سم الله الرحمن الرحیم
رب اشرح لی صدري و یسر لي أمري احلل عقدة من لساني يفقه قولي
سڵاو خۆشه‌ویستان
له‌م ڕۆژانه و به تایبه‌ت له 12 ربیع الاول بۆنه‌یه‌ك هه‌یه كه پێی ئه‌وترێ (مولد نبوی) یان ڕۆژی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) له‌و بۆنه‌دا مووسلمانان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕا نین به‌لكوو كۆمه‌ڵێ له موسڵمانان به ویردهكانی خوای گه‌وره و خواردن به‌خشینه‌وه ئه‌م ئاهه‌نگه ئه‌گێڕن به‌ڵام به‌رامبه‌ر به ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ تر له موسڵمانان ئه‌م ئاهه‌نگه به داهێنراو ئه‌زانن و هه‌موو جۆره یادكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م بۆنه‌یه‌دا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده له دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌ندێك له موسڵمانان له نێوان هه‌ردوو لا ڕاوه‌ستاون كه مامناوه‌ند به ڕاست ئه‌زانن لێره‌دا زانینی پرسی ئاینی ئه‌ركه له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێ كه بیزانێ بۆیه ئێمه‌ش با پێكه‌وه توێژینه‌وه‌یه بكه‌ین تاكوو ڕاستێكانمان بۆ ده‌ركه‌وێ به‌ڵام نه‌ك ڕاوبۆچونی خۆمان به‌لكو به وته‌ی گه‌وره زانایانی ئاینی ئیسلام له جیهانا
ئه‌وانه‌ی كه یادی له‌دایكبون به ڕه‌وا ده‌زانن
كۆمه‌ڵیك له موسڵمانان به ڕه‌وای ده‌زانن و یادی ئه‌كه‌نه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی زیكره‌كان و قورئان و مه‌ولود نامه و جۆری تر ، ئه‌م كۆمه‌ڵه (ته‌ریقه‌تی تهصصوف) ڕابریان ده‌كا و
به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه له‌و به‌ڵگانه
1- خوای گه‌وره له قورئئاندا ئهفرمێ (قل بفضل الله وبرحمته فبذلك فليفرحوا) [يونس 58]. واتا خوای گه‌وره داوای لێمان كردوه كه به ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره دڵخۆش بین بۆیه پێغه‌مبه‌ر خۆی له خۆ‌یا ڕه‌حمه‌ته وه‌كوو هاتوه (وماأرسلناك إلا رحمة للعالمين) [الأنبياء 107]. لێره‌دا جێی باسه كه بڵێین كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه مه‌ولد به ڕه‌وا نازانێ ئه‌م به‌ڵگه‌یه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌لێن كه ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی كه له ئایه‌تی یه‌كه‌مدا هاتوه له كتێبی ته‌فسیر باس كراوه مه‌به‌ستی له ئیسلامه نه‌ك پێغه‌مبه‌ر.
2- خوای گه‌وره له قورئئاندا ئهفرمێ (وكلاً نقص عليك من أنباء الرسل مانثبت به فؤادك) [هود120]. واتا ئێمه باسی به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌رانت بۆ ده‌كه‌ین كه چه‌سپاندنه بۆ دڵت به ئیمان ، یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر باوه‌ڕ به‌هێزتر ئه‌كا لای باوه‌ڕداران.
3- خوای گه‌وره له قورئاندا كه باسی به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ر عیسا ئه‌كا ئهفرمێ (ربنا أنزل علينا مائدة من السما‌ء تكون لنا عيداً لأولنا وآخرنا وآية من‌ك وارزقنا وأنت خير الرازقين) [المائدة 114]. وه‌هه‌ر وه‌ها خوای گه‌وره له قورئاندا له سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ر عیسا ئهفرمێ (والسلام عليَّ يوم ولدت ويوم أموت ويوم أبعث حيا) [مريم:33]. ئه‌م ئایهتانا باس له له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر عیسا ده‌كا و ههڵیدهنا ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستی ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕانه
4- خوای گه‌وره له قورئاندا ئهفرمێ (إن الله وملائكته يصلون على النبي يا أيها الذين آمنوا صلوا عليه وسلموا تسليما). یه‌كێك له یادهوهرهكانی ڕۆژی له‌دایكبون صه‌له‌وات دانه له پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێ).
