نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-06-13 , یه‌ك شه‌ممه‌
سڵاو هاوڕێیان

به‌ بۆنه‌ی یارێكانی جامی جیهانی 2010 خۆشحاڵ ئه‌بم كه‌ مێژوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌تان بۆ بخه‌مه‌ ڕوو چونكه‌ لاوان و گه‌نجان له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێكبان به‌ هۆی كه‌می ته‌مه‌نیان ته‌نها چه‌ن خولێكی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ بزانن ئه‌وانی تریان نه‌دیوه‌ بۆیه‌ ئه‌م زانیاریانه‌تان پێشكه‌ش بێت

1- ئۆرگوای 1930

خه‌ونی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (گۆل ریمیه) هاته‌ دی كاتێ ئۆرگوای باوه‌شی بۆ یه‌كه‌م پاله‌وانێتی جامی جیهانی كردوه‌ كه‌ ڕیكه‌وتبوو له‌ گه‌ڵ یادی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌ ، له‌م خوله‌دا 13 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 13 بۆ 30 یولیوی ساڵی 1930 یارێكان ئه‌نجام درا ، 18 یاری ئه‌نجام درا و 70 گۆڵ كرا ، 513700 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئۆرگوای جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌رژه‌نتین به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌مریكا به‌ده‌ستی هێنا و یوگسلافیا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به‌ Guillermo STABILE یاریزانی ئه‌رژه‌نتین.

2- ئیتالیا 1934

ئۆرگوای خاوه‌نی یه‌كه‌م جامی جیهانی له‌م خوله‌دا به‌ژدار نه‌بوو له‌ كاتێكدا ئیتالیا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی كه‌ یارێكانی جامی جیهانی له‌سه‌ر خاكی بكرێ ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 27 مایو بۆ 10 یونیوی ساڵی 1934 یارێكان ئه‌نجام درا ، 17 یاری ئه‌نجام درا و 70 گۆڵ كرا ، 358000 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئیتالیا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و چیكسلۆفاكیا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستی هێنا و نه‌مسا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به‌ Oldrich NEJEDLY یاریزانی چیكسلرفاكیا.

3- فه‌ره‌نسا 1938

ڕاهینانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا (فيتوريو بوتزو) ناوی له‌ دێڕه‌كانی مێژوو تۆماركرا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌زۆری كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناو بۆ دووه‌م جار به‌ پلانی جیاواز له‌وه‌ی كه‌ پێش 4 ساڵ یاری كرد به‌ هۆی یاریزانی (سيلفيو بيولا) ، له‌م خوله‌دا 15 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 04 یونیو بۆ 19 یونیوی ساڵی 1938 یارێكان ئه‌نجام درا ، 18 یاری ئه‌نجام درا و 84 گۆڵ كرا ، 376177 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئیتالیا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و وڵاتی مه‌جه‌ر به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م به‌رازیل به‌ده‌ستی هێنا و سوید به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به‌ LEONIDAS یاریزانی به‌رازیل.

4- به‌رازیل 1950

به‌ هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ له‌ ساڵانی 1942 و 1946 یارێكانی جامی جیهانی ئه‌نجام نه‌درا بۆیه‌ دوای هێمن بوونه‌وه‌ی جیهان به‌رازیل ئه‌ركی یارێكانی جامی جیهانی گرته‌ ئه‌ستۆ، له‌م خوله‌دا 13 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 24 یونیو بۆ 16 یولیوی ساڵی 1950 یارێكان ئه‌نجام درا ، 22 یاری ئه‌نجام درا و 88 گۆڵ كرا ، 1042675 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئۆرگوای جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و به‌رازیل به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م سوید به‌ده‌ستی هێنا و ئیسپانیا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به‌ ADEMIR یاریزانی به‌رازیل.

5- سویسرا 1954

وڵاتی مه‌جه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌ 31 یاری دوا به‌دوای یه‌كدا له‌ هیچ كامیانی شكستی نه‌هێنا بۆ هه‌ به‌ ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ هه‌ر ئه‌و دانرابوو كه‌ جامه‌كه‌ به‌ ده‌ست بهێنێ به‌ڵام ئه‌ڵمانیای رؤژئاوا توانی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ بشكێنێ و سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێ له‌ یاری كۆتایی، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 16 یونیو بۆ 04 یولیوی ساڵی 1954 یارێكان ئه‌نجام درا ، 26 یاری ئه‌نجام درا و 140 گۆڵ كرا ، 889970 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و وڵاتی مه‌جه‌ر به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م نه‌مسا به‌ده‌ستی هێنا و ئۆرگوای به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به‌ Sandor KOCSIS یاریزانی هه‌نگاری.

