نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2011-03-31 , پێنج شه‌ممه‌
به‌كارهێنانی ActiveX Data Objects یان ADO له‌ فیژواڵ به‌یسك

وه‌كوو پێناسه‌یكی بچووك ئه‌توانین بڵێن ADO ڕێگایه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موو جۆره‌كانی بنكه‌ی دراوه‌كان له‌ ڕێگای كۆدی ڤیژواڵ به‌یسكه‌وه‌ . ئه‌توانی ADO دابنێی له‌ له‌ پرۆژه‌كه‌تا له‌ ڕێگای كردنه‌وه‌ی لیستی Project دواتر References دواتر وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌ دیاری بكه‌



ئێستا دێینه‌ سه‌ر پێكهاته‌كانی ADO :
Connection بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان .
Recordset بۆ گه‌یشتن به‌ دراوه‌كانی خشته‌كان.
Command بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی بنكه‌ی دراوه‌كان.
Parameter له‌گه‌ڵ Command كارده‌كات بۆ دیاری كردنی Query یان جێبه‌جێكردنی Stored Procedure .
Stream بۆ پاشكه‌وتكردنی وێنه‌ له‌ ناو بنكه‌ی دراوه‌كان.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ ده‌رگایه‌كی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین له‌ نێوان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت و بنكه‌ی دراوه‌كان له‌ ڕێگای Connection و به‌م كۆده‌
Code

Dim CN As ADODB.Connection
Set CN = New ADODB.Connection  

ئێستا پێویستیت به‌ String هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی Open به‌ تایبه‌تمه‌ندی ConnectionString وه‌كوو ئه‌م كۆده‌
Code

Dim strProvider As String
   
'For MS SQL Server
strProvider = "User ID= <ناوی به‌كارهینه‌ر>; Password = <ووشه‌ی نهینی>; Database = <ناوی بنكه‌ی دراوه‌كان له‌ سێرڤه‌ر> ; Server = <ناوی سێرڤه‌ر یان ئایپی یان دۆمێن>; Provider = SQLOLEDB"
   
'For MS ACCESS
strProvider = "Provider = Microsoft.Jet.OLEDB.4.0 ; Data Source = <ناوی بنكه‌ی دراوه‌كان>"
   
CN.ConnectionString = strProvider
CN.Open  


له‌م كۆده‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیمان دانا بۆ دراوه‌كان كه‌ strProvider دواتر ئه‌م زنجیره‌مان تایبه‌ت كرد بۆ Connection String وله‌ كۆتایدا فه‌رمانی Open كاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات
به‌كارهێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان DSN
ئه‌توانی Data Source Name ( DSN ) له‌ چوارچێوه‌ی ڕیگای په‌یوه‌ندی بۆ دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان وه‌كوو ئه‌م كۆده‌
Code

  CN.Open "DSN = LocalServer ; UID = karwan ; PWD = 0147258369"  

وه‌كوو ئه‌بینی ڕێگای په‌یوه‌ندی له‌م كۆده‌ زۆر ساده‌یه‌ ته‌نها DSN و ناوی به‌كارهینه‌ر و ووشه‌ی نهینی له‌ خۆ ده‌گرێت و ئه‌ودوای دراوه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان ODBC له‌ سه‌ر ئامێره‌كه‌ پاشكه‌وت كراوه‌.
بۆ دانانی سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان له‌ سه‌ر ئامێره‌كه‌ت با پێكه‌وه‌ Control Panel بكه‌ینه‌وه‌ و دواتر Administrative Tools دواتر Data Sources دواتر چوارچێوه‌یه‌كت بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت ODBC Data Source Administrator كه‌ ئه‌توانی به‌كاری بهینیت بۆ نوسینی دراوه‌كانی په‌یوه‌ندی كه‌ System DSN داده‌نری بۆ هه‌موو به‌كارهینه‌ران به‌ڵام User DSN ته‌نها بۆ ئه‌م به‌كارهینه‌ره‌. ئه‌م وێنه‌یه‌ بۆ دانانی ناوی په‌یوه‌ندی ODBC تایبه‌ت به‌ خۆت:



دواتر جۆری بنكه‌ی دراوه‌كان دیاری بكه‌ ، لێره‌دا جۆری SQL Server دیاری كراوه‌



دواتر ناوێك بۆ ODBC كه‌ دواتر له‌ لیستی ODBC ده‌رده‌كه‌وێت وه‌هه‌روه‌ها دیاری كردنی سێرڤه‌ر



دواتر ناو و ووشه‌ی نهینی دیاری ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ سێرڤه‌ره‌كه‌



ناوێك بۆ بنكه‌ی دراوه‌كان دابنێ وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌



دواتر كرته‌ بكه‌ له‌ سه‌ر Next له‌ وینه‌ی پێشوو چوارچێوه‌یه‌كی تر ده‌رده‌كه‌وێت به‌بێ هیچ شتێك كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر Finish تاكوو ئه‌م چوارچێوه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت



به‌كارهێنانی Execute
پێكهاته‌ی connection فه‌رمانی Execute له‌خۆ ده‌گریت كه‌ به‌كاردێت بۆ كارپێكردنی SQL له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان . وه‌ئه‌گه‌ر SQL داتاكانی گێڕایه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كان ئه‌توانی ئه‌م داتایانه‌ به‌كاربێنی زۆر به‌ ئاسانی ‌ له‌ ڕێی Execute بۆ RecordSet Object

نموونه‌
بنكه‌یه‌كی دراوه‌كان دروستبكه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌كسس MS ACCESS به‌ هه‌ر ناوێك بۆ نممونه‌ Students.mdb و خشتیه‌كی بۆ زیاد بكه‌ كه‌ سێ كێڵگه‌ له‌ خۆ بگرێت St_ID و St_FName و St_LName ، دواتر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ئه‌نجام بده‌
به‌رنامه‌ فیژواڵ به‌یسك بكه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كی ستاندارد Standard EXE دابنێ
ADO زیاد بكه‌ وه‌كوو چۆن له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد
( ListBox ) زیادبكه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ ناوێكی لێبنێ وه‌كوو lstStudents
فه‌رمانی ( Command Button ) زیاد بكه‌ له‌ tool box وناوی cmdLoadList لێبنێ ناونیشانی caption بگۆڕه‌ بۆ Run Query
ئه‌م كۆده‌ دابنێ له‌ ( Command Button ) له‌ به‌شی Click
Code

Dim strConnect As String  
   
Dim CN As New ADODB.Connection
Dim RS As New ADODB.Recordset
   
CN.Open "Provider = Microsoft.Jet.OLEDB.4.0 ; Data Source = Students.mdb"
   
Set RS = CN.Execute("SELECT * FROM STUDENTS")
   
Do While Not RS.EOF
lstStudents.AddItem RS!ST_FNAME & " " & RS!ST_LNAME
RS.MoveNext
Loop
   
RS.Close
CN.Close
   
Set RS = Nothing
Set CN = Nothing  


له‌م كۆده‌ بانگی Execute كه‌ به‌شێكه‌ له‌ Connection كه‌ كۆمه‌ڵێ داتای گه‌ڕانه‌وه‌ RecordSet كه‌ پاشكه‌وتكرابوو له‌ گوڕه‌ری RS . دواتر زنجێره‌ی دووباره‌كردنه‌وه DO .. LOOP ‌ به‌كارهینراوه‌ بۆ جووڵانه‌وه‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵێ داتا و زیادكردنی ناوی هه‌ر ته‌له‌به‌یه‌ك و نمره‌كه‌ی بۆ ListBox .
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌توانی Execute به‌كاربێنی بۆ سڕینه‌وه‌ و زیادكردنی هه‌ر داتایه‌ك . له‌م كۆده‌دا هه‌ڵده‌ستێ به‌ سڕینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ داتاكان
Code

CN.Execute "DELETE FROM Students WHERE st_FName = 'كاروان' AND st_LName = 'كریم'"  

لێره‌دا كورته‌ باسیك ده‌رباره‌ی ADO و چۆنێتی به‌كارهینانی ته‌واو بوو بۆ داگرتنی پرۆژه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ دابگرن

QueryExecution.zip

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

كتێبی كوردی پرۆگرام سازی
ڕوكاری ( ده‌ریای سارد ) بۆ ماڵپه‌ڕ
ئاسته‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ( مراتب التلاوة )

Share