نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-03-21 , یه‌ك شه‌ممه‌
سڵاو
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی كه‌ به‌ده‌ستی هێنا به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز كه‌ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ بوو كه‌ بتوانێ ڕۆژمێری كوردی بخاته‌ ڕوو ، پێمان خۆشه‌ كه‌ وه‌شانی نوێ له‌م به‌رنامه‌یه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو وه‌هه‌روه‌ها ده‌یكه‌ینه‌ دیاری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 2010 كه‌ نوێكاری زۆر له‌ خۆ ئه‌گرێ



به‌ڕێزان دوای هه‌وڵدانێكی زۆر و به‌ پشتیوانی خودا ئه‌م جاره‌ش توانیم وه‌شانی دووی به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز به‌رهه‌م بهێنم، ئه‌م به‌نامه‌یه‌ له‌ نه‌ورۆزی ساڵی 2009 یه‌كه‌م وه‌شانی پێشكه‌شكرا به‌ به‌كارهێنه‌ره‌انی كورد له‌ هه‌ر كوێی دونایادا بوون و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و جێی مشت و مڕێكی زۆری پرۆگرام سازان بوو بۆیه‌ له‌ نه‌رۆزی ئه‌مساڵ 2010 وه‌شانی دووهه‌م ئاماده‌ كراوه‌ و به‌كارهێنه‌ران ئه‌توانن به‌ كاری بێنن .

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ نوێكاری زۆر له‌ خۆ ئه‌گرێ له‌وانه‌
1- له‌گه‌ڵ ڕۆژمێری كوردی ڕۆژمێری زایینی بۆ زیاد كراوه‌ كه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت ئه‌توانی هه‌ر كام له‌و دوو ڕۆژمێره‌ دیاری بكه‌ی ( كردی ــ زاینی).
2- كاتژمێری بۆ زیاد كراوه‌ كه‌ ئه‌توانی كاتژمێری ژماره‌یی یان چاڵمه‌ دیاری بكه‌ی و ژیمسی زۆری بۆ زیاد كراوه‌ له‌ هه‌ردوو جۆره‌ كاتژمێره‌كه.
3- لیستی دڵخوازه‌كانی بۆ زیاد كراوه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ره‌ به‌شه‌ گرنگه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ ، ئه‌م لیسته‌ كه‌ لیستی دڵخوازه‌كانی ناوه‌ سودی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ یاخود فوڵده‌رێ یاخود سایتێكی ئینته‌رنێتت هه‌یه‌ و پێویسته‌ له‌ سه‌ر دیسكتۆب داینێی و دیسكتۆپه‌كه‌ت ئاڵۆز ئه‌كا و بێزارت ده‌كا ئه‌وه‌ ئه‌م لیسته‌ هه‌موو ئه‌و كێشه‌یه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كا كه‌ ئه‌توانی هه‌موو دڵخوازه‌كان كه‌ ڕۆژانه‌ كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ی له‌م لیسته‌دا دایبنێی و به‌بێ هیچ ئاڵۆزیه‌ك كاری له‌سه‌ر بكه‌ی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز بوو به‌رنامه‌یه‌كی دیسكتۆپ
4- زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بۆ زیاد كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنچینه‌ی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ بڵاوتربێ و ته‌نها له‌ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی كورددا نه‌وه‌ستێ به‌لكوو ته‌شه‌نه‌ بكا بۆ هه‌موو جیهان
5- ژیمسی به‌رنامه‌كه‌ گوڕا و ڕوكارێكی جوانترم بۆ دانا كه‌ له‌ هه‌مان شێوه‌ی سایتی كاروان پرۆیه‌
6- سایتی تایبه‌ت به‌ خۆی دانرا كه‌ هه‌رده‌م دوا وه‌شان و دواهه‌واڵی به‌رنامه‌كه‌ له‌ خۆ
ئه‌گرێ

ئێستاش ئه‌مه‌ ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌یه



كرته‌ بكه‌ له‌ سه‌ر ئایكۆنی تایبه‌ت به‌ ده‌ستاكریكردنی تایبه‌تمه‌ندێكان تاكوو تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌كه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت بگوڕی‌



داگردن


هه‌ر ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك یان چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان یان هه‌ر ڕه‌خنه‌ و پێشنیارێك زۆر خۆشحاڵ ئه‌بین ئه‌گه‌ر ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی نوسینی په‌یامێك

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

به‌رنامه‌ی ( به‌ڕێوبه‌ر ) وه‌شانی 2.0
گۆڕینی په‌ڕگه‌ ڕاسته‌وخۆ ئۆنلاین
نیشانه‌ی کامه‌رانی و سه‌رگه‌ردانی مرۆڤ

Share