6- سوید 1958

عه‌شق ئه‌وینداری به‌رازیل و جامی جیهانی ده‌ستی پێكرد دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ته‌مه‌نی كه‌متر له‌ 17 ساڵی یاریزان (بێلێه) هونه‌ر و به‌هره‌كانی خۆی پێشكه‌ش ئامه‌دبوان كرد كه‌ مانای هێرش به‌ری به‌رازیلێكان ئه‌نوان ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 08 یونیو بۆ 29 یونیوی ساڵی 1958 یارێكان ئه‌نجام درا ، 35 یاری ئه‌نجام درا و 126 گۆڵ كرا ، 905830 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و سوید به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستی هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به ‌(بێلێه) یاریزانی به‌رازیل.

7- چێللی 1962

هه‌رچه‌نده‌ یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رازیلی (بێلێه) برینداربوو و نه‌یتوانی یاری بكات به‌ڵام یاریزان (گارینشا) ئه‌و كه‌لێنه‌ی پڕ كرده‌وه‌ و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهینێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ر چیكسلۆفاكیا، له‌م خوله‌دا 17 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 30 مایۆ بۆ 17 یونیوی ساڵی 1962 یارێكان ئه‌نجام درا ، 32 یاری ئه‌نجام درا و 89 گۆڵ كرا ، 893166 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و چیكسلۆفاكیا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م چێللی به‌ده‌ستی هێنا و یوگسلافیا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به ‌(فلوريان ألبرت) یاریزانی هه‌نگاری، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(فلوريان ألبرت) یاریزانی هه‌نگاری .

8- ئینگلیز 1966

ئینگلیز كه‌ داهێنه‌ری تۆپی پێیه‌ و یه‌كه‌م یاری تۆپی پێ له‌ نێوان ئینگلیز و ئوسكتله‌ندا ئه‌نجام درا له‌ ساڵی 1872 توانی ئه‌م جاره‌یان جامه‌كه‌ به‌ ده‌ست بهینێ كه‌ توانی سه‌ركه‌وێ به‌ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 11 یۆلیۆ بۆ 30 یۆلیۆی ساڵی 1966 یارێكان ئه‌نجام درا ، 32 یاری ئه‌نجام درا و 89 گۆڵ كرا ، 1601153 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئینگلیز جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م پورتوگال به‌ده‌ستی هێنا و یه‌كێتی سۆڤیات به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به EUSEBIO یاریزانی پورتوگال، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(فرانز بيكنباور) یاریزانی ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا .

9- مه‌كسیك 1970

بۆ یه‌كه‌م جار توانرا كه‌ یاریكانی جامی جیهانی به‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگ په‌خش بكرێ به‌لام ئه‌و بێڕه‌نگیه‌ی كه‌ تاكوو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌بوو نه‌یتوانی ڕه‌نگی زه‌ردی به‌رازیلی له‌ جه‌ماوه‌ری بشارێته‌وه‌ ، ئه‌م جاره‌یان بێللێه هاته‌وه‌ و به‌رازیل توانی بۆ سێیه‌م جار جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 31 مایۆ بۆ 21 یۆنیۆی ساڵی 1970 یارێكان ئه‌نجام درا ، 32 یاری ئه‌نجام درا و 95 گۆڵ كرا ، 1603975 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئیتالیا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ده‌ستی هێنا و ئۆرگوای به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Gerd MUELLER یاریزانی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(تيوفيلو كوبياس) یاریزانی پیرۆ.

10- ئه‌ڵمانیا 1974

دوای ئه‌وه‌ی له‌ یارێ سه‌ره‌تایه‌كاندا ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا شكستی هێنا به‌رامبه‌ر دراوسێی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ڵام توانی له‌ یاری كۆتایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ به‌رامبه‌ر به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نا بوو ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 13 یۆنیۆ بۆ 07 یۆلیۆی ساڵی 1974 یارێكان ئه‌نجام درا ، 38 یاری ئه‌نجام درا و 97 گۆڵ كرا ، 1822834 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و هۆڵه‌ندا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م پۆله‌ندا به‌ده‌ستی هێنا و به‌رازیل به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Grzegorz LATO یاریزانی پۆله‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(فلاديسلاف زمودا ) یاریزانی پۆله‌ندا.

