بابه‌تی هاوشیوه
نیشانه‌ی کامه‌رانی و سه‌رفرازی مرۆڤ ، ئه‌وه‌یه‌هه‌ر کاتێک زانست و زانیاری زۆر بوو ته‌وازوع و به‌زه‌يی زیاتر بێت ، ئه‌گه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی زۆرتر بوو ده‌بێت ترسی له‌خوا زیاتر بێت ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نتر بوو ده‌بێت چاو تێرتر بێت ، ئه‌گه‌ر ماڵ و سامانی زیاتر بوو ده‌بێت زیاتر سه‌خی و به‌خشه‌ر بێ ، ئه‌گه‌ر قه‌در و شکۆی زیاتر بوو ده‌بێت له‌خۆبایی نه‌بێ و له‌خه‌ڵکی نزیک بێته‌وه‌و ئاتاجیه‌کانیان بۆ دابین بکات.
نیشانه‌ی خراپی و سه‌رگه‌ردانی مرۆڤیش ، ئه‌وه‌یه‌هه‌ر کاتێک زانست و زانیاری زیاد بێت زیاتر له‌خۆبایی ده‌بیت ، ئه‌گه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی زیاتر بێت زیاتر شانازی ده‌کا و خه‌ڵک به‌که‌م ده‌زانێ و له‌خۆ بایی ده‌بێ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر قه‌درو شکۆی زیاتر بوو زیاتر فیزاوی و له‌خۆبایی ده‌بێت .
ئه‌وانه‌ی باسمان کرد تاقی کردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌بۆ به‌نده‌کانی جا هێندی که‌س ده‌رناچن له‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌و پێی گومڕا ده‌بن ، هیندێکیش پێی سه‌رفراز ده‌بن .
به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕێزلێنانی مرۆڤیش هه‌ر تاقی کردنه‌وه‌ی خوایه، وه‌کو موڵک و ده‌سه‌ڵات و ماڵ و سامان خوای گه‌وره‌له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر (سلیمان) دا (د.خ) ده‌فه‌رمووێ : کاتێک (سلیمان) بینی کۆشکی (بلقیس) له‌لایه‌تی فه‌رمووی:
[ هذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ]( النمل:40) ، واته: ئه‌مه‌له‌فه‌زڵ و به‌خششی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه‌که‌ئایا سوپاسگوزار ده‌بم به‌رانبه‌ر ئه‌و فه‌زڵه‌ی له‌گه‌ڵی کردووم یان سپڵه‌و به‌دنمه‌ک ده‌بم .
که‌وابوو : نیعمه‌ت و به‌خشش بۆ مرۆڤ هه‌ر تاقی کردنه‌وه‌ی خوایه، تاکو سوپاسگوزار و سپڵه‌و به‌دنمه‌ک لێک جیا بکاته‌وه، هه‌ر وه‌کو ناخۆشیش تاقی کردنه‌وه‌ی خوایه.
چونکه‌خوای گه‌وره‌خه‌ڵکی تاقی ده‌کاته‌وه‌به‌خۆشی و نیعمه‌ت ، هه‌ر وه‌کو چۆن تاقیان ده‌کاته‌وه‌به‌ناخۆشی و نه‌هات:
[فأَمَّا الإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَنِ , وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهانَنِ] (الفجر: 15-16) واته: مرۆڤ کاتێک په‌روه‌ردگاری تاقی ده‌کاته‌وه به‌وه‌ی ڕێزی لێ ده‌نێت و ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت ئه‌وه‌ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگارم ڕێزی لێناوم ، به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه‌و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه‌ده‌ڵێت: وا دیاره‌په‌روه‌ردگارم ڕقی لێمه‌و ڕیسوای کردووم .
نه‌خێر وا نـــــــــیه ... به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان بیری لێده‌که‌نه‌وه‌که‌هه‌ر که‌سێک خوای گه‌وره‌ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕژاند ئه‌وه‌ڕێزی لێناوه‌و خۆشی ده‌وێت ، یان هه‌ر که‌سێک ڕزق و ڕێزی لێگرتبێته‌وه‌و تاقی کردبێته‌وه ئه‌وه‌ڕقی لێی بێ و ڕیسوای کردبێت .

نوسينى : قندیل محمد عبدالله , له کتێبی( ئاوێته‌ی دڵ)