نوسه‌ر سیامه‌ند که‌ریم
له‌میانه‌ی یاریه‌کانی چامپیۆن لیگدا و له قۆناغی گروپه‌کانداو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی میلان و ڕیاڵ مه‌درید له ناو یاریگای تایبه‌تی میلان{سان سیرۆ}له ڕێکه‌وتی 03/11/2009 و له‌شاری میلان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌م یاریه پێده‌چێت به گه‌رمترین یاریه‌کانی ئه‌م ساڵی چامپیۆن لیگ ئه‌ژمار بکرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید زۆرترین نازناوی چامپیۆن لیگی به‌ده‌ست هێناوه که {9} نازناوه‌و {3} جاریش دووه‌م بووه و تاکو ئێستا باڵاده‌ستی یه‌که‌مه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا وه له‌هه‌مان کاتدا یانه‌ی میلان له دوای مه‌درید دووه‌م یانه‌یه که‌توانیویه‌تی {7} جار ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت و {4}جاریش دووه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه، وه له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م دوویانه‌یه له‌و یانانه‌ن که هانده‌رێکی زۆریان له‌جیهانداهه‌یه بۆیه ئه‌م یاریه‌ک گرنگیه‌کی تایبه‌تی تری هه‌یه له چاو یاریه‌کانی تردا.
لیستی ئه‌ویاریانه‌ی که‌ئه‌م دوویانه‌یه پێشتر به‌رامبه‌ر یه‌ك ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌ی سی میلان ڕوو به‌ڕووووی ڕیاڵ مه‌درید
——————————————
ژماره‌ی یاریه‌کانی ئه‌م دوویانه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌کتر = 12 یاریه
میلان یاری بردۆته‌وه = 6
ڕیاڵ مه‌درید یاری بردۆته‌وه = 5
یه‌کسان بوون =1
یاریه‌کانی پێشویان و ساڵ و براوه‌ی یاریه‌کان
——————————————
ڕیاڵ مه‌درید 4 * 2 میلان = 19/04/1956
میلان 2 * 1 ڕیاڵ مه‌درید = 01/05/1956
ڕیال مه‌درید 3 * 2 میلان = 28/05/1958
ڕیال مه‌درید 4 * 1 میلان = 29/01/1964
میلان 2 * 0 ڕیاڵ مه‌درید =13/02/1964
ڕیاڵ مه‌درید 1 * 1 میلان = 05/04/1989
میلان 5 * 0 ڕیاڵ مه‌درید = 19/04/1989
میلان 2 * 0 ڕیاڵ مه‌درید = 18/10/1989
ڕیاڵ مه‌درید 1 * 0 میلان = 01/11/1989
میلان 1 * 0 ڕیاڵ مه‌درید = 26/11/2002
ڕیاڵ مه‌درید 3 * 1 میلان = 12/03/2003
ڕیاڵ مه‌درید 2 * 3 میلان = 21/10/2009
http://www.yariga.net/?p=24199