11- ئه‌رژه‌نتین 1978

ئه‌رژه‌نتین توانی بۆ یه‌كه‌م جار جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یارێكانی ئه‌م پاڵه‌وانتیه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆی ئه‌نجام دا و تانی سه‌ركه‌وێ به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایا كه‌ سه‌رجه‌م یارێكانی باران به‌ سه‌ریانا ده‌باری ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 01 یۆنیۆ بۆ 25 یۆنیۆی ساڵی 1978 یارێكان ئه‌نجام درا ، 38 یاری ئه‌نجام درا و 102 گۆڵ كرا ، 1550424 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئه‌رژه‌نتین جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و هۆڵه‌ندا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م به‌رازیل به‌ده‌ستی هێنا و ئیتالیا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Mario KEMPES یاریزانی ئه‌رژه‌نتین، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(انتونيو كابريني) یاریزانی یتالیا ، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ ئه‌رژه‌نتین.

12- ئیسپانیا 1982

بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان زیاد كرا بۆ 24 هه‌ڵبژارده‌ تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنا ه‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی هه‌ست سۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی ڕابكێشێ به‌ جوانترین یاری كه‌ ئه‌نجامیدا پێش ئه‌وه‌ی كه‌ روسیا هه‌مو خه‌ونه‌كانی پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌ به‌ 3 گۆڵ، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 13 یۆنیۆ بۆ 11 یۆلیۆی ساڵی 1982 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و 146 گۆڵ كرا ، 2109723 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئیتالیا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م پۆله‌ندا به‌ده‌ستی هێنا و روسیا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Paolo ROSSI یاریزانی ئیتالیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(مانويل أموروس) یاریزانی فه‌ره‌نسا ، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ به‌رازیل ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ Paolo ROSSI یاریزانی ئیتالیا.

13- مه‌كسیك 1986

لێره‌دا مارادۆنا خۆی به‌ جیهان ناساند دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دیسانه‌وه‌ یارێكانی جامی جیهانی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌كسیك مارادۆنا توانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌ربخا و جامه‌كه‌ به‌ ده‌ستبێنن به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ڵام گرنكترین یاری یاری خولی 8 بوو كه‌ مارادۆنا به‌ ده‌ست گۆڵی كرد ه‌ هه‌موو كامێراكان نه‌یانتوانی بیینن ، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 31 مایۆ بۆ 29 یۆنیۆی ساڵی 1986 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و 132 گۆڵ كرا ، 2393031 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئه‌رژه‌نتین جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستی هێنا و به‌لجیكا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Gary LINEKER یاریزانی ئینگلیز، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(إنزو شيفو) یاریزانی بولگاریا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ به‌رازیل ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ Diego MARADONA یاریزانی ئه‌ژه‌نتین.

14- ئیتالیا 1990

هه‌رچه‌نده‌ یارێكانی جامی جیهانی 1990 وا داده‌نری كه‌ گۆڵی كه‌م تیاكرا به‌ڵام ڕوداوه‌كانی له‌ گۆڵه‌كانی زیاتر بوو وه‌كوو "لوثر ماتيوس" كه‌ به‌ یاریزانی و ڕاهێنانی جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌ وه‌ هه‌ره‌ها فرمێسكی ئینگلیزی كه‌ نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت سێیه‌م بێنێته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا له‌هه‌مویان سرنج ڕاكێش تر، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 08 یۆنیۆ بۆ 08 یۆلیۆی ساڵی 1990 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و 115 گۆڵ كرا ، 2516215 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌رژه‌نتین به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئیتالیا به‌ده‌ستی هێنا و ئینگلیز به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Salvatore SCHILLACI یاریزانی ئیتالیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌( روبرت بروزينيكي) یاریزانی كرواتیا ، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ ئینگلیز ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ Salvatore SCHILLACI یاریزانی ئیتالیا.

15- ئه‌مریكا 1994

ئه‌مریكا توانی یارێكانی جامی جیهانی له‌ سه‌ر خاكی خۆی ڕیكبخات و به‌رازیل ئه‌ستێره‌ی دووه‌می به‌ جیهان نیشان دا ئه‌ویش (رۆماریۆ) بوو وه‌هه‌ره‌ها (بیبیتۆ) وه‌ گه‌وره‌ترین ئاماده‌ی جه‌ماوه‌ری تۆماركرد، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 17 یۆنیۆ بۆ 17 یۆلیۆی ساڵی 1994 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و 141 گۆڵ كرا ، 3587538 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئیتالیا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م سوید به‌ده‌ستی هێنا و بولگاریا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Oleg SALENKO یاریزانی روسیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌( مارك أوفرمارس) یاریزانی هۆله‌ندا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ به‌رازیل ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ ROMÁRIO (Romário de Souza Faria) یاریزانی به‌رازیل .

