2013/07/08

کوردەکە عێراقی گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی



دوێنێ 07/07 کۆتایی هات بەیارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ و هەڵبژاردەی عێراقیش خۆی گەیاندە ئۆرۆگوای..

لەکاتژمێر 18:00 هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بووەوە دوای 120 خولەکی یاری و لێدانی 5 تۆپی جێگیر لەخاڵی سزا توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی...

2013/07/07

یانەی ڕیاڵ مەدرید گەشتی 2013ی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گەشتی 2013ی خۆی ئاشکراکرد و 7 یاری دۆستانە وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرزی 2013-2014 ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ کۆتایی دێت بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی لاوان

بریارە ئەمرۆ کۆتایی بیت بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ.

دوێنێ دوو یاری ئەم قۆناغە بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش عێراق ڕووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە و براوەی ئەم یارییە ڕووبەڕووی ئۆرۆگوای دەبێتەوە لە نیوەی کۆتایی..

2013/07/05

سبەینێ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ دەست پێدەکات



بڕیارە ڕۆژانی 06 و 07/07 یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ بەڕێوە بچێت و عێراقیش ڕووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە و یارییەکە لەکاتژمێر 6ی ئێوارەی 07/07 بەڕێوەدەچێت..

>> خشتەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ:

یارییەکانی چوونی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی یۆرۆپا لیگ کۆتایی هات



دوێنێ 04/07 کۆتایی هات بە یارییەکانی چوونی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی خولی ئەوروپا بۆ وەرزی 2013-2014 و ئەنجامی یارییەکانیش بەم شێوەیە بوو:

2013/07/04

ئەمڕۆ کۆتایی دێت بە یارییەکانی چوونی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی خولی ئەوروپی



دوێنی 03/07 تاکە یارییەک لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی خولی ئەوروپا بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش 04/07 کۆتایی دێت بە یارییەکانی چوونی ئەم قۆناغە.

>> ئەنجام و خشتەی یاری چوونی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی خولی ئەوروپا:

قۆناغی 16 کۆتایی هات و عێراقیش گەیشتە چارەکی کۆتایی



دوێنێ 03/07 دوا چوار یاری قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ لە تورکیا کۆتایی هات و هەڵبژاردەی عێراقیش توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، دوای بردنەوەی لە پاراگوای لەگێمی زیادکراو بە ئەنجامی 1*0 ..

هاوکات هەڵبژاردەکانی غانا و چیلی و کۆریای باشووریش سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی..

ئیسپانیا یەکەمە و بەڕازیل 13 پلەی وەرگرت و عێراقیش 3 پلەی بەخشی

ئەمڕۆ 04/07 یەکێتی جیهانیی تۆپی پێ (فیفا) ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ مانگی تەمموز ئاشکرا کرد.

دوای کۆتایی هتنی پاڵەوانیەتی جامی کیشوەرەکان ڕیزبەندی هەڵبژاردە بەشداربووەکان گۆڕاوە و بەڕازیل گەڕایەوە 10 هەڵبژاردەی جیهان و ئیسپانیاش یەکەمە و 80 خاڵی لەدەست داوە...

2013/07/03

ئەمڕۆ دوا جواری یاری قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ 03/07 دوا چواری یاری قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ بەڕێوەدەچێت، کە سەرکەوتووەکانی ئەم چوار یارییە پێکهاتەی چارەکی کۆتایی دیاری دەکات..
هەڵبژاردەی لاوانی عێراقیش وەکو تاکە هەڵبژاردەیەکی ئاسیایی بەشدارە و لە هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەیان باشترە..


ئەنجامی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوان



دوێنی 02/07 چواری یاری یەکەمی قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا و ئۆرۆگوای و ئۆزبەکستان خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی..

>> ئەنجامی یارییەکانی چواری یاری یەکەمی قۆناغی 16ی جامی جیهانی لاوانی ژێر تەمەن 20 ساڵ: