نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-03-04 , پێنج شه‌ممه‌
هاوڕێیان سڵاو

هه‌ر كارێكی نه‌خشاندن كۆمه‌ڵێ شت له‌ خۆ ئه‌گرێ وه‌كوو هێڵ ، چوار گۆشه‌ ، ڕوبه‌ر ، ڕه‌نگ ... هتد پێش دانانی هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌مانه‌ پێویسته‌ بزانین بۆ چی به‌كاردێت و چۆن به‌كاری بێنین و مانای چی ئه‌دات تاكوو هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌ شوێنی گونجاو دایبنێن ، ئه‌مانه‌ پێی ئه‌وترێ (پڕگه‌كانی دیزاین) یان نه‌خشاندن

بایه‌خ پێدان به‌ بڕگه‌كانی دیزاین وردی و ئاست به‌رزی نه‌خشه‌كانمان بۆ ده‌رئه‌خا بۆیه‌ جاری وا هه‌یه‌ دیزاینێكی زۆر ساده‌ ئه‌كێشین به‌ڵام زۆر له‌ ئاستێ به‌رزدایه‌ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك دیزاین هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی زۆر خۆی پێوه‌ ماندوو ئه‌كا به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا نه‌خشه‌یه‌كی زۆر نادروست ده‌رئه‌خا ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پڕگه‌كانی دیزاین له‌ شوێنی گونجاو به‌كار نه‌هاتوه‌ ، بۆ به‌كارهێنانی بڕگه‌كانی نه‌خشاندن پێویستی به‌ وردبونه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل هه‌یه‌ تاكوو بتوانین به‌ ئاستێكی به‌رز نه‌خشه‌كانمان بكێشین ،

بڕگه‌كانی نه‌خشاندن ئه‌مانه‌ن
1- خاڵ
2- هێڵ
3- شێوه‌
4- بۆشایی
5- ڕوو
6- ڕه‌نگ

با به‌ ووردی بكۆڵێنه‌وه‌ له‌م بڕگانه‌ یه‌ك یه‌ك و وورده‌كارێكانی بخه‌ینه‌ ڕوو

یه‌كه‌م ــ خاڵ

ساده‌ترین بڕگه‌یه‌ له‌ سروشتدا ، هه‌موو شتێك له‌ سروشتدا ده‌ستپێده‌كا به‌ وێنه‌ی خاڵ و پێناسه‌ی خاڵ : بچوكترین یه‌كه‌یه‌ له‌ نه‌خشه‌كاندا هه‌رچه‌نده‌ زۆر ساده‌ و بچوكه‌ به‌ڵام بڕگه‌یه‌كی گرنگه‌ له‌ كاری هونه‌ری.
له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی خاڵ له‌ نه‌خشه‌كاندا به‌ قه‌باره‌ی جیاواز هه‌ستی نزیكیت پێ ئه‌به‌خشێ وه‌هه‌روه‌ها قولایی ، زیادبوونی ژماره‌ی خاڵه‌كان له‌ ناو ڕووبه‌رێكدا چالاكی زیاتری پێ ئه‌به‌خشێ.
لێره‌دا دوو وێنه‌ كه‌ وێنه‌ی لای چه‌پ خاڵی زیاتری تیادا به‌ كارهاتوه‌ و وێنه‌ی لای ڕاست خاڵی كه‌متری تیادا به‌كار هاتوه‌ ، تیایدا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه‌ به‌كارهێنانی خاڵ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ نه‌خشه‌كێشان.



گۆڕانكاری له‌ قه‌باره‌ی خاڵه‌كان هه‌ستی جیاوازی ئه‌به‌خشێ وا نیشانیده‌دا كه‌ گه‌وره‌كان بچوكه‌كان قووت ده‌ده‌ن ، ئه‌و هێزه‌ كه‌م و زیاد ده‌كا به‌ پێی قه‌باره‌ی خاڵه‌كان و ژماره‌یان .
له‌كاتی نه‌خشاندن و شێوه‌كاری به‌ خاڵ پێویسته‌ ئه‌م جیاوازیانه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگری:
1- جیاوازی ڕوبه‌ری خاڵه‌كان له‌ كاری هونه‌ری.
2- جیاوازی له‌ ئاستی ڕه‌نگی خاڵه‌كان ( كاڵ ــ تۆخ ) له‌ نێو یه‌ك كاردا.
3- جیاوازی له‌ دانانی خاڵه‌كاندا و دووری نێوانیان له‌ یه‌ك پێكهاته‌.
4- جیاوازی له‌ شێوه‌ ده‌ره‌وه‌ی خاڵه‌كان له‌ كاره‌كاندا.

دووهه‌م ــ هێڵ

كاره‌كته‌ری دروستبوو له‌ ئه‌نجامی جوڵانه‌وه‌ی خاڵێك به‌ ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو ( وه‌ ئه‌توانرێ به‌ زینجیره‌ خاڵێكی به‌یه‌ك به‌ستراوه‌وه‌ دابنرێ ) كه‌ درێژی و حاڵه‌تی هه‌یه‌ به‌ڵام پانی نیه‌.
نه‌خشه‌كێش هێله‌كان به‌كار ئه‌هێنێ له‌ بواری جۆراوجۆردا له‌وانه‌ : دابه‌شكردنی ڕوبه‌ر ، دیاری كردنی شێوه‌كان ، به‌دیهێنانی هه‌ستی جوڵانه‌وه‌ ، جیاكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕه‌نگه‌كان له‌ نێوان ڕه‌نگی كاڵ و ڕه‌نگی تۆخ ، په‌ویه‌ندی له‌ نێوان شێوه‌كان و ئه‌توانرێ فێڵی لای سێیه‌م (3D) به‌دیبێنێ



به‌كارهێنانی هێڵ له‌ نه‌خشه‌كاندا یان له‌ پێكهاته‌ له‌ سه‌ر چه‌ند فاكته‌رێك ئه‌وه‌ستێ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تایبه‌تمه‌ندی هێڵه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌:
1- ئاراسته‌ی هێل ئاسۆیی یان ستونی هتد
2- ئاستی ڕاستی هێڵ یان گێڕی یان چه‌مانه‌وه‌ی یان شكاندنه‌وه‌ی
3- نمره‌ی ڕه‌نگی هێڵ ( كاڵ یان تۆخ )
4- قولایی هێڵ له‌ سه‌ر ستون یان ده‌رخستنی
5- شێوازی ئه‌و ڕوه‌ی كه‌ هێڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌ ، قوڕ ، به‌رد ، كاغه‌ز ... هتد

جۆره‌كانی هێل و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روون

1- هێڵی ڕاست :
هێڵی ڕاستی ستونی: ئه‌و هێڵه‌یه‌ كه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ستوندا و هێڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئاسمان و ئاوه‌ وهه‌ر وه‌ها هه‌ر شێوه‌یه‌ك دروستبكه‌ین پێویسته‌ هێڵی زمینه‌ی بۆ بكێشین و كاریگه‌ری ده‌رونی مانای جێگیرون و قایمی و هاوسه‌نگی و له‌سه‌رخۆبوون ئه‌به‌خشێ.
هێڵی ڕاستی ئاسویی: ئه‌و هێڵه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی له‌سه‌ر هێڵی ستونی جێگیره‌ به‌شێه‌وه‌یه‌كی ڕاست كه‌ ئاراسته‌كه‌ی ناگۆڕێ ، هێڵی ئاسۆیی له‌ سروشتدا ئه‌بینرێ له‌ دره‌خته‌كان ، تاوه‌ره‌كان ، مناره‌كان ... هتد ، كاریگه‌ری ده‌روونی مانای باوه‌ربه‌خۆبوون ، سه‌ربه‌رزی ، پایه‌داری و به‌رزبوونه‌وه‌.
هێڵی ڕاستی لێژ: ئه‌و هێڵه‌یه‌ كه‌ نه‌ ئاسۆییه‌ و نه‌ ستونیه‌ و نیگای ڕوخاندن و لێژبوونه‌وه‌ یان سه‌ركه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ .. بۆیه‌ مانای له‌رینه‌وه‌ ، دڵه‌ڕاوكێ ، نائاسایی ، ناهاوسه‌نگی.

2- هێڵی چه‌ماوه‌ :
هێڵی پێچپێچ : ئه‌و هێڵه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی جولانه‌وه‌ی خاڵێك دروستده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی ناوه‌كی و خولكه‌یی ، له‌ سروشتدا له‌ سه‌ده‌فی ده‌ریا ، مزراح و ئه‌و ڕوه‌كانه‌ی كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه ، مانای جوڵانه‌وه‌ ، خێرایی و قولی ئه‌به‌خشێ.
هێڵی شه‌پۆلی : ئه‌م هێڵه‌ پێكدێ له‌ كۆمه‌ڵێ هێڵی چه‌ماوه‌ و به‌یه‌ك به‌ستراوه‌وه‌ و له‌ شه‌پۆلی ده‌ریا و جولانه‌وه‌ی مار به‌ دی ئه‌كرێ ، مانای جلانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی و نیانی ئه‌به‌خشێ.

3- هێڵی شكاو :
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووده‌دات له‌ ئه‌نجامی جوڵانه‌وه‌ی خاڵێك به‌ ئاراسته‌ی جیاواز و جۆراوجۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاندازیاری و گۆشه‌یه‌كی دیاریكراو (تیژ ، وه‌ستاو ، كراوه‌ ) و ئه‌یبینین له‌ درزه‌كانی زه‌وی ، شووشه‌ی شكاو و بریسكه‌ ... هتد ، كاریگه‌ری ده‌روونی خرۆشاندن ، ناجێگیری ، توندوتیژی ، لاساری ، دڵڕه‌قی

سێهه‌م ــ شێوه

شێوه‌ پێكدێ له‌ دوو به‌ش
1- شێوه‌ی دوو لا : وه‌كو سێگۆشه‌ ، چوار گۆشه‌ ، بازنه‌ ... هتد



2- شێوه‌ سێ لا : ئاوێزه‌ ، خشته‌ك ، سلنده‌ر ، تۆپ ... هتد
له‌م وێنه‌دا چه‌ن شێوه‌یه‌كتان بۆ ئه‌خه‌مه‌ ڕوو

هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌مانه‌ مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆ نه‌خشه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌كاردێ بۆ نموو نه‌ بۆ وێنه‌كێشانی چاو شێوه‌ی بازنه‌ به‌كارده‌هێنین و بۆ وێنه‌كێشانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر شێوه‌ی لاكێشه‌ به‌كار ده‌هێنین

چواره‌م ــ بۆشایی

ئه‌و بۆشایه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان هێڵه‌كاندا كه‌ ئاراسته‌ی جیاجیایان وه‌رگرتوه‌ كه‌ خۆی ئه‌سه‌پێنێ به‌ سه‌ر بۆشایی دوروبه‌ره‌كه‌یدا به‌ پێی شێوه‌ی و نمره‌ی دژواری و شێنه‌كه‌ی..



لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه‌ جێی سرنجه‌ كه‌ باسكری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شێوه‌ دوولایه‌كان چی شێوه‌ی ئه‌ندازیاری بێ یان سروشتی ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر بۆشایی ئه‌بینرێن به‌ڵام شێوه‌ سێ لایه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌وه‌ ئه‌بینرێ كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رێتی

پێنجه‌م ــ ڕوو

ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ كه‌ دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ڕوبه‌ری جه‌سته‌كانی له‌ سه‌ر دیاره‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ڕووه‌ سروشتی بێ یان جۆرێكی تایبه‌ت بێ وه‌كوو نه‌رم ، زبر ، لووس .. هتد .
له‌و ڕووانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌یبینین شووشه‌ كه‌ ڕووه‌كه‌ی لووسه‌ ، به‌رد ڕووه‌كه‌ی زبره‌ . هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ ته‌نها به‌ ده‌ست له‌یه‌ك جیا ئه‌كرێته‌وه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌ڵام له‌ كاری نه‌خشاندندا پێویسته‌ هه‌ستی بینین به‌كاربێنین بۆیه‌ له‌ نه‌خشه‌كانماندا پێویسته‌ جیای بكه‌ینه‌وه‌ وه‌كوو ئه‌م وێنانه‌



په‌یوه‌ندێكانی نێوان ڕووه‌كان هه‌ستی بینین له‌ مرۆڤدا
1- ئه‌و تیشكانه‌ی كه‌ له‌ جه‌سته‌كان ده‌دا
2- ئامێری بینین له‌ لای مرۆڤ كه‌ ئه‌و تیشكانه‌ وه‌ر ده‌گرێ
3- جیاوازی خودی ڕووه‌كان خۆیان

شه‌شه‌م ــ ڕه‌نگه‌كان

ڕه‌نگ تیشكدارترین دیمه‌نی زانینه‌ له‌ سروشت و كارگه‌ره‌ بۆ داهێنانی جوانی بێسنور له‌ جیهاندا وه‌كوو به‌شی ته‌واوكه‌ری سیستمی زانینی هه‌ستی.
پێناسه‌ی ڕه‌نگ: هه‌ستی بینینه‌ زانینی ئه‌وه‌ستێ له‌سه‌ر درێژی شه‌پۆله‌ ڕه‌نگێكان كه‌ له‌ جه‌سته‌وه‌ ئاراسته‌ی چاو ئه‌كرێ



تایبه‌ت مه‌ندێكانی‌ ڕه‌نگ:
1- ناو: ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌كانی پێ جیا ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌ به‌ناوێوه‌ دیاری ئه‌كه‌یه‌ن وه‌كوو ئه‌ڵیین سوور ، سه‌وز ، شین ... هتد . ئه‌بێ ناوه‌كان بگۆڕین به‌ زیادكردنی یه‌كێك له‌مانه‌ وه‌كوو تێكوڵكردنی سور له‌گه‌ڵ زه‌رد ڕه‌نگی پرته‌قاڵیمان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانین ناوه‌كان بگۆڕین
2- به‌ها : به‌های ڕه‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای وزه‌ ڕه‌نگی ئه‌وه‌ستێ كه‌ لێده‌دا و دواتر ئه‌و هه‌نه‌ی كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌كاته‌وه‌ له‌ تیشكه‌ ڕه‌نگێكه‌وه‌ یان به‌ مانایه‌كی تر ئه‌و نمره‌یه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ستمان له‌ (كاڵی ، تۆخی) ڕه‌نگه‌كه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ئاومان زیادكرد بۆ ڕه‌نگه‌ ئاوێكان ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌های ڕه‌نگه‌كه‌مان زیاد كردوه‌ نه‌ك ناوه‌كه‌ی
3- هێز : ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه‌ كه‌ نمره‌ی تێری و هێزی ڕه‌نگه‌كه‌ دیاری ئه‌كا ، هه‌ندێ له‌ ڕه‌نگه‌كان ئه‌بینین كه‌ زۆر تێر و پڕه‌ و هه‌ندێكی تر ئه‌بینین كه‌ لاوازه‌ ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ ئه‌ه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خا كه‌ چۆن ڕه‌نگ دور یان نزیك ئه‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ نمره‌ی پاكی ، ئه‌توانرێ هێزی ڕه‌نگه‌كان بگۆڕدرێ به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی یان به‌های بگۆڕی به‌ زیادكردنی بۆر بۆ ڕه‌نگه‌كه‌ به‌ هه‌مان هێزی ڕه‌نگه‌كه‌.

ئه‌مانه‌ بڕگه‌كانی دیزاین بوون كه‌ پێویسته‌ نه‌خشه‌كێش بیزانێ تاكوو به‌ ووردی نه‌خشه‌كانی بكێشێ و هیوادارم تانیبێتم كه‌م تا زۆر كه‌یانبێتم به‌ ئێوه‌
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن[b]

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

فه‌رمانه‌كانی IE7 له‌ مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر
وێنه‌ كێشان له‌سه‌ر شه‌قام
ڕوكاری ( قاوه‌ ) بۆ ماڵپه‌ڕ

Share