له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا شتێك هه‌یه پێی ده‌وترێت قوربانی ، ئایه ئه‌م قوربانیه ده‌بێت سودی چیبێت ، یاخود بۆ بكرێت ، ئایه خودایه تاك و ته‌نها ده‌بێت قوربنی بۆ چیبێت، ده‌شێت ئه‌م قوربانیه حیكمه‌ت و نهێنی خۆی هه‌بێت ، ئه‌م هه‌موو پرسیاره پێویسته به شیكاری پێیدا بچینه‌وه تاوه‌كوو وه‌ڵامه‌كانیمان به‌ده‌ست بكه‌وێت ، ئه‌مه‌ش له‌م بابه‌ته‌دا هه‌موی بخوێنه‌وه
قوربانی چیه؟
قوربانی بریتیه له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵێكی دیاریكراوه به نیه‌تی نزیكبونه‌وه بۆ خوای گه‌وره له كاتێكی دیاریكراوائه‌و ئاژه‌له بریتیه له ووشتر ، مانگا ، مه‌ڕ به‌مه‌رجێك بێعه‌یب بێت وه‌كوو گوێ بڕاو نه‌بێت و شاخشكاو نه‌بێت و چاوی كوێر نه‌بێت ، وه‌هه‌روه‌ها بۆ ته‌مه‌نیان مه‌ڕ ساڵیكی ته‌واو كردبێت و چوبێته ساڵی دووه‌مه‌وه وه‌هه‌وه‌ها مانگا دووساڵی ته‌واو كردبێت و چوبێته ساڵی سێهه‌مه‌وه وه ووشتر پێنج ساڵی ته‌واو كردبێت و چوبێته ساڵی شه‌شه‌مه‌وه وه‌له‌هه‌موی باشتر ئه‌وه‌یه كه به‌ران بێت و شاخدار بیت و بێ عه‌یب بێت.
چیرۆكی قوربانی
دوای ته‌مه‌نێكی زۆر خودای میهره‌بان ئیسماعیلی به‌خشیه ئیبراهیم درودی خوا له‌هه‌ردوكیان دواتر له خه‌وا بینی كه فه‌رمانی پێ كرا كوڕه‌كه‌ی سه‌رببڕێت ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خودا چه‌فۆی هه‌ڵگرد تاكوو سه‌ری ببڕێت به‌ڵام كاتێك ویستی چه‌قۆ له ملی بنات خودای بێ هاوتا ووتی سه‌ری مه‌بڕه ئه‌وه ته‌نها تاقیكردنه‌وه بوو به‌لكوو ئه‌وه به‌رانێكه سه‌ری ببڕه له جیاتی ئیسماعیل له‌و كاته‌وه ئه‌وه بوو به سه‌ه‌نه‌ت كه هه‌ر ساڵێك هه‌ر موسڵمانێك بتوانێت به‌رانێك یان هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ڕێگه‌پێدراوه سه‌ری ببڕێت و بیكاته قوربانی له پێناوی خودای مه‌زندا
ئاماده‌كردنی ئاژه‌ڵ بۆ سه‌ربڕین
1- پێش سه‌ربڕینی پێویسته 6 بۆ 8 كاتژمێر ئه‌و ئاژه‌ڵه پشوو بدات تاكوو دڵ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی له ئارامیدابێت و ده‌ماره‌كانی حوێن جێگیر بێت، وه‌ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ئاژه‌ڵه به ئۆتۆمبێل هێنرا له شوێنێكی دووره‌وه ئه‌وه پێویستی به 12 كاتژمێر پشوه وه‌هه‌روه‌ها پێش سه‌ربڕینی به 2 كاتژمێر ئاوی پێ ده‌درێت تاكوو له پیساییه‌كانی له‌شی رزگاری بێت وه‌هه‌روه‌ها نابێت خوارنی پێش 6 بۆ 8 كاتژمێر پێ بدرێت.
2- ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ده‌بڕێت به چه‌قۆیه‌كی تیژ و پێش سه‌ربڕینی ئه‌وترێت ( بسم الله الله أكبر ) به شێویه‌ك كه شوێنی بڕینه‌كه له خواروی ملی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه بێت ئه‌وه‌نده‌ی 5 سم تاكوو نزیك نه‌بێت له سه‌رێوه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه نه‌خنكێت پێش سه‌ربڕینی چونكه ئه‌و شوێنه قوڕگی لێیه.
3- دوای سه‌ربڕینی پێویسته چاوه‌ڕوان بیت تاكوو خوێنی هه‌موو ووشك ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی پیكانی له جووله ده‌كه‌ون ده‌نگی نێو سنگی ئاژه‌ڵه‌كه نامێنێت ، وه ئاو ده‌كرێته سه‌ر شوێنی سه‌ربڕینه‌كه تاكوو ته‌واو ده‌بێت.
4- دواتر پێستی ئاژه‌ڵه‌كه لێ ده‌كرێته‌وه به‌له‌سه‌ر خۆیی و گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه پارچه پارچه ده‌كرێت هه‌ر به گه‌رمی چونكه ته‌نانه‌ت له بازاڕیش خه‌ڵكی به‌لای ئه‌و گۆشتانه‌یا ده‌ڕوات كه گه‌رمه و تازه‌یه بۆیه باشتر وایه هه‌ر به گه‌رمی دابه‌شی بكه‌یت
بۆچی قوربانی ده‌كرێت؟
1- نزیكبونه‌وه‌یه له خودای تاك و ته‌نها
2- زیندووكردنه‌وه فه‌رمایشتی پێشه‌وای یه‌كتاپه‌رستانه كه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیله درودی خوای له‌سه‌ربێت
3- ده‌ست بڵاوی له‌سه‌ر خێزانه ڕۆژی جه‌ژن
4- خۆشی بڵاوكردنه‌وه‌یه له نێوان هه‌ژاران و بێداران
5- سوپاس و ستایشی خودای بێ هاوتایه.
دروستی قوربانی
قوربانی به‌پێی به‌ڵگه‌ی ڕون و ئاشكرا دروسته و نزیكبوونه‌وه‌یه له‌خودای تاك و ته‌نها ، ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- قورئان: خودای تاك و ته‌نها له قورئانی پیرۆزدا ده‌فرموێت {فصل لربك وانحر } ( الكوثر 2) به مانای ( نوێژ بۆ په‌روه‌ردگارت بكه و ئاژه‌ڵێك سه‌رببڕه) كه هه‌موو زاناكانی ته‌فسیری قورئان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی له قوربانیه.
2- فه‌رمووده: پێغینبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت ( من ذبح بعد الصلاة تم نسكه ، وأصاب سنة المسلمين ) رواه البخاري ، به مانای ( هه‌ركه‌سێك دوای نوێژ ئاژه‌ڵێك سه‌رببڕێت ئه‌وه كاره‌كه‌ی ته‌واو كردوه ، و سوننه‌تی موسوڵمانانی پێكاوه ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستبونی ئه‌و عیباده‌ته.
وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو موسڵمانان كۆكن ه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوربانی دروسته و خێرێكی گه‌وره‌یه
حوكمی قوربانی
حوكمی قوربانی دیاره هه‌موو زانایانی ئیسلام یه‌ك بۆچونیان نیه به‌لكوو هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن واجبه وه‌كوو ( ئه‌وزاعی ، لیث ، أبی حه‌نیفه ، یه‌كێك له ریوایه‌ته‌كانی ئیمام ئه‌حمه‌د ) وه‌هه‌ندێكی تریان ده‌ڵێن سوونه‌تی مؤكده‌یه وه‌كوو ( جمهوری زانایان ، ئیمامی شافعی ، ئیمامی مالیك ) به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و زانایانه‌ی كه به سوننه‌تی مؤكده‌ی ده‌زانن ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی بتوانێت و نه‌یكات تاوانباره.
