بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-04-25 , یه‌ك شه‌ممه‌
سڵاو ئه‌م جاره‌ش
ئه‌م بابه‌ته‌ ئاستێكی پێشكه‌وتوه‌ بۆیه‌ بۆ ئه‌وانه‌ زۆر به‌ سووده‌ كه‌ شاره‌زایی باشیان هه‌یه‌ له‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر ، ئه‌ویش دروستكردنی لیسته‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ فێر ده‌بین كه‌ چۆن بتوانین لیستێك دروستبكه‌ین كه‌ به‌ش به‌ش بێ و هه‌ر به‌شێك هه‌ندێ فه‌رمان له‌ خۆ بگرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌كوو وتمان به‌ ئاستێكی پێشكه‌وتوو ئه‌م وانه‌یه‌ پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین بۆیه‌ هه‌ندێ شتی لاوه‌كی باس ناكه‌ین وه‌كوو كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ و هه‌ڵبژاردنی پرۆژه‌یه‌ك و ڕه‌نگه‌كان و دوگمه‌كان ته‌نها ئه‌وه‌ مه‌به‌ستمانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ چۆن وا بكه‌ین چه‌ن دوگمه‌یه‌ك دروست بكه‌ین و هه‌ر دوگمه‌یه‌ چه‌ن فه‌رمانێك له‌ خۆ بگرێ و بكرته‌ كردن له‌ هه‌ر دوگمه‌یه‌ك فه‌رمانه‌كانی ئه‌م دوگمه‌یه‌ ده‌رخا و ئه‌وانه‌ی تر بشارێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌ فه‌رمانی Hide و Show نایكه‌ین ئه‌م جاره‌ چونكه‌ كه‌مێك له‌وه‌ پێشكه‌وتوو تره‌ با پێكه‌وه‌ بیبینین
ته‌ماشای ئه‌م وینه‌یه‌ بكه




لێره‌دا چوار دوگمه‌مان دروست كردوه‌ هه‌ر دوگمه‌ و چه‌ن فه‌رمانێك له‌ خۆ ئه‌گرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ ئێمه‌ مه‌به‌ستانه‌ كه‌ هه‌موو فه‌رمانه‌كان شاراوه‌ بن ته‌نها دوگمه‌كان ده‌ركه‌ون و دای كرته‌ كردن له‌ هه‌ر دوگمه‌یه‌ك ته‌نها فه‌رمانه‌كانی ئه‌و دوگمه‌یه‌ ده‌ر كه‌وێو ئه‌وانه‌ی تر شاراوه‌ بێت وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه



ئێستا چۆن كۆده‌كان دابنێێین؟
سه‌ره‌تا سكرپتێك دروست ئه‌كه‌ین كه‌ كاری دوگمه‌كان ڕێك بخات بۆ ئه‌وه‌ی دوگمه‌كان به‌ پێی پێویست بجولێنێت ، سه‌ره‌تا بۆ شاردنه‌وی هه‌موو فه‌رمانه‌كان ئه‌م كۆدانه‌ ئه‌نوسین
Code

Hide("K510")
Hide("K750")
Hide("P910")
Hide("nextgroup")

دواتر بۆ جۆلانه‌وه‌ی هه‌موو دوگمه‌كان بۆ شوێنی سه‌ره‌كی خۆیان ئه‌مه‌ ئه‌نوسین
Code

For x=2 To 4
  but=x-1
  ypos=ObjectY([but])
  ypos=ypos+ObjectHeight([but])
  ypos=ypos+3
  curx=ObjectX([x])
  MoveObject("[x]","curx,ypos")
Next x

ئێستا ئه‌م كۆده‌ ده‌نوسین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كرته‌مان له‌سه‌ر هه‌ر كامێكی كرد ئه‌وانی تر بێنێته‌ خواره‌وه‌
Code

If (btnmove<5) Then
  oldbtny=ObjectY([btnmove])
  newbtny=ObjectY(group$)
  newbtny=newbtny+ObjectHeight(group$)
  newbtny=newbtny+3
  MoveObject("[btnmove","curx,newbtny")
  dify=newbtny-oldbtny
  For x=btnmove To 4
  oldcurbtny=ObjectY([x])
  newcurbtny=oldcurbtny+dify
  MoveObject("[x]","curx,newcurbtny")
  Next x
End

دواتر سكرپتێكی تر دروست ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كرته‌مان له‌سه‌ر هه‌ فه‌رمانێك كرد ته‌نها ئه‌و گروپه‌ نیشان بدا ، له‌و سكرپته‌ سه‌رتا فه‌رمانی شاردنه‌وه‌ی هه‌موو چروپه‌كانی پێ ده‌ده‌ین
Code

Hide("k510lcd")
Hide("k510mic")
Hide("k750lcd")
Hide("k750mic")
Hide("k750mem")
Hide("p910lcd")
Hide("p910mic")
Hide("p910mem")
Hide("p910input")
Hide("p910screen")
Hide("nextlcd")

دواتر ته‌نها فه‌رمانی گروپی مه‌به‌ستی پێ ده‌ده‌ین
Code

Show("id$")

دواتر به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌كه‌مان كۆتایی پێدێ به‌و هێوایه‌ی سودبه‌خش بێ
ئه‌توانن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كه‌ ئێستا دروستمان كرد ڕاسته‌وخۆ دایگرن تاكوو زیاتر سودی لێ ببینن

لێره‌وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ داگرن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

گواستنه‌وه‌ له‌ نێوان په‌ڕه‌كان له‌ MMB
ڕووكاری ( گه‌رمای هاوین ) بۆ ماڵپه‌ڕ
نوسین له‌سه‌ر گیا له‌ فۆتۆشۆپ

Share