بابه‌تی هاوشیوه
جامی جیهانی تۆپی پێ دیاره سرنجڕاكێشترین ڕووداوی تۆپی پێیه له هه‌موو جیهاندا ، ئێمه وا ده‌زانین كه له كۆتایی یارییه‌كاندا جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌یباته‌وه و ته‌واو، ڕه‌نگه ئه‌مه له هه‌موی گرنگتر بێت به‌ڵام ته‌نها ئه‌م خه‌ڵاته نیه به‌لكوو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات تر له خۆ ده‌گریت، فه‌رموون له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌م خه‌ڵاتانه بزانن چیه
1- پیاوی یاری یان ( باشترین یاریزان )
ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێت به باشترین یاریزان دوای هه‌ر یارییه‌ك ، باشترین یاریزان هانده‌ران دیاریده‌كه‌ن كه هه‌ر له سه‌رتای یارییه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكوو كۆتایی یارییه‌كه كه له سایتی فه‌رمی فیفا ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌كرێت
دواین یاریزان كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنا یاریزان ( هيونگ مين ) یاریزانی كۆریای باشوور بوو یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست له یاری به‌رامبه‌ر به ڕۆسیا كه 84 خوله‌ك یاری كرد و 27 جار تۆپی ڕه‌وانه كرد و 3 جار تۆپی لێدا
2- تۆپی ئه‌دیداسی زێڕین
ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته باشترین یاریزان له كۆی هه‌موو یارییه‌كانی جامی جیهان، دوای یارییه‌كانی پێش كۆتایی ناوی 10 یاریزان بڵاوده‌كرێته‌وه و دوای یاری كۆتایی له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی ڕاگه‌یاندن و فیفا به ڕێژه‌ی 50% بۆ هه‌ر لایه‌كیان خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته دیاری ده‌كه‌ن، وه‌هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بۆ‌پی زیوی و قورقۆشمی بۆ هه‌ر یه‌ك له دووه‌م و سێهه‌می ئه‌م پێشبركێیه ده‌بێت
دواترین یاریزان ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنا یارزان ( دييگۆ فۆرلان ) یاریزانی ئوروگوای بوو له جامی جیهانی 2010
3- پێڵاوی ئه‌دیداسی زێڕین
ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت كه زۆر گۆڵی ئه‌نجام داوه له كۆی یارییه‌كان، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر دوو یاریزان یه‌كسان بوون ئه‌وه ده‌درێت به‌و یاریزانه‌ی زیاتر تۆپی ڕه‌وانه كردوه و گۆڵی پێكراوه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌كسان بوو ئه‌وه ده‌درێت به یاریزانه‌ی كه كه‌مترین یاری كردوه
دوا یاریزان كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنا یاریزان ( تۆماس مۆلر ) بوو یاریزانی هه‌ڵپژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كه 5 گۆڵی كرد له جامی جیهانی 2010
4- ده‌ستكێشی ئه‌دیداسی زێڕین
ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێت به باشترین گۆڵچی كه له‌هه‌موو گۆڵچییه‌كانی تر باشتره له كۆی یارییه‌كان، ئه‌مه لێژنه‌یه‌ك له فیفا دیاری ده‌كات
دواین گۆڵچی كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ درا ( ئيكر كاسياس ) بوو گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له مۆندیالی 2010
5- خه‌ڵاتی هیۆندای ( یاریزانی لاو )
ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته باشترین یاریزانی لاو له مۆندیالدا كه پێویسته ته‌مه‌نیان له 20 ساڵ كه‌متر بێت، گروپی لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌نه‌ری فیفا خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته دیاری ده‌كات
ئه‌م خه‌ڵاته نوێیه و تا ئێستا هیچ یاریزانێك به ده‌ستی نه‌هێناوه
6- خه‌ڵاتی یاری بێگه‌رد
ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته ئه‌و هه‌ڵپژارده‌ی كه باشترین هه‌ڵسوكه‌وتیان كردوه له كۆی یارییه‌كان
دوان هه‌ڵبژاده كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوو له مه‌ندیالی 2010