به‌ڵگه‌ی به‌شی یه‌كه‌می زانا پتیه به‌رزه‌كان كه واجبی ئه‌زانن ئه‌مانه‌ن :
1- خودای تاك و ته‌نها له قورئانی پیرۆزدا ده‌فرموێت {فصل لربك وانحر } ( الكوثر 2) به مانای ( نوێژ بۆ په‌روه‌ردگارت بكه و ئاژه‌ڵێك سه‌رببڕه) لێره‌دا به شێوه‌ی فه‌رمان هاتوه و شێوه‌ی فه‌رمانیش له قورئاندا واجبه .
2- له زاری أحمد و ابن ماجه‌وه كه ابی هریره ئه‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت ( من وجد سعة فلم يضح فلا يقربن مصلانا ) واتا هه‌ركه‌سێك ئه‌توانێت و قوربانی ناكات با نزیكی نوێژی جه‌ژن نه‌كه‌وێته‌وه.
3- پێغیمبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت كاتێك له كێوی عه‌ره‌فه ڕاوه‌ستابوو فه‌رموی ( يا أيها الناس ، إن على أهل كل بيت أضحية في كل عام وعتيرة ) رواه احمد والترمذی وابن ماجه. واتا ئه‌ی خه‌ڵكینه هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك له هه‌ر ساڵێكدا قوربانیه‌كی له‌سه‌ره.
4- پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت ( من كان ذبح قبل أن يصلي فليذبح مكانها أخرى ، ومن لم يكن ذبح حتى صلينا فليذبح باسم الله ) متفق علیه. واتا هه‌ركه‌سێك پێش ئه‌وه‌ی نوێژبكات ( واتا نوێژی جه‌ژن ) ئه‌وه یه‌كێكی تر سه‌ر ببڕێت وه‌هه‌ركه‌سێك سه‌رنه‌بڕیوه تاكو نوێژمان كرد ئه‌وه با به‌ناوی خودا سه‌ری ببڕێت
به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ئه‌و زانا پایه به‌رزانه‌ی به سوننه‌تی مؤكده‌ی ده‌زانن ئه‌مانه‌ن:
1- فه‌رمووده‌ی ( هن على فرائض ولكم تطوع : النحر ، والوتر ، وركعتا الضحى ) واتا ئه‌مانه له‌سه‌ر فه‌رزن بۆ ئێوه به ئاره‌زوی خۆتانه قوربانی ، ویتر ، چاشته‌نوێژ یان نوێژی چێشته‌نگاو، بةڵام ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه
2- عه‌لی كوڕی حوسێن له أبی ڕافعه‌وه ئه‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر كاتێك قوربانی ئه‌كرد دوو به‌ڕانی ئه‌هێنا كاتێك یه‌كه‌می سه‌رده‌بڕی ده‌یفه‌رموو ( اللهم هذا عن أمتي جميعا من شهد لك بالتوحيد وشهد لي بالبلاغ ) خودایه ئه‌مه له جیاتی ئۆمه‌ته‌كه‌م هه‌مویان ئه‌وه‌ی شایه‌تی ته‌وحیدی تۆی داوه و شایه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی منی داوه. وه له دوه‌م دانه‌ی كه سه‌ڕده‌بڕی ده‌یفه‌رموو ( هذا عن محمد ، وآل محمد ) ئه‌مه له جیاتی موحه‌ممه‌د و بنه‌ماڵه‌ی موحه‌ممه‌د. كه‌وابێت پێغیمبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت له جیاتی موسڵمانان قوربانی كردوه ئه‌وه كه‌ماوه به ئاره‌زوی خۆیه‌تی.
3- پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت ( إذا رأيتم هلال ذي الحجة وأراد أحدكم أن يضحي ؛ فليمسك عن شعره وأظفاره ) رواه الجماعة إلا البخاري، واتا ئه‌گه‌ر مانگی ذی الحجه‌تان بینی و كه‌سێكتان ویستی قوربانی بكه‌ن ئه‌وه با قژی و نینۆكی نه‌بڕێت. كه‌وابێت لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌ڵێت گه‌ر كه‌سێكتان ویستی بۆیه واجبه نه‌كردوه.
4- له ( سنن الكبری ) للبیهقی هاتوه كه ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر قوربانیان نه‌ده‌كرد له‌ترسی نه‌ك موسڵمانان واتێبگه‌ن كه واجبه.