|
|
|
پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی
بایرن میونشن
23/4/2014
ئه‌مشه‌و
كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و بایرن میونشن ی
ئەلمانی له قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی
ئه‌وروپا و له‌سه‌ر یاریگای تایبه‌ت به یانه‌ی
ریال مەدرید(سانتیاگۆ بەرنابیۆ) رووبه‌رووی یه‌كتر
ده‌بنه‌وه له خواره‌وه‌ش پێكهاته‌ی هەردوو یانە
ئاماژەی پێكراوە
************************************************************ |
|
گواردیۆلا.....
لەبەر هەندی هۆكار ناتوانم ببمە راهێنەری مان
یۆنایتد
23/4/2014
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە سەبارەت بە
یاریەكەیان بەرامبەر یانەی ریال مەدرید ئەنجامدرا
راهێنەری یانەی بایرن میونشن ی ئەلمانی پیپ
گواردیۆلا ئەوەی دووپاتكردەوە كە ناتوانێت ببێت بە
راهێنەری یانەی مان یۆنایتدی ئینگلیزی لەبەرئەوەی
پەیوەستە بە گرێبەستەكەی كە ماوەی دوو وەرزە لەگەل
یانەی بایرن میونشن و دەیەوێت ئاستی ئەو یانەیە
بەرز بكاتەوە هەرچەندە ئاستی یانەكە زۆرباشە و
سەرەرای ئەوەی هەست بە ئارامی دەكات لە یانە
ئەلمانیەكە.
************************************************************ |
|
یەكسان بوونی
هەردوو یانە گەورەكەی ئینگەلتەرا و ئیسپانیا
23/4/2014
دوێنێ شەو كاتژمێر 9:45 خولەك
بەكوردستان هەردوو یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدی
ئیسپانی و یانەی چێلسی ئینگلیزی لە یاریگای
ڤیسێنتی كالدیدرون رووبەرووی یەكتر بوونەوە و دوای
ئەنجامدانی یاریەكی ئاست مامناوەند لە كۆتایدا
یاریەكە بە ئەنجامی یەكسانبوون بە بێ گۆل كۆتایی
هات
************************************************************ |
|
پێكهاته‌ى یانه‌ى
ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ى لیۆن
22-2-2011
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 خوله‌ك
به كاتى هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى لیۆنى
فه‌ره‌نسى و ریال مه‌دریدى ئیسپانى له قۆناغى
شانزه‌هه‌مینى خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا
و له‌سه‌ر یاریگاى تایبه‌ت به یانه‌ى لیۆن (جیرلاند)
و له یاری چووندا رووبه‌رووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له خواره‌وه‌ش پێكهاته‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریده:
كاسیاس
ئه‌ربیلوا - كارڤالیۆ - پیپی - رامۆس
خزه‌یره - ئه‌لۆنسۆ - لاس
رۆنالدو - ئه‌دیبایۆر - ئۆزیل
************************************************************ |
|
پێكهاته‌ى یانه‌ى
چێلسى به‌رامبه‌ر یانه‌ى كۆبنهاگن
22-2-2011
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 خوله‌ك به كاتى كوردستان
یانه‌ى كۆبنهاگنى دانیماركى میواندارى یانه‌ى
چێلسى ئینگلیزى ده‌كات له یارى چووندا و له
قۆناغى شانزه‌هه‌مین پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ش به‌م
شێوه‌ییه‌ى خواره‌وه‌یه :
************************************************************ |
|
راگرتنى گاتۆسۆ بۆ
چوار یارى
22-2-2011
یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپى رۆژى دووشه‌ممه ئه‌وه‌ى
راگه‌یاند كه‌وا هه‌لساوه به سزادانى جینارۆ
گاتۆسۆى یاریزانى یانه‌ى ئه‌ى سى میلانى ئیتالى بۆ
ماوه‌ى چوار یارى له یارییه‌كانى خولى یانه پاله‌وانه‌كانى
ئه‌وروپا.
شایانى باسه یاریزان كاتۆسۆ له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر
یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزى هه‌لسا به كارێكى دوور
له ژیانى وه‌رزشى و په‌لامارى یه‌كێك له یارییده‌ده‌رى
راهێنه‌رى یانه‌ى تۆتنهام (جۆجۆردۆن) ى دا ، به‌مه‌ش
كاتۆسۆ ناتوانێت له هیچ یارییه‌كیان كه ماویانه
له خولى یانه پاله‌وانه‌كان به‌شدارى بكات ته‌نها
ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ى بگاته یارى كۆتایى .
************************************************************ |
|
ئالوگۆركردنى كاكا
به یه‌كێك له یاریزانان مایكۆن یاخود درۆگبا
22-2-2011
راپۆرته هه‌والییه‌كان ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه‌وا
یاریزانى به‌رازیلى و یانه‌ى ریال مه‌دریدى (ریكاردۆ
كاكا) زۆرى نه‌ماوه له‌گه‌ل یانه ئیسپانیه‌كه و
له كۆتایى ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه جێده‌هێلێت .
شایانى باسه یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كاكا
ئالوگۆربكات له‌گه‌ل یه‌كێك له یاریزان به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ل یانه‌كانى ئه‌نته‌رمیلان و چێلسى .
سكاى سپۆرت له یه‌كێك له بلاوكراوه هه‌والیه‌كانى
ئه‌وه‌ى ده‌ربرى كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌درید به
بۆندێك و به‌برى 65 ملیۆن یۆرۆ بۆندى له‌گه‌ل كاكا
مۆركرد له یانه‌ى ئه‌ى سى میلانه‌وه و ده‌یه‌وێت
ئه‌م بره پاره‌یه به زه‌ره‌رمه‌ند كۆتایى پێنێت
و ئالوگۆرى پێبكات له‌گه‌ل یه‌كێك له‌م دوو
یاریزانه :
یه‌كه‌م : گواستنه‌وه‌ى كاكا بۆ ئه‌نته‌رمیلان به‌رامبه‌ر
مایكۆن دۆگلاسى به‌رگریكاردا .
دووه‌م : گواستنه‌وه‌ى كاكا بۆ یانه‌ى چێلسى به‌رامبه‌ر
دیدیه درۆگبا.
************************************************************ |
|
لیڤه‌رپول
ئیبراهیم ئه‌فێلاى ده‌وێت
20-2-2011
هه‌ندىَ له راپۆرته هه‌والیه‌كان
ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه‌وا یانه‌ى لیڤه‌رپول
ئاره‌زوو ده‌كات كه‌وا بۆند له‌گه‌ل یاریزانى لاوى
یانه‌ى برشلۆنه (ئیبراهیم ئه‌فێلاى) هۆله‌ندى
مۆربكات كه ئه‌م یاریزانه ماوه‌ى دوو مانگه
هاتۆته ریزى یانه‌ى بلوگرانه‌وه.
پێگه‌ى (Caugthoffside)
ئه‌وه‌ى بلاوكرده‌وه كه‌وا یانه‌ى لیڤه‌رپول
ئاماده‌یه برى 9 یاخود 10 ملیۆن یۆرۆ بدات به
یانه‌ى به‌رشلۆنه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى
تواناكانى ئه‌م یاریزانه.
شایانى باسه ئه‌م یاریزانه
به‌برى 2 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ى ئایندهۆڤنه‌وه
هاته یانه‌ى برشلۆنه له مانگى كانوونى دووه‌م.
************************************************************ |
|
ئه‌نته‌رمیلان
جیاوازى خاله‌كانى كه‌مكرده‌وه له‌گه‌ل یانه‌ى
پێشه‌نگ
20-2-2011
دوێنىَ شه‌و كاتژمێر 10:45 خوله‌ك
به‌كاتى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان و
گالیارى له هه‌فته‌ى بیست و شه‌شه‌م و له‌سه‌ر
یاریگاى سانسیرۆ (جۆزیبى میانزا) رووبه‌رووى
یه‌كتربوونه‌وه و تیایدا یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان
له خوله‌كى حه‌وتى یاریه‌كه له رێگاى یاریزان
ئه‌ندریا رانوكیا توانى گۆلی پێشكه‌وتن تۆماربكات
و یاریه‌كه به‌م ئه‌نجامه به كۆتاهات له
به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى
ئه‌نته‌رمیلان توانى كۆى خاله‌كانى بگه‌یه‌نێته
50 خال و له پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خولى ئیتالى
دێت به جیاوازى یه‌ك خال له‌گه‌ل یانه‌ى ناپۆلى
كه ئه‌مشه‌و یاری هه‌یه .
************************************************************
|
|
ئیباهیمۆڤیچ :
خۆلى ئیتالیا بۆ ئێمه‌یه
31-1-2011
هێرشبه‌رى سویدى و یانه‌ى ئه‌ى سى میلانى ئیتالى (زلاتان
ئیبراهیمۆڤیچى) ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌وا خولى ناوه‌خۆى
ولاته‌كه‌ى كه به خولى ئیتالى ناسراوه بۆ یانه‌ى
ئه‌ى سی میلانه به هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى كه
یانه‌كه‌ى پێشكه‌شى ده‌كات .
ئیبرا وتى " سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر كاتانیا له‌م
كاته‌دا زۆر گرینگ بوو و سه‌لماندمان كه هه‌رشتێكمان
بوێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستى ده‌هێنین ، یاریه‌كى
به‌هێز بوو و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى به‌هێزدا ،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ووت كه به 10 یاریزان
ئاستێكى باشیان پێشكه‌ش كرد.
************************************************************
|
|
به ڤیدیۆ :
گۆلپارێز و دیمه‌نێكى سه‌یر
31-1-2011
له یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى
ڤێرده‌ربریمن و بایرن میونخ له هه‌فته‌ى بیسته‌م
ى خولى بۆندس لیگاى ئه‌لمانى هه‌ردوو یانه‌كه روو
به‌رووى یه‌كتر بوونه‌وه و تیایدا دیمه‌نێكى سه‌یر
روویدا له نێوان گۆلپارێزى یانه‌ى ڤێرده‌ربریمن (بیر
میرتیساكر) و هێرشبه‌رى بایرن میونخ (تۆماس مۆله‌ر)
له خواره‌وه‌ش سه‌یرى ڤیدیۆكه بكه له‌م لینكه
:
http://www.youtube.com/watch?v=W1wbu9tOk9U&feature=player_embedded
************************************************************ |
|
ریبێرى بۆ 3 هه‌فته‌ى
تر دوورده‌كه‌وێته‌وه له یاریگاكان
27-1-2011
یاریزانى هێلى ناوه‌راستى یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌لمانى
(فرانك ریبێرى) دووچارى پێكان هات و راپۆرته
پزیشكیه‌كانیش ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌وا به هۆى
پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ى 3 هه‌فته له یاریگاكان
دوورده‌كه‌وێته‌وه
به‌مه‌ش ریبێرى بێبه‌ش ده‌بێت له یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر
یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان له خولى یانه پاله‌وانه‌كانى
ئه‌وروپا و له یاریه‌كانیان به‌رامبه‌ر یانه‌كانى
ڤێرده‌ربریمن و هۆڤنهایم له خولى بۆندس لیگادا .
************************************************************
|
|
|
|
ئه‌نته‌رمیلان له
ریزبندى یه‌كه‌م دایه له‌ساڵى
2010
13-1-2011
پێگه‌ى وه‌رزشى یه‌كێتى نێوده‌وله‌تى
بۆ مێژوو و ئامار ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه‌وا یانه‌ى
ئه‌نته‌رناسیۆنالى ئیتالى له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مدایه
له جیهاندا بۆ سالى 2010 له‌خواره‌وه‌ش ناوى 10
یانه له ریزبه‌ندى ده یه‌كه‌مینه‌كاندان :
1. ئه‌نته‌رمیلان - ئیتالیا
2. بایرن میونخ - ئه‌لمانیا
3. به‌رشلۆنه - ئیسپانیا
4. ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید - ئیسپانیا
5. ئیستیۆدیانتس - ئه‌رژه‌نتین
6. لیڤه‌رپول - ئینگه‌لته‌را
7. ئه‌نته‌رناسیۆنال پۆرتۆ ئه‌لیگرى - به‌رازیل
8. چێلسى - ئینگه‌لته‌را
9. مان یۆنایتد - ئینگه‌لته‌را
10. پۆرتۆ - پورتوگال
************************************************************ |
|
ڤیدیۆ : دیمه‌نێكى
جوانى یاریزانى بایرن میونخى ئه‌لمانى فرانك
ریبێرى
13-1-2011
له یارییه‌كى دۆستانه‌دا كه هه‌ردوو یانه‌ى
بایرن میونخى ئه‌لمانى و یانه‌ى وه‌كره‌ى قه‌ته‌رى
رووبه‌رووى یه‌كتربوونه‌وه و تیایدا دیمه‌نێكى
جوان روویدا له یاریه‌كه‌دا له‌لایه‌ن یاریزانى
فه‌ره‌نسى و یانه‌ى بایرن میونخ له‌م لینكه‌ى
خواره‌وه ڤیدیۆكه ببینه :
<http://www.youtube.com/watch?v=zWyxbqNB87k&feature=player_embedded>
************************************************************ |
|
به‌شێوه‌یه‌كى
فه‌رمى لیۆنێل میسى بووه باشترین یاریزانى جیهان
بۆ سالى 2010
11-1-2011
بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك
یاریزانى ئه‌رژه‌نتینى و هێرشبه‌رى یانه‌ى
به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى بووه باشترین یاریزانى جیهان
.
دوێنىَ شه‌و له ئاهه‌نگێكدا
ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى خه‌لاته‌كانى باشترین
راهێنه‌ر و یاریزان و پێكهاته و جوانترین گۆل كه
تیایدا گواردیۆلا ده‌ستنیشانكرا بۆ راكێشانى پلیتى
باشترین یاریزانى جیهان له ئه‌نجامدا پلیته‌كه
ناوى یاریزانى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى ئه‌رژه‌نتینى
راكێشرا به‌مه‌ش خه‌لاته‌كه درا به‌م ئه‌فسانه .
له لێدواتێكدا مێسى دواى
به‌ده‌ستهێنانى خه‌لاته‌كه سوپاسى هه‌موو
ئاماده‌بووانى كرد و زۆرێكیش له چاودێران و
ئاماده‌بووان ده‌نگدانى ئه‌ندامانیان بۆ ئه‌وه
گه‌رانده‌وه كه‌وا باشترین یاریزان له سه‌ر
بنچینه‌ى لێهاتوویى و لێزانى دیاریكراوه نه‌ك
له‌سه‌ر بنچینه‌ى به‌ده‌ستهێنانى نازناو.
له‌لایه‌كى تره‌وه یاریزانى توركى
و یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌لمانى (حمید ئالتینتۆپ)
توانى نازناوى جوانترین گۆلى 2010 به‌ده‌ستبهێنێت
.
************************************************************
|
|
به‌شێوه‌یه‌كى
فه‌رمى مۆرینهۆ بووه باشترین راهێنه‌رى جیهان بۆ
سالى 2010
11-1-2011
له ئاهه‌نگێكى فه‌رمیدا دوێنىَ
شه‌و ده‌ستكرا به دایه‌شكردنى خه‌لاته‌كانى
باشترینه‌كانى سالى 2010 كه تیایدا راهێنه‌رى
پرتوگالى یانه‌ى ریال مه‌دردى ئیسپانى توانى
خه‌لاتى باشترین راهێنه‌ر بۆ ساڵى 2010 به‌ده‌ست
بهێنێت .
شایانى باسه مۆرینهۆ پارسال توانى
له‌گه‌ل یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتالى 3 نازناوى
مێژوویى بۆ یانه ئیتالیه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت كه
ئه‌وانیش نازناوه‌كانى خولى ئیتالى و
پاله‌وانیه‌تى گه‌وره‌ى ئیتالى و خولى یانه
پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا.
************************************************************ |
|
راگه‌یاندنى
باشترین پێكهاته‌ى جیهان بۆ سالى 2010
11-1-2011
له ئاهه‌نگه‌كه‌ى دوێنىَ شه‌وى
باشترینه‌كانى سالى 2010 دا ده‌ستكرا به
دیاریكردنى باشترین پێكهاته‌ى سالى 2010 كه
تیایدا 11 یاریزان دیاریكران له‌خواره‌وه‌ش
پێكهاته‌كه دیاریكراوه :
كاسیاس
بۆیۆل - پیكیىَ - لۆسیۆ - مایكۆن
ئینێستا - زاڤی - شنایده‌ر
رۆنالدۆ - ڤیا - میسی
************************************************************ |
|
|