بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-09-15 , یه‌ك شه‌ممه‌
دیاره‌ ئه‌م هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌ كوردیانه‌ ئه‌بینی كه‌ به‌زمانی كوردی دروستكراون ڕه‌نگه‌ زه‌حمه‌ت بێت كورد خۆی ماڵپه‌ڕێك دابڕێژێت به‌لكو سكریبتی ئاماده‌ هه‌یه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕی پێ دروست ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان هه‌ندێك له‌و سكرپتانه‌یان كردوه‌ به‌ كوردی بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵ ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌و سكریبتانه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌ تاكوو ئاماده‌ بێت بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست



1- سكریپتی PunBB
ئه‌م سكریپته‌ سكریپتی یانه‌یه‌ بۆ دروستكردنی یانه‌ كه‌ زۆر به‌ توانایه‌ و ساده‌و سوكه‌
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | داگردنی دواین ڤێرژن | داگردنی ڤێرژنی 1.4.2 به‌كوردی كراو

2- سكریبتی FluxBB
ئه‌م سكریپته‌ سكریبتی دروستكردنی یانه‌یه‌ ، سكریپتێكی ساده‌ و به‌ توانایه‌
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | داگردنی وه‌شانی به‌كوردی كراو

3- سكریپتی ۆردپریس
ئه‌م سكریپته‌ زۆر به‌ ناوبانگه‌ بۆ دروستكردنی ماڵپه‌ڕ و له‌هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كراوه‌یه‌ ڕۆژله‌دوای ڕۆژ گه‌شه‌ ده‌كات و به‌ره‌و پێش ده‌چێت
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | ماڵپه‌ڕی كوردی | ڕووكار | داگرتنی سكریپته‌كه‌ به‌ كوردی

4- سكریپتی php fusion
ئه‌م سكریپته‌ سكریپتی سكریپتی CMS ـه واتا سیستمی به‌ڕێوبردنی ماڵپه‌ڕ ئه‌م جۆره‌ سكریپتانه‌ توانای هه‌موو به‌شێكی هه‌یه‌ له‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا وه‌كوو بلاگ و وێنه‌ و باركردن و یانه‌ و هه‌ر جۆره‌ شتێكی ترت بوێ
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | په‌ڕه‌ی داگردن | داگردنی زمانی كوردی

5- سكریبتی CuteNews
ئه‌م سكریپته‌ سكریپتی CMS ـه و به‌ بنه‌ڕه‌ت ڕوسیه‌ به‌ڵام ماڵپه‌ڕی ویبچن كردویانه‌ به‌ كوردی
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | داگردنی سكریپته‌كه‌ به‌ كوردی

6- سكریپتی كلیجا
ئه‌م سكریپته‌ تایبه‌ته‌ به‌ باركردنی په‌ڕگه‌ كه‌ توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان كه‌ ئه‌توانن سه‌نته‌رێكی باركردن دروست بكه‌ن بۆ ئه‌ندامان و مێوانه‌كانیان
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | داگردن | داگردنی زمانی كوردی

7- سكریپتی MiniBB
ئه‌م سكریپته‌ بر دروستكردنی یانه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ی ئه‌م سكریپته‌ جیاده‌كاته‌وه‌ له‌وانه‌ی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ساده‌ و خێرایه‌
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | داگردنی سكریپته‌كه‌ به‌ كوردی

8- سكریپتی 4images
ئه‌م سكریپته‌ بۆ دروستكردی ئه‌لبومی وێنه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت خۆی تۆمار بكات و ئه‌لبوم بۆ خۆی دروستبكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ به‌ڕیوبه‌ر چاودێری ته‌واوی هه‌موو وێنه‌كان ده‌كات
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی | داگردن | داگردنی په‌ڕگه‌ی كوردی

9- سكریپتی په‌یوه‌ندی كردن
ئه‌م سكریپته‌ بۆ په‌ڕه‌ی په‌یوه‌ندیكردن داده‌نرێت كه‌ فۆرمێكی په‌یوه‌ندی كردن دروستده‌كات ، سكریپتێكی ساد و سوكه‌
داگردنی سكریپته‌كه‌ به‌ كوردی

10- سكریپتی ئه‌رشیفكردن
ئه‌م سكریپته‌ زۆر ساده‌یه‌ ته‌نها په‌ڕگه‌كانتئه‌رشیف ده‌كات تاكوو بزانی هه‌ر یه‌كێكیان چه‌ن جار داگیراوه‌
داگردن سكریپته‌كه‌ به‌ كوردی

11- سكریپتی وێنه‌گرتن
ئه‌م سكریپته‌ زۆر شتێكی جوانه‌ ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ده‌گریت له‌ ڕێگار ویبكامه‌وه‌ و باریده‌كاته‌ سه‌ر سایته‌كه‌
داگردنی سكریپته‌كه‌ به‌ كوردی

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

دروستكردنی به‌رنامه‌ی (Media Player) به‌ MMB
NewRoz 02
ڕوكاری ( سێو ) بۆ ماڵپه‌ڕ

Share