16- فه‌ره‌نسا 1998

نیشتیمانی (گۆل ریمیه) داهێنه‌ری جامی جیهانی هاوینێكی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی هه‌تا هه‌تایه‌ لبیر ناچێت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ (زه‌ین الدین زێدان) سه‌ركردایه‌تی فه‌ره‌نسای كرد و به‌ ئازایه‌تی ئه‌و توانیان له‌ ئه‌ستێره‌كانی به‌ڕازیل ببه‌نه‌وه‌ ، له‌م خوله‌دا 32 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 10 یۆنیۆ بۆ 12 یۆلیۆی ساڵی 1998 یارێكان ئه‌نجام درا ، 64 یاری ئه‌نجام درا و 171 گۆڵ كرا ، 2785100 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا فه‌ره‌نسا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و به‌رازیل به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م كرواتیا به‌ده‌ستی هێنا و هۆڵه‌ندا به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Davor SUKER یاریزانی كرواتیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(مايكل أوين) یاریزانی ئینگلیز، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ فه‌ره‌نسا ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ RONALDO یاریزانی به‌رازیل .

17- كۆریا ــ ژاپۆن 2002

بۆ یه‌كه‌م جار جامی جیهانی له‌ سه‌ر خاكی دوو وڵات ئه‌نجام بدرێ ه‌ویش كۆریا و ژاپۆن بوو وه‌هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و ڕووداوه‌ سه‌یرانه‌ی كه‌ ڕوی دا فه‌ره‌نسا بوو كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بوو كه‌ ماڵ ئاوایی له‌ مۆندیال كرد له‌ كاتێكدا پاڵه‌وانی جام بوو له‌ خولی ڕابردوودا به‌ڵام جارێكی تر به‌رازیل له‌ سه‌ر ته‌ختی سه‌ركه‌وتن دانیشت بۆ پێنجه‌م جار ، له‌م خوله‌دا 32 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 31 مایۆ بۆ 30 یۆنیۆی ساڵی 2002 یارێكان ئه‌نجام درا ، 64 یاری ئه‌نجام درا و 161 گۆڵ كرا ، 2705197 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌لمانیا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م توركیا به‌ده‌ستی هێنا و كۆریای باشور به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به RONALDO یاریزانی به‌رازیل، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(لاندون دونوفان) یاریزانی ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ به‌لجیكا، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ Oliver KAHN یاریزانی ئه‌ڵمانیا .

18- ئه‌ڵمانیا 2006

ئه‌و كارته‌ سوره‌ی كه‌ (زێدان) وه‌ری گرت ڕه‌نگی خراپی دایه‌وه‌ له‌ نێو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆیه‌ بوه‌ هۆی شكست هێنانیان به‌رامبه‌ر به‌ ئیتالیا له‌ تیكرای یارێكان ئه‌ڵمانیا مانگێكی پڕ له‌ شادی برده‌ سه‌ر كه‌ ده‌گمه‌نه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ ، له‌م خوله‌دا 32 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژدار بوون و له‌ 09 یۆنیۆ بۆ 09 یۆلیۆی ساڵی 2006 یارێكان ئه‌نجام درا ، 64 یاری ئه‌نجام درا و 147 گۆڵ كرا ، 3359439 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له‌ كۆتایدا ئیتالیا جامه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و فه‌ره‌نسا به‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستی هێنا و پورتوگال به‌ پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه‌ هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به Miroslav KLOSE یاریزانی ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به ‌(لوكاس بودولسكي) یاریزانی ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به‌ ئیسپانیا و به‌رازیلا، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به‌ Zinedine ZIDANE یاریزانی فه‌ره‌نسا.

19- باشوری ئه‌فریقا 2010

له‌ كاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی یارێكانی جامی جیهانی بوو بۆیه‌ هیچ ئامارێك له‌ به‌رده‌ست نیه‌ به‌ڵام وه‌كوو بیرو ڕای خۆم حه‌ز ده‌كه‌م ئیتالیا یان هۆڵه‌ندا بیباته‌وه‌ و جامه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ حه‌ز بێت به‌ڵام به‌ پێی پێشنیاری ڕاهێنه‌ران بێت كه‌ گۆڤاری World Soccer جیهانی ڕاپرسی كردو و پرسیاری له‌ هه‌موو ڕاهێنه‌ران كردوه‌ هه‌ندێكیان وه‌ڵامی ته‌قلیدیان داوه‌تێ و هه‌ندێكی تریان به‌ناو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یان دووانیان دیاری كردوه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ پێشبینی كراون هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئیسپانیایه‌ ئیتر خوا ڕه‌حم كات.
مافی پارێزراوه‌ بۆ كاروان پرۆ

هه‌موو زانیارێكان كۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌ سایتی فه‌رمی فیفا و ویكیپیدیا

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پرۆگرامسازان
ڕوكاری ( قاوه‌ ) بۆ ماڵپه‌ڕ
وێنه‌ كێشان له‌سه‌ر شه‌قام

Share