بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-07-14 , چوار شه‌ممه‌
یه‌كێك له‌و كێشه‌ سه‌ره‌كیانه‌ی توشی پرۆگرامسازان ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی دروستكردنی به‌رنامه‌كانیان كێشه‌ی نوسینی كوردیه‌ واتا پیته‌ كوردێكان ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانمان كه‌ دروستی ده‌كه‌ین پڕبێت له‌ كه‌م و كورتی ، ئایا ئه‌و كێشه‌یه‌ چیه‌ و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین ، له‌م بابه‌ته‌دا چاوێك به‌و كێشه‌یه‌ ده‌خشێنین.

سه‌ره‌تا با بزانین بۆچی نوسینی كوردی به‌ شێوه‌ی هێمای (؟) ده‌رده‌كه‌وێت له‌ به‌رنامه‌كانمانا ، لێره‌دا مه‌به‌ستمان به‌رنامه‌ی مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ره‌ . ئه‌م پرسیاره‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێز Nevercom له‌ یانه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ی مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر له‌ ئه‌نجامدا به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌
Since MMB is not Unicode Friendly, you can not show this unicode characters.
I Think using HTML is the finest way.
كه‌ مانای (هه‌ر له‌ مێژه‌ كه‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر هاوررێ نیه‌ له‌گه‌ڵ یونیكۆددا تۆ ناتوانی ئه‌م پیتانه‌ی یونیكۆد ببینی ، من وای به‌باش ئه‌زانم كه‌ HTML به‌كار بێنی كه‌ باشترین ڕێگایه‌) ئه‌مه‌ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی به‌رنامه‌ی مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر بۆی داناوین ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كه‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌مه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ دا بنێین .

كاروان پرۆ هه‌وڵی داوه‌ تاكو ئێستا كه‌ نوسینی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو بێ هه‌ڵه‌ له‌ به‌رنامه‌كانیا به‌ كار بهێنی و توانیوێتی كه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتو بێ به‌ڵام ئاسان نیه‌ كاری زۆری ئه‌وێ بۆیه‌ چه‌ن خاڵێك ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو ئێوه‌ش به‌م خاڵانه‌ به‌لكو بتوانن ئه‌و كێشه‌یه‌ بنبڕ بكه‌ن

1- دانانی كیبۆردی كوردی:
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كوردی ته‌واوه‌تی بنوسی ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ كیبۆردی كوردی دابنێی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ، ماڵپه‌ڕی c4kurd ئه‌م كاره‌ جوانه‌یان كردوه‌ ئه‌توانی تۆش دایبگری ڕاسته‌وخۆ به‌ كوردی بنوسی.



2- به‌ HTML بنوسه‌:
له‌ كیبۆردی كوردی هه‌ندێك له‌ پیته‌كان نانوسێ وه‌كوو (ڤ ، ێ ، ڕ ، ۆ) بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ HTML بنوسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌.



3- نوسین به‌ وێنه‌:
ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وێنه‌ و كوردی تیا ده‌نوسرێت ئه‌توانی نوسینه‌كه‌تی پێ بكه‌یت و وه‌كو وێنه‌ به‌كاری بێنی له‌ به‌رنامه‌كانتا

4- نوسین به‌ فۆنتی ئه‌لی كه‌ی:
ئه‌توانی به‌ فۆنته‌كانی ئه‌لی كه‌ی بنوسی و به‌ كێشه‌ و هه‌مو پیته‌كان به‌ ڕێكی ده‌ر ده‌چێت



5- دانانی هاوشێوه‌ی وشه‌كان:
ئه‌م ڕێگه‌ چاره‌یه‌ زۆر باشه‌ به‌ڵام كه‌سانی زیره‌كی ئه‌وێ ئه‌ویش به‌ دانانی هاوشێوه‌ی وشه‌كان بۆ نموونه‌ له‌ نوسینی وشه‌ی (هه‌ڵه‌) ئه‌م وشه‌یه‌ پیتی (ڵ) له‌ خۆ ده‌گرێت ئه‌توانی له‌ جیاتی ئه‌م وشه‌یه‌ وشه‌ی (نادروست) به‌كاربێنی كه‌ هه‌مان مانا ئه‌گه‌یه‌نێ و به‌بڤی ئه‌و پیتانه‌یه‌ كه‌ ده‌رناچێت.



بانگه‌واز:
بانگه‌وازێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شاره‌زان له‌ دروستكردنی فۆنت ، تكایه‌ تكایه‌ تكایه‌ یارمه‌تی ئه‌و هه‌موو پرۆگرامسازانه‌ بده‌ن و خۆتان ماندو بكه‌ن تاكو كارێك ئه‌نجامده‌ن جێگای ڕێزگرتن بێت ، كێ ئه‌توانێ فۆنتێكمان بۆ دروستبكات وه‌كو هه‌مو فۆنته‌ كوردێكان Ali_k به‌ڵام شێوه‌ی فۆنته‌كه‌ وه‌كو فۆنتی تاهۆما بێت tahoma . هه‌ركه‌سێك دروستی بكات كارێكی گه‌وره‌ ده‌كات و زۆر له‌ كێشه‌ی پرۆگرامسازان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد له‌ پرۆژه‌یه‌ هه‌مویمان نوسیوه‌ دایبگره‌ تاكوو زیاتر لێی تێبگه‌ی

داگردن پرۆژه‌كه‌

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

سايتى Clone Site بۆ سكریپتی ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌كان
دروست كردنی لیست به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر
به‌رنامه‌ی ڤیژوال به‌یسك

Share