نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2009-07-13 , دووشه‌ممه‌
زمانی Visuai Bisic بۆ به‌رنامه‌ داڕشتن پێكدێ له‌ چه‌ن به‌شێك له‌ كۆد كه‌ له‌ دێڕا نوسراوه‌ ، له‌وانه‌:
یه‌كه‌م : پیتگه‌كان Charset
1- وشه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆدێكی دیاری كراوه‌وه‌ وه‌كوو: End و If وFor
2- كۆده‌كان : له‌ زمانی فیژواڵ به‌یسك سێ جۆر كۆد به‌ كار ئه‌هێنرێ ، له‌وانه‌
أ- پیته‌ ئینگلیزێكان ، پیتی گه‌وره‌ و بچووك.
ب- ژماره‌كان له‌ 0 تاكوو 9.
ج- هێمای تایبه‌ت : كه‌ چه‌ن جۆرێكی هه‌یه‌
ــ هێمای پرۆسه‌ ژمێره‌كان وه‌كوو ^ / - + * (* هێمای له‌یه‌كدان ، / هێمای دابه‌شكردن ، ^ هێمای توان).
ــ هێماكانی هاوسه‌نگی وه‌كوو <> => > <= < = (=> بچووكتر یان یه‌كسان ، <> هێمای نایه‌كسان.
ــ هێماكانی خاڵبه‌ند وه‌كوو ( ، ؛ . : ؟ ! () "")
ــ چه‌ن هیمایه‌كی تر وه‌كه‌وو ( $ % & # _ @ \ )
دووه‌م : نه‌گۆڕه‌كان Constants
نه‌گۆڕ به‌كاردێ له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ریا بێت له‌ كاتی جێبه‌جێكردن و ئه‌بێ به‌ دوو به‌شه‌وه‌
1- نه‌گۆڕی ژماره‌یی : ئه‌بێ به‌ دوو به‌شه‌وه‌:
أ: نه‌گۆڕی ژماره‌ی ته‌واو INTEGER
ب: نه‌گۆری ژماره‌ی ڕاستی REAL ، دوو شێوه‌ی هه‌یه‌
ـــ شێوه‌ی Decimal وه‌كوو 78.89
ـــ شێوه‌ی توان وه‌كوو E4 2.5



2- نه‌گۆڕی پیتگه‌ STRING : ئه‌و ده‌قه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان دوو هێمای ده‌قدا ئه‌نوسرێ "" و به‌كار ناهینرێ بۆ پرۆسه‌ی ژماردن به‌ڵام كومپیوتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ئه‌كا وه‌كوو ده‌ق.
بۆ نموونه‌ كاتێ ئه‌م فه‌رمانه‌ ئه‌نوسین print 2*3 به‌رنامه‌كه‌ ئه‌نجامی ئه‌و له‌یه‌كدانه‌ ئه‌خاته‌ ڕوو كه‌ 6
به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو print "2*3" به‌رنامه‌كه‌ ده‌قی (2*3) ده‌ر ئه‌خا.
سێیه‌م: گۆڕه‌ڕه‌كان VARIABLES:
گۆڕه‌ر هێمایه‌كه‌ بۆ شوێنێك له‌ بیرگه‌ی سه‌ره‌كی نرخێكی دیاری كراوی لێ پاشكه‌وت ئه‌كرێ و پێویسته‌ به‌ پیت ده‌ستپێ بكا و له‌وانه‌یه‌ پێكبێ له‌ كۆمه‌ڵه‌ پیتگه‌یه‌ك له‌وانه‌یه‌ ژماره‌كانیان بگاته‌ 40 پیتگه‌ پێكدێ له‌ پیت و ژماره‌ و خاڵ و نابێ بۆشایی تیابێ ، له‌وانه‌یه‌ بگوڕی له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ ، دوو جۆری هه‌یه‌:
1- گۆڕه‌ڕی ژماریی: ته‌نها نرخی ژماره‌یی تێدا پاشكه‌وت ئه‌كرێ.
2- گۆڕه‌ڕی پیتگه‌یی: ناوێكی پیتگه‌ییه‌ هێمای $ له‌ دوای دێ.

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

NewRoz 01
به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو
یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ڕه‌وایه‌ یان نا؟

Share