5- له أبی قه‌تاده‌وه پێغێمبهر (درودی خوای لێبێ) پرسیاری ڕۆژویان لێ‌كرد له ڕۆژی دوو شه‌ممه فه‌رموی "ذاك يوم ولدتُ فيه، وفيه أنزل علي" ]مسلم 2/818[ ئه‌مه‌ش مانای ئاهه‌نگ گێڕانه گه‌ر شێوه‌ی جیاوازبێ.
6- له ابن عه‌بباسه‌وه فه‌رموی : پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێ كه هات بۆ مه‌دینه بینی جوله‌كه‌كان له ڕۆژی عاشورا‌ء به ڕۆژو ئه‌بون كهپرسیاریان لێ كرا وتیان ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر موسای ڕزگار كرد له ده‌ست فرعون بۆیه وه‌كوو به‌رز ڕاگرتنێ ئێمه به‌ڕۆژو ئه‌بین ، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی "نحن أولى بموسى منكم"] البخاري 3/1434 ومسلم 2/795[ واتا ئێمه له ئه‌وان نزیكترین بۆ به‌ڕۆژو بون، وه فه‌رمانی به ڕۆژوگرتن كرد.
ئه‌مانه و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تریان هه‌یه كه به بۆچونی خۆیان وای دا ئه‌نێن كه یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پاداشتی چاكه‌ی لای خوای گه‌وره پێ ئه‌به‌خشرێ
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دایكبوون به داهێنراو ده‌زانن
به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵێ موسڵمانی تر هه‌ن كه سه‌له‌فێكان له پێشی هه‌مویانه‌وه ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه به ڕه‌وا نازانێت و به داهێنراوی (بدعة) ئه‌زانێ ، بێ گومان ئه‌مانیش به‌بێ به‌ڵگه قسه ناكه‌ن به‌لكوو پهڵگهیان پێیه و ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ له به‌ڵگه‌كانی ئه‌وانه
1- ئه‌م یاده پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌یكردوه و فه‌رمانی به یادكردنه‌وه‌ی نه‌كردوه و هیچ له هاوه‌ڵانی نیانكردوه و هه‌موو سه‌رده‌مه پاك و خاوێنه پێشۆكان كه خه‌لیفه پایه به‌رزه‌كانی تیا ژیاون ئه‌نجامیان نه‌داوه بهلكهوو كارێكی نوێیه كه ده‌وله‌تی فاطمێكان له میسر ئه‌م یاده‌یان ده‌ر كرد
2- هه‌ر كه‌سێ ئه‌م كاره ئه‌نجام بدا خۆی ئه‌خاته پێش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا كردوێتی كه له فه‌رموده‌یه‌كی به‌ناوبانگا فهرمویوتی (إياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة) واتا ئاگاداربن له هه‌ر كارێكی نوێ ، هه‌ر كارێكی نوێ داهێنراوه و هه‌موو داهێنراوێ گومرایه.
3- هه‌ر كه‌سێ ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌نجام ئه‌دا هیچ پاداشتی نیه و بۆخۆی ئه‌گێڕێته‌وه به پێی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) (من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) هه‌ر كه‌سێك كارێك بكا فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بێ گێڕاوه‌یه.
4- ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاده ئه‌كه‌نه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ئه‌م عباده‌ته مه‌زنه‌ی ئاگادارنهكردوینهتهوه و دژی ئه‌و ئایه‌ته‌یه ئه‌وستن كه ئفهرمێ { اليوم أكملت لكم دينكم أتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا } [12] واتا ئه‌مڕۆ ئاینی ئێوه‌م ته‌واو كرد و نیعمه‌تی خۆمم به‌سه‌رتانا رژاند و به ئیسلام ڕازی بووم كه ببێ به ئاینتان
5- ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره دژایه‌تی كردنی شه‌ریعه‌ته به‌و پێیه‌ی كه خوای گه‌وره ڕێگای تابه‌تی داناوه بۆ عیبادهت كردن و شێوازی تابه‌تی بۆ داناوه و فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كردنی له سه‌ر به‌نده‌كانی داناوه و ڕونی كردوه‌ته‌وه كه چی باشه و چی خراپه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م یاده بكاته‌وه ئه‌مانه هه‌موی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕێگای تر بۆ عیبادهت دا ده‌نا هه‌ر وه‌كوو دایبنێ كه ئه‌ویش وه‌كوو خوا ئه‌زانێ ڕێگاكانی عیبادهت.
6- ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه هاوشێوه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر عیسایه سه‌لامی خوای لێبێ كه گاوره‌كان یادی ئه‌كه‌نه‌وه كه لێمان قه‌ده‌غه‌كراوه كه كه خۆمان بشوبهێنین به ئهانهوه به فه‌رموده‌ی پێغه‌مه‌مبه‌ر (د.خ) (من تشبه بقوم فهو منهم) أبو داود 2/442
7- یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه و ده‌رخستنی خۆشی مانای خۆشه‌ویستی موسڵمان ئه‌دا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ، ئایه چۆن موسڵمان له‌م ڕۆژه دڵخۆش ئه‌بێ كه به ئیتیفاقی زانایان له‌م ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌فاتی كردوه به‌ڵام بۆ له‌دایكبونی له‌م ڕۆژه خیلاف هه‌یه ، ابن حاج ئه‌ڵێ ( سیره چۆن له‌م ڕۆژه‌دا دڵخۆشی و كامه‌رانی ده‌ر ئه‌خه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر وه‌فاتی كرده به‌لكوو پێویسته موسڵمانان له‌م ڕۆژه بیر كه‌نه‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام توشی گه‌وره‌ترین كاره‌سات بوو له‌م ڕۆژه‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌فاتی كرد كه هه‌تا هه‌تایه موسڵمانان له‌م كاره‌ساته قورسترایان به‌سه‌ردا نایه) المدخل 2/15
ئه‌مانه و به‌ڵگه‌ی تریان زۆر هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ڕه‌وانیه ، هه‌روه‌كوو هه‌موو پرسه ئاینێكانی تر به‌ڵگه‌ی ئه‌مان (سلف الصالح)ه كه زانایانی موسڵمانان فه‌توایان له سه‌ری داوه و ئه‌م زانا پایه به‌رزانه كه باسی ئه‌م یاده‌یان كردوه زۆرن لێره هه‌ندێكیان ئه‌خه‌ینه ڕوو
فه‌توای زانایانی ئاینی ده‌رباره‌ی ڕۆژی له دایكبوون
شێخی موسڵمانان ( ابن تیمیة) له ( اقتضا‌ء الصراط المستقيم (2/123) ) : "وكذلك ما يحدثه بعض الناس، إما مضاهاة للنصارى في ميلاد عيسى عليه السلام، وإما محبة للنبي صلى الله عليه وسلم وتعظيماً.. من اتخاذ مولد النبي صلى الله عليه وسلم عيداً. مع اختلاف الناس في مولده فإن هذا لم يفعله السلف، مع قيام المقتضي له وعدم المانع منه لو كان خيراً، ولو كان هذا خيراً محضاة أو راجحاً لكان السلف رضي الله عنهم أحق به منا، فإنهم كانوا أشد محبة للرسول صلى الله عليه وسلم، وتعظيم له منا، وهم على الخير أحرص..."
به كورتی مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌كه‌ن یان وه‌كوو نهصرانێكان كه یادی له دایكبونی عیسی سه‌لامی خوای لێبێ ئه‌كه‌ن یان خۆشه‌ویستیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و مه‌زن ڕاگرتنی ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕه‌وا بوایه سه‌له‌فی پێشوو ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێ ئه‌یانكرد ئه‌وان زیاتر پێغه‌مبه‌ریان خۆش ئه‌ویست له ئێمه و ئه‌وان بۆ چاكه ده‌ستپێشخه‌ر بوون.
شێخی ئه‌لبانی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له باسی مه‌ولد نه‌به‌وی ئه‌فه‌رمێ "** ]قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله [ فرسول الله ما احتفل إذا نحن لا نحتفل إن قالوا ما احتفل لشخصه نقول ما احتفل أصحابه أيضا بشخصه من بعده فأين تذهبون؟ كل الطرق مسدودة أمام الحجة البينة الواضحة التي لا تفسح مجالاً مطلقا للقول بحسن هذه البدعة وإن مما يبشر بالخير أن بعض الخطباء والوعاظ بدأوا يضطرون ليعترفوا بهذه الحقيقة وهي أن الاحتفال هذا بالمولد بدعة وليس من السنة".
دوای ئه‌وه‌ی كه ئایه‌تی خوای گه‌وره ئه‌خوێنێته‌وه ( ئه‌گه‌ر خواتان خۆش ده‌وێ دوامكهون خودا خۆشتانی ئه‌وێ) ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا یادی نه‌كردوه‌ته‌وه كه‌واتا ئێمه‌ش یادی ناكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر وتیان پێغه‌مبه‌ری خوا وه كه‌سایه‌تی خۆی یادی نه‌كردوه‌ته‌وه ئه‌ڵێین هاوه‌ڵانی به هه‌مان شێوه یادیان نه‌كردوه‌ته‌وه ئیدی بۆ كوێ ئه‌چن؟ هه‌موو ڕێگاكان داخراوه به‌ڕوی به‌ڵگه‌ی ڕون و ئاشكرا كه بوار نادا كه هیچ بڵێن ده‌رباره‌ی باشی ئه‌م داهێنراوه ، و خۆش حاڵانه هه‌ندێ له وتارخوێنه‌كان ده‌ستیان به ناچاری كردوه بۆ دان پێنان به‌م ڕاستیه ئه‌ویش یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ولوده داهێنراوه نه‌ك سوننه‌ت.
شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌ڵێ ده‌رباره‌ی مه‌ولد نه‌به‌وی :" ولو كان الاحتفال بيوم المولد النبوي مشروعا لبينه الرسول صلى الله عليه وسلم لأمته ؛ لأنه أنصح الناس ، وليس بعده نبي يبين ما سكت عنه من حقه ؛ لأنه صلى الله عليه وسلم خاتم النبيين ، وقد أبان للناس ما يجب له من الحق كمحبته واتباع شريعته ، والصلاة والسلام عليه وغير ذلك من حقوقه الموضحة في الكتاب والسنة ، ولم يذكر لأمته أن الاحتفال بيوم مولده أمر مشروع حتى يعملوا بذلك ولم يفعله صلى الله عليه وسلم طيلة حياته ، ثم الصحابة رضي الله عنهم أحب الناس له وأعلمهم بحقوقه لم يحتفلوا بهذا اليوم ، لا الخلفاء الراشدون ولا غيرهم ، ثم التابعون له‌م بإحسان في القرون الثلاثة المفضلة لم يحتفلوا بهذا اليوم"
واتا ئه‌گه‌ر یادكردنهوی ئه‌م ڕۆژه ڕه‌وا بوایه پێغه‌مبه‌ری خوا ڕونی ئه‌كرده‌وه چونكه له هه‌مو كه‌سێ زیاتر نه‌سیحه‌تی خه‌ڵكی كردوه و دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری تر نیه تاكوو مافه‌كانی ڕونی بكاته‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دوا پێغه‌مبه‌ره ، مافه‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ڕونكردوهتهوه وه‌كوو خۆشه‌ویستی و داكه‌وتنی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ، و صه‌ڵاوات لێدان لێی و مافه‌كانی تری كه خۆی له هه‌موو كه‌س باشتر له مافه‌كانی خۆی ئه‌زانێ كه ڕوون كراوه‌ته‌وه له قورئان و فه‌رموده‌كانی (د.خ) و باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه یادكردنههی ڕۆژی له دایكبونی كارێكی ڕه‌وایه تاكوو كاری پێبكه‌ن و خۆی به درێژایی ژیانی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه ، دواتر هاوه‌ڵانی كه له هه‌موو كه‌س زیاتر خۆشیان ده‌ویست و مافه‌كانیان ئه‌زانی یادیان نه‌كرده‌وه له‌م ڕۆژه‌دا وه‌هه‌ر وه‌ها (خلفاء الراشدین) باشترین كه‌س بوون ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد.
شێخ محمد صاڵح العثیمین ئه‌ڵێ له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م یاده له خۆشه‌یستی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرێ : " هناك ميزان للمحبة ألا وهو قول الله تعالى : " قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ " فإذا كان الإنسان صادقاً في دعوى محبة الله ورسوله ، فليكن متبعاً لشريعة الله متبعاً لما جا‌ء به رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فإن لم يكن متبعاً له فإنه كاذب في دعواه ، لأن هذا الميزان ميزان صدق وعدل ، إذن فلننظر هل إحداث احتفال بليلة مولد الرسول صلى الله عليه وسلم هل هو من شريعة الله ؟ هل فعله النبي صلى الله عليه وسلم ؟ هل فعله الخلفاء الراشدون ؟ هل فعله الصحابة هل فعله التابعون له‌م بإحسان هل فعله أتباع التابعين ؟ إن الجواب على كل هذه التساؤلات بالنفي المحض القاطع ، ومن ادعى خلاف ذلك فليأت به : " هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ " )"
تهرازویوك هه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ویش ئایه‌تی ( بڵێ ئه‌گه‌ر خواتان خۆش ده‌وێ دوام كه‌ون خودا خۆشتانی ئه‌وێ) ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕاستگۆ بێ له‌وه‌ی كه خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆش ده‌وێ با شوێنكهوتی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بكه‌وێ كه پێغه‌مبه‌ر بۆی هێناوه ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كه‌سه درۆزنه چونگه ئه‌م ته‌رازوه ته‌رازوی ڕاست و دادپهرهره ، ئیدی با بزانین یادكردنه‌وه له شه‌وی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ردا له شه‌ریعه‌تدایه ؟ ئایه پێغه‌مبه‌ری خودا كردویه‌تی ؟ ئایه خه‌لیفه‌كان كردویانه ؟ ئایه هاوهڵهنای كردویانه یان شوێنكهوتۆكانی هاوه‌ڵان ئایه شوێنكه‌وتوانی سلف الصالح كردویانه؟ وه‌ڵامی ئه‌م هه‌موو پرسیاره نه‌خێره، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێ غه‌یری ئه‌مه‌ی پێیه با بیهێنێ.
كۆتایی
له كۆتاییدا ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئێمه وه‌كوو موسڵمان پێویسته شاره‌زایی له ئاینه‌كه‌ی خۆمان په‌یدا بكه‌ین تاكوو عیباده‌تی خوای گه‌وره به دروستی بكه‌ین و ئێهمش وه‌كوو موسڵمان به وردی بیخوێننه‌وه و دواتر بڕیار بده‌ن ئایه گه‌ر یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌رت كرده‌وه خێرت ده‌ست ده‌كه‌وێ یان گوناهبار ده‌بی؟
ئه‌م هه‌موو قسه‌یه هیچی هی خۆم نیه به‌لكوو قسه‌ی زاناكانه و به سه‌رچاوه‌ی دروست نوسیومه به‌ڵام خۆ منیش وه‌كوو موسڵمان دوای كۆتایی هێنان به‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌كوو بیروباوه‌ڕی خۆم شتێكم بۆ ده‌ركه‌وتوه به ڕه‌وابونی ئه‌م یاده یان دروستنه‌بوون به‌ڵام له شه‌رعدا جێی ڕای من و كه‌سی تر نابێته‌وه چونكه شه‌رع به ڕای كه‌س نیه به‌لكوو ئاماده‌كراوه له لایه‌ن خوداوه بۆیه من هیچ ناڵێم ئێوه‌ش ئازادن كامیان به دروست ئه‌زانن
اللهم انی بلغت ، اللهم فاشهد
سه‌رچاه
هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك و له ته‌نیشتی سهرچاهكهی نوسراوه