نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2009-07-13 , دووشه‌ممه‌
باوڵی نوسینی كۆده‌كان:
باوڵی كۆده‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆدی تایبه‌ت به‌ ڕوداوه‌كانی تێدا ئه‌نوسرێ ، ئه‌توانی بیكه‌یته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی دووجار كرته‌كردن له‌ سه‌ر ئه‌و ئامرازه‌ی كه‌ ئه‌ته‌وێ فه‌رمانی بۆ دابنێی ، دوای دووجار كرته‌كردن له‌سه‌ر ئامراز باوڵی كۆده‌كان ده‌رئه‌كوێ و تێیادا شوێنی تایبه‌ت به‌ نوسینی كۆده‌كانی تێیایه‌. ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌



بۆ نوسینی هه‌ر كۆدیكی تایبه‌ت به‌ هه‌ر ئامرازێك دوو جار كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئامرازه‌ بكه‌ باوڵی كۆده‌كان ده‌ر ئه‌كه‌وێ و دێڕی تایبه‌ت به‌ نوسینی كۆد ئاماده‌ ئه‌بێ ، بۆ گۆڕینی ڕوداوه‌كان بۆ نموونه‌ كرته‌ له‌ سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌كان بكه‌ بۆ خستنه‌ ڕوی هه‌موو ڕووداوه‌كان ، بۆ نمونه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ باوڵی كۆدی فۆرمه‌كه‌یه‌ كه‌ به‌ دووكرته‌ له‌سه‌ر ڕووكاره‌ فۆرمه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ڕووداوی كردنه‌وه‌یه‌ Load كۆده‌كه‌ له‌ شوێنی تایبه‌ت به‌ كۆده‌كان ئه‌نووسین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستمان ڕووداوه‌كان بگۆڕین له‌ لیستی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌كان بۆ نموونه‌ ڕوداوی Click دیاری بكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كرداری كرته‌ كردن له‌ سه‌ر فۆرمه‌كه‌ ئه‌م دوو دێره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وێ

Code

Private Sub Form_Click()

End Sub


و به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دوگمه‌یه‌ك دیاری بكه‌ی و دوو كرته‌ له‌ سه‌ری بكه‌ی دێره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ

Code

Private Sub Command1_Click()

End Sub


ته‌ماشا كه‌ ئه‌و دوو دێره‌ی كه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ پێك دێ له‌ (ناوی ئامراز _ ڕووداو) و هه‌میشه‌ كۆتایی دێ به‌ End Sub ته‌نها له‌ هه‌ندێ پێناسه‌ی تایبتدا نه‌بێ ، هه‌روه‌ها باوڵی كۆده‌كان توانی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ و بڕین و دانای كۆده‌كانی هه‌یه‌.
ئه‌توانی چه‌ن دێرێك بنوسی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ ڕوداوێك ئه‌نجام بدا ئه‌ویش به‌ نوسینی ئه‌و دێرانه‌ له‌ نێوان '' ئه‌م دوو هێمایه‌ یان دوای نوسینی كۆدی rem وه‌كوو ئه‌م نموونه‌یه‌

Code

Private Sub Command1_Click()
'ڕوونكردنه‌وه'
End Sub


فۆرمی به‌رنامه‌:


فۆرم form ڕووكارێكی به‌تاڵه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ دوای كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Visuai Bisic و هه‌ر له‌ نێو ئه‌و فۆرمه‌ وێنه‌ و دوگمه‌ و لیس و هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی تیا دائه‌نێی و هه‌ر ئه‌م فۆرمه‌ ئه‌بێته‌ ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ت كه‌ ئه‌ته‌وێ درووستی بكه‌ی، به‌ڕاستی فۆرمی به‌رنامه‌ هه‌ر به‌ تابلۆی وێنه‌ كێششان ئه‌كا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانی ئامرازه‌كان له‌ سه‌ری بكێشی ز هه‌ر وه‌ها ئه‌توانی قه‌باره‌ و ڕووبه‌ر و ڕه‌نگی به‌ ئاسانی بگۆڕی وهه‌ر وه‌ها گۆڕینی سه‌ردێڕیش.



تێبینی: ئه‌و فۆرمه‌ی پێشوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی standar.exe له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ڕائه‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئه‌مه‌ فۆرمی بنه‌ڕه‌تیه‌.

گۆڕینی سه‌ردێری فۆرم:
كرته‌ بكه‌ له‌ سه‌ر فۆرمه‌كه‌ بڕۆ بۆ تایبه‌تمه‌ندی فۆرمه‌كه‌ كه‌ له‌ لای ڕاستی به‌رنامه‌كه‌وه‌یه‌ و له‌وێ caption هه‌ڵبژێره‌ و ده‌قی Form1 بگۆڕه‌ بۆ ناوی به‌رنامه‌كه‌ت بۆ نموونه‌ (به‌رنامه‌كه‌م)، سه‌یری وێنه‌كه‌ی بكه‌



دواتر ئه‌بینی سه‌ردێری به‌رنامه‌كه‌ گۆڕا و ناوی به‌رنامه‌كه‌تی پێوه‌ نرا ، سه‌یركه‌



ئێستا چۆن بتوانین سه‌ردێری به‌رنامه‌كه‌ له‌ لای ڕاسته‌وه‌ دابنێین چونكه‌ به‌رنامه‌ به‌ زمانی كوردی پێویسته‌ له‌لای ڕاسته‌وه‌ بێ ، هه‌ر له‌ تایبه‌تمه‌ندی فۆرمه‌كه‌ بگه‌ڕێ به‌ دوای rigth to left ئه‌بینی له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ سه‌ر fals دانراوه‌ بیگۆڕه‌ بۆ true.



ئه‌بینی سه‌ردێره‌كه‌ دێته‌ لای ڕاسته‌وه‌



چۆن ڕووبه‌ری فۆرمه‌كه‌ بگۆڕی؟:
به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان ئه‌توانی ڕووبه‌ری فۆرمه‌كه‌ بگۆڕی ئه‌وه‌یش به‌ ڕاكێشانی فۆرمه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌وه‌ كه‌ ئه‌توانی به‌ ماوسه‌كه‌ گه‌وره‌ی كه‌یته‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بچوكی كه‌یته‌وه‌ .



یان به‌ شێوه‌یه‌كی تر ئه‌توانی ، له‌ تایبه‌تمه‌ندی فۆرمه‌كه‌ بگه‌ڕی به‌ دوای هه‌ردوو Width و Heigth و له‌وێ درێژی وپانی فۆرمه‌كه‌ بنوسه‌.

چۆن چوارچێوه‌ی فۆرمه‌كه‌ بگۆڕی:
له‌ تایبه‌تمه‌ندی فۆرمه‌كه‌ بگه‌ڕێ به‌ دوای Border Style له‌وێ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی تیایه‌ سه‌یری وێنه‌كه‌ی بكه‌


ڕونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تبه‌تمه‌ندێكانی فۆرم:
ناوی فۆرم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Name
ده‌ركه‌وتن ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Appearance
ڕه‌نگی پشته‌وه‌ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ BackColor
شێوه‌ی چوارچێوه‌ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ BorderStyle
ڕاستكردنه‌وه‌ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ CauseValidation
سه‌ردێر ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Caption
دوگمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ControlBox
كاركردن ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Enabled
جۆری نوسین ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Font
ڕه‌نگی نوسین ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ForColor
دوری لای چه‌پ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Left
به‌رزی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Height
وێنۆچكه‌ی فۆرم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Icon
دوگمه‌ی گه‌وره‌كردنه‌وه‌ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ MaxButton
فورمی ناوه‌كی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ MDIChild
دوگمه‌ی هێنانه‌ خواره‌وه‌ ــــــــــــــــــــــــــــــــــ MinButton
له‌ لای ڕاست بۆ چه‌پ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ RightToLeft
ڕیزبه‌ندی دوگمه‌ی Tab ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ TabIndex
ماوس ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ MousePointer
وێنۆچكه‌ی ماوس ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ MouseIcon
جوله‌ی فۆرمه‌كه‌ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ MoveAble
وێنه‌ی پشته‌وه‌ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Picture
شوێنی فۆرمه‌كه‌ له‌ سه‌ر دیسكتۆب ــــــــــــ StartUpPosition
له‌ كارخستنی Tab ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ TabStop
ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌ ده‌رئه‌كه‌وێ له‌ ژێر ماوس ــــــ ToolTipText
تاگ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Tag
ده‌ق ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Caption
دووری له‌ لای سه‌ره‌وه‌ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ Top
بینراو یان نه‌بینراو ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Visible
پانی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Width
ڕوبه‌ری فۆرم كاتی كاركردن ـــــــــــــــــــــــــــ WindowsStat

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

گه‌ر به‌ڕۆژو ئه‌بیت له‌ ره‌مه‌زانا ئه‌م زانیاریانه‌ بزانه‌
بانه‌ری ( باران ) به‌ فۆتۆشوپ
چی ڕوده‌دات گه‌ر بۆمبێكی نه‌وه‌وی له‌ شاره‌كه‌ت بدات؟

Share