السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ... اما بعد
مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌م جاره‌ش هاته‌وه و ئێمه‌ش ساڵ به ساڵ له ته‌مه‌نمان كه‌م ده‌بێته‌وه . جا هه‌ندێكمان به كاری چاكه و عیباده‌ته‌وه به سه‌ری ده‌به‌ین و هه‌ندێكمان هه‌روه‌كوو كه موسڵمان نه‌بین به تاوان و خراپه‌كاری به‌سه‌ری ده‌به‌ین. بۆیه ئێمه وه‌كوو موسڵمان پێویسته شاره‌زایی ته‌واومان هه‌بێت له‌م مانگه پیرۆزه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بتوانین به‌وپه‌ڕی دروستیه‌وه ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین.
حوكمی ڕه‌مه‌زان
ڕۆژوی مانگی ره‌مه‌زان روكنێكه له ڕوكنهكانی ئیسلام به به‌ڵگه‌ی ئه فه‌رموده‌یه‌ی كه له ئیمامی ئه‌حمه‌د نوسیوێتی (بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة وحج البيت وصوم رمضان) و فهرزێكه له فه‌رزه‌كان وبه به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه له سوره‌تی به‌قهره هاتوه (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) ) و زانایانی ئاینی كۆن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێكه له ڕوكنهكانی ئیسلام و هه‌ركه‌سێك نكۆڵی لێ بكات كافره و له دین ده‌رچوه.
فه‌زلی مانگی ره‌مه‌زان
له ئه‌بی هوره‌یره‌وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمێ (من صام رمضان ايمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه) كه‌واتا به كورتی هه‌مو كوناههكانی ئه‌سڕێته‌وه .
كه‌ی به‌ڕۆژو بین؟
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمێ (صوموا لرؤيته , واطروا لرؤيته , فان غمّي عليكم الشهر فعدوا ثلاثين) متفق عليه, واتا به بینینی به ڕۆژو بن و به بینینی جه‌ژنه بكه‌ن ، ه‌گه‌ر نه‌تانبینی به هۆی هه‌وره‌وه ئه‌وه 30 ڕۆژ بژمێرین.
له‌سه‌ر كێ واجبه؟
زانایان كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واجبه له سه‌ر موسڵمانی عاقڵ و بالغ وه‌هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی ساغ بێت و نه‌خۆش نه‌بێت و جێگیر بێت نه‌ك ڕێبوار وه له‌سه‌ر ژنان پێویسته پاكبێت له حه‌ز و نیفاس.
له‌سه‌ر كه‌سێكی شێت واجب نیه به به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی (رفع القلم عن ثلاث: عن المجنون حتى يفيق وعن النائم حتى يستيقظ وعن الصبي حتى يحتلم) {صحيح الجامع} ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واجب نیه له‌سه‌ر منداڵ تاكو بالغ ده‌بێت، و به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واجب نیه له‌سه‌ر ڕێبوار ئایه‌تی 184 له سوره‌تی به‌قهره ( فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ) به‌ڵام باشتر وایه به‌ڕۆژوبێت ڕێبوار هه‌رچه‌نده بۆی هه‌یه به‌ڕۆژو نه‌بێت چنكه له درێژه‌ی ئایه‌ته‌كه ئه‌فه‌رمێ (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ ) . به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافه‌رتی حه‌یز و نیفاس نابێت به‌ڕۆژوو بێت ئه‌بی سه‌عید ره‌حمه‌ت خودای لێبێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمێ (أليس اذا حاضت لم تصل ولم تصم , فذلك نقصان دينها) واتا كه ژنان توشی حه‌یز دوبن نوێژ ناكه‌ن و به ڕۆژو نابن ، ئه‌وه كه‌م و كورتی ئاینیانه.
وه‌هه‌روه‌ها پیاوێكی پیر یان پیره‌ژنێك یان نه‌خۆشێك كه هیوای چاكبونه‌وه‌ی نیه بۆیان هه‌یه كه به‌ڕۆژو نه‌بن و بۆ هه‌ر ڕۆژێك خواردنی فهقیررێك بده‌ن هه‌روه‌كو له ئایتی 184ی سوره‌تی به‌قهره هاتوه ( وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ) .
ژنی دووگیان و ئه ژنه‌ی كه منداڵی شیر ده‌خوات بۆیان هه‌یه كه به ڕۆژو نه‌بن گه‌ر ترسی منداڵه‌كه‌یان هه‌بێت له ئیبن عه‌باسه‌وه ده‌گێرێته‌وه (أذا خافت الحامل على نفسها و المرضع على ولدها في رمضان , قال: يفطران ويطعمان مكان كل يوم مسكينا ولا يقضيان صوما) كه‌وابێت ژنی دوو گیان و ژنێك كه منداڵی شیر بخوات ئه‌توانن به‌ڕۆژو نه‌بن و خواردنی فه‌قیرێك بده‌ن بۆ هه‌ر ڕۆژێك و دواتر ڕۆژوكهیان ناگرنه‌وه.
روكنه‌كانی ڕۆژو:
1- نیه‌ت: به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده به‌ناوبانگه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمێ ( انما الاعمال بالنیات ، وانما لكل امرئ مانوی)
2- خۆگرتن له خواردن و خواردنه‌وه له به‌یانیه‌وه تاكوو ڕۆژئاوا به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی 187 له سوره‌تی به‌قهره (فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمْ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنْ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنْ الْفَجْرِ)
به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی ڕۆژو
1 - 2 - خواردن و خواردنه‌وه به ئاره‌زووی خۆت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌تزانی به‌تاڵ نابێته‌وه به فه‌رموده‌ی ( من نسي وهو صائم فاكل او شرب فليتم صومه)
3- ڕشانه‌وه ، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه گه‌ر به ئاره‌زوی خۆت نه‌بوو ئه‌وه بهتاڵنابێتهوه به فه‌رموده‌ی ( من ذرعه القیء فلیس علیه قضاء ومن استقاء عمدا فلیقض)
4- 5- حه‌یز و نیفاس ته‌نانه‌ت گه‌ر له دوا چركه‌ی ڕۆژش بێت به بۆچۆنی زانایان
6- جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان ، ئه‌مه‌ش حوكمی له‌م فهرمهدهیایه كه بخاری و مسلم ئهیگێرنهوه:
ئه‌بو هوره‌یره ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمێت كاتێك كه دانیشتبوین له لای پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت پیاوێك هات و وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به هیلاك چووم ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت پێی فه‌رموو چیته؟ وتی كه‌وتم له ژنه‌كه‌م و به‌ڕۆژو بوم ، فه‌رموی ئایه به‌نده‌یه‌ك هه‌یه ازادی بكه‌ی؟ وتی نه‌خێر فه‌رموی ئه‌توانی دوو مانگ به ڕۆژۆ بیت به‌دوای یه‌كدا ، وتی نه‌خێر، فه‌رموی ئه‌توانی خواردنی 60 هه‌ژار بده‌ی؟ وتی نه‌خێر ، دواتر پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت هه‌ندێ خورمای بۆ هێنا و فه‌رموی ئه‌مه به‌ره و بیبه‌خشه ، وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر بیبه‌خشم به‌كه‌سێكی له خۆم هه‌ژار تر؟ والله نیه ، پیغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت پێكه‌نی تاكوو دانه‌كانی به‌ده‌ر كه‌وت و وتی بیبه بۆ خێزانