــەختی وا بێنێ خــودایــــە
بەهانەت نابڕێ نا
نایبڕێ ئاوەز
لە کازیوەی دەمی دۆڕانی شەوگارێ لە خۆری حەز
هەتا ئێوارە کاتی بۆ بە سەر ڕۆژا خزینی شەو
بەتاو و لەز
بەهانەت نابڕێ باڵا ئەکا
پیلانی تۆ گەز گەز
دەترسێنێ تەزی ڕەوباسەکەت تەرزەی نەشەم
وەک ئەوکزەی شەوگاری سەرماوەز
خودا هەڵناگرێ
بەفری کەلی خان نیشتە سەرچانەم
وەبەر تانەم
هەتاکەی مەرجی مان و
مانی سەر ڕێژی لە نازت جێبەجێکەم ئەز
هەتا کەنگێ
بەهانەت نابڕی نا نایبڕێ ئاوەز!
بەشدارانی کۆڕێ خۆزگەکانی خەزەڵوەر(18/8/1391)
مستەفا ئیلخانی زادە- ئەمین گەردیگلانی - سەید ئەحمەد تەوەکولی - سوبحی سەلیمی - زانکۆ خەلیفە - شەریف مورادی - سمایل عەزەمی- سامان مەنسووری - فەرهاد ساڵحی فەڕ- سمایل ئەسەدی(هیوا) - ئەحمەد یاسینی(پشکۆ)- ئەسرین سەلیم پوور - گوڵاڵە ستاوەند- م.ئەلف.یادگار- هەژار ئیوەر- مەهین کۆهزادی- محەممەد مستەفازادە- شنۆ ڕەحیمی- محەممەد حوسێن پوور- شەویار گولابی ئازەر - ناسر یەزدانی - هەڵاڵە سۆهرابی- فواد جەهانی - مادی ئەرجومەندی - عەلی حسەینی - ڕێبوار یوسفی - دیمەن سۆهرابی - هەستیار ڕۆستەمی- ژیلا سەفایی- کەماڵ ئەمینی- غەفوور کەسنەزانی )ژاکاو)- ئەمیر ئەسعەد خالدی - سروە لەحمی - سەعید نەجاڕی(مامۆستا ئاسۆ)- لوقمان پیربادینی - قاسم تاباک - ک.د.ئازاد- ڕووانا چووپانی- گوڵستان وەلیە- حامید ئەمین عەشایری- محەممەد سدیق کەریم پوور- شللێر رەشیدی- عوبەید سورخابی- فەرزاد سابتی پوور- هەژان بابامیری - ئیبراهیم ئیسماعیل پوور(شەماڵ)- فاتح شاه نسخە - ئەبووبەکر ساردەکۆستانی- فریا ئازادی- ئیسماعیل کەریمی- هەوار خزرزادە(شەڤگەش)- عەلیڕەزا قاسمی فەڕ و پێشکەشکاری کۆڕەکە سۆران حوسێنی
ئێوارەیەک
شار کراسی بڵێسە و گڕ
ئەکاتە بەر
بڵێی شاخی دەزگیرانی
تۆزێکی بۆ دابێتەوەو
بەفری سەری بتوێتەوە و
تاجی گڕی بچێتە سەر!
باوه‌ڕ ناكه‌م
شێعری به‌هار
په‌ڕه‌سێلكه دابارێنێ
كه‌چی به‌ژن و گه‌ردن یادت
ڕێواسی كه‌لی خان دێنێ !
چاوی جەژن فرمێسکی نزا ئەیشۆرێ و
دڵی دۆستان؛ شنەی تکا
چاو و دڵی هەموو لایەک ڕوون و
پیرۆزبێ جەژنی یەکدڵ بوون!!
سەفەر لە ڕۆحی منەوە دەست پێ ئەکەیت و لە شێوەی کلوو بەفری تەمەنێکی دوودڵ و لە بیچمی پەپوولەپاییزی هیوابراوی دوای ڕەزبەر. ئەوکاتەی کە گوڵەکانی سەرچڵی ئاوات ئەژاکێن و ئەو دەمانەی کە باخی بە شکۆفە و چرۆی ئارەزووەکان پێش بەرهاتن سیسەڵ ئەبن و دائەمرن. سەفەر لە چاوەکانی منەوە هەڵئەبەستی ئەو کاتەی کە کۆتری نیگاکانت پێش گەیشتن بە هێلانەی ئۆقرە و ئارام لە بەندەرێکی غوربەتا هەڵئەنیشن ، ئەو سەردەمەی بە ڕایەڵی خەیاڵێکی ئەستەمەوە ڕیشۆڵەکانی خەون و خواز جۆلانەیەک لە مەراق و تووڕەیی و ڕق هەڵئەبەستن. تۆ سەفەر ئەکەیت و...
پیادە بە سەر پردا دەڕوا
ئەم خەتە ژێر پرد ئەپێوێ
دووقاتە و سەدقاتی نیگام
بە پەلەیە
لە سەر هیچ چوارڕێیانێکیش
خۆی ون ناکا
چراسووریش چاوی دەرێ
ئەم هەر سەری لێ ناشێوێ
خەت !
لای سەکۆی شەقامەکان
تا سوارە و پیادەی شەقامێک جێ وەگۆڕن
پشوو ئەدات
ئەم ئەوەستێ و ئینجا ئەڕوات
کە تەنیاییم دائەبارێ
شەو
لە خۆیدا دەمخەوێنێ
هەر کە تۆشم بیر دێتەوە
شەو ڕادەشکێ
ئەڵێی کازێوە دەمدوێنێ!
لە ئازادی
بەرنوایە و سەکۆی جوانی
ئاوێنەیە
تا هەناسەی خۆشەویستی
شێعر دائەکاتە جوانی
شێعر هەڵئەکاتە حەز
ئەبێتە بەندەرێک لە خەون
کە تۆ لەنگەری تیا ئەگری
شێعر ئەچێتە ئەستێرە
شەو ئەشێلێتەوە بەر پێی
شێعر ئەبێتە قەڵا
هەمبەری سەرەڕۆیی با
کە من سەنگەری تیا ئەگرم
شێعر
ئەبێتە وڵات
تا خاتوونێک خەونەکانی ئەدۆزێتەوە لە ئەوین
تا مەمێک ئەگاتەوە پێتەختی ژین.