بسم الله الرحمن الرحیم
( الحمد لله ، والصلاة و السلام علی رسول الله)
مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له نێوان دوانزه مانگه‌كه‌ی ساڵدا هه‌ڵیبژاردووه بۆگه‌ڕانه‌وه و لێخۆشبوونی به‌نده‌كانی.
به هاتنی ئه‌م مانگه دڵه‌كان ڕاده‌چه‌ڵه‌كێن و چاوه‌كان فرمێسكی په‌شیمانی ده‌ڕێژن و تاریكی و تارمایی له دڵه‌كان ڕاده‌ماڵێت و نور و ڕووناكی له خوا ترسان و خواپه‌رستی هه‌ڵده‌گیرسێنێ.
هه‌ر بۆیه پێشینانی ئێمه ( ئه‌م ئوممه‌ته) (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) شه‌ش مانگ پێش مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌پاڕانه‌وه كه خوای په‌روه‌ردگار بیانگه‌یه‌نێت به مانگی ڕه‌مه‌زان و شادیان بكاته‌وه به‌و مانگه پیرۆزه ، هه‌روه‌ها شه‌ش مانگ دوای مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌پاڕانه‌وه كه خوای گه‌وره و میهره‌بان عیباده‌تی مانگی ڕه‌مه‌زانی لێیان قبوڵ كردبێ و لێیان خۆش بووبێت. كه‌واته ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت به ته‌واوی خۆمان ئاماده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه و تیایدا عیباده‌تی خوای گه‌وره‌و په‌روه‌دگار بكه‌ین و به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت تر له مانگه‌كانی تر.
مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه پیرۆزه‌یه كه فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌یه له چاو مانگه‌كانی تردا ئه‌ویش:
* دابه‌زینی قورئانی پیرۆز:
له‌م مانگه پیرۆزه‌دا قورئان دابه‌زی كه خوای په‌روه‌ردگار دفهرموێت : (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ(185) ) البقره185 واته ( مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه،له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق).
* نوێژی (ته‌راویح) :
قال رسول الله(صلی الله علیه و سلم ) ( من قام رمضان إیمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه و ما تأخر) متفق علیه
واته : هه‌ر كه‌سێك نوێژی ته‌راویح بكات به‌و شێوازه‌ی كه ئیمانی به سوننه‌تێتی هه‌بێت و به ته‌مای پاداشت بێت ئه‌وا خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی له‌وه‌و پێشی خۆش ئه‌بێت . سوننه‌ته كه موسڵمان نوێژی ته‌راویح له مزگه‌وت له گه‌ڵ موسڵماناندا به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات.
* شه‌وی( قه‌در ) ی تێدایه:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ (2) لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (3) تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ (4) سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ (5) ) (القدر) ، بۆیه عیبادهت كردن له شه‌وی (قه‌در) دا چاكتره له عیبادهت كردن له هه‌زار مانگدا ، كه ده‌كاته زیاد له هه‌شتاو سێ ساڵ، كه ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌یه و به هه‌ر كه‌سێكی ویست ده‌یبه‌خشێت.
* فه‌زڵێكی تر‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك به ڕۆژ تێیدا به ڕۆژوو بێت به
خالصی و بۆ خوای گه‌وره ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش له گوناهی ڕابردووی خۆش ده‌بێت ، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم ) ده‌فه‌رموێت : ( من قام رمضان إیمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه و ما تأخر) متفق علیه. واته: هه‌ر كه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بێت و ئیمانی به فه‌رزبوونی هه‌بێت، وه داوای پاداشت له خوای گه‌وره بكات ئه‌وه خوای گه‌وره له گوناهی ڕابردووی هه‌موو خۆش ده‌بێت.
* دوعاكردن و پاڕانه‌وه:
یه‌كێكی تر له فه‌زڵ و گه‌وره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه كه نزا‌و پاڕانه‌وه (دوعاكردن) تێیدا قه‌بوڵه و خوای گه‌وره وه‌ڵامی
نزا‌و پاڕانه‌وه‌كان ده‌داته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم ) ده‌فه‌رموێت : ( ان لكل عبد دعوة مستجابة ) ، هه‌موو به‌نده‌یه‌كی موسڵمان ده‌عوه‌یه‌كی موستهجابهی هه‌یه وه له هه‌موو ڕۆژێكیشدا مرۆڤی موسڵمان كاتێك كه ڕۆژوو ده‌شكێنێت له‌و كاته‌دا دوعای قبوڵه ، ئه‌وه‌ش فه‌زڵێكی گه‌وره‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، بۆیه خوای په‌روه‌ردگار هانمان ده‌دات كه داوای لێ بكه‌ین و لێی بپاڕێینه‌وه خوای گه‌وره فهمویهتی : ئێوه داوام لێ بكه‌ن منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ، لێم بپاڕێنه‌وه دوعاتان قه‌بوڵ ده‌كه‌م ، جا ڕه‌مه‌زان مانگی دوعا و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه و مانگی ڕه‌مه‌زان و دوعاكردن و داواكردن له خوای گه‌وره به یه‌كه‌وه به‌ستراون، بۆیه پێویسته له‌م مانگه‌دا زیاد له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه چونكه په‌روه‌ردگار خۆی وه‌عدی داوه كه دوعاكانمان قه‌بوڵ ده‌كات.
* یه‌كێكی تر له فه‌زڵی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه : ( إن لله فی كل لیلة عتقاء من النار) خوای گه‌وره دایناوه هه‌موو شه‌وێك كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ئازاد ده‌كات له ئاگری دۆزه‌خ بڕیاری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌درێت كه ئه‌وانه نه‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خ و نه‌سوتێن ئه‌وه‌ش هه‌موو شه‌وێك دووباره ده‌بێته‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زان.
* یه‌كێكی تر له فه‌زڵ و گه‌وره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه كه له‌ومانگه‌دا هه‌موو ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه.
قال رسول الله (صلی الله علیه و سلم ) : ( و فتحت ابواب الجنة فلم یغلق منها باب) ، واته: ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و هیچیان داناخرێت.
* یه‌كێكی تر له فه‌زڵ و گه‌وره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان خوای گه‌وره‌و په‌روه‌ردگار هه‌موو ده‌رگاكانی دۆزه‌خ (جهنم) داده‌خات.
قال رسول الله (صلی الله علیه و سلم ): ( و غلقت ابواب النار فلم یفتح منها باب) ، واته: ده‌رگاكانی دۆزه‌خ دائه‌خرێن و هیچیان ناكرێنه‌وه.
* فه‌زڵێكی تری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌وه‌یه كه ( تفصد فیه الشیاطین مردة الجن ) شه‌یتانه‌كان و جنییه سه‌ركه‌شه‌كان هه‌موویان كۆت و به‌ند ده‌كرێن و ده‌به‌سترێنه‌وه.
قال رسول الله (صلی الله علیه و سلم ): ( إذا كان أول لیلة من شهر رمضان صفدت الشیاطین و مردة الجن) ، واته: هه‌ر كه یه‌كه‌م شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زان هات شه‌یتانه‌كان و جنۆكه خراپه‌كاره‌كان ئه‌به‌سترێنه‌وه.
كه‌واته له‌م مانگه پیرۆزه‌دا كه ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتان و جنۆكه خراپه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه عیبادهت تیایدا ئاسان ده‌بێت ، جا ئه‌م مانگه پیرۆزه مانگی ته‌وبه‌یه ئه‌و مانگه‌یه كه بانگ ده‌كات ئه‌ی چاكه‌كار وه‌ره پێش ئه‌ی خراپه‌كار ئیتر به‌سه واز بێنه، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌هه‌شتت ده‌وێت ده‌رگای به‌هه‌شت كراوه‌ته‌وه هه‌وڵی بۆ بده ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له جه‌هه‌نه‌م ده‌ترسی ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داخراوه كه‌واته خۆت له خراپه بپارێزه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه بێهێز بووی به‌رامبه‌ر شه‌یتانه‌كان كه شه‌هوه‌تیان بۆ دهڕازاندیهوه ئێستا شه‌یتانه‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه با ئیتر پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستین و عیباده‌تی بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوای میهره‌بان.
قندیل محمد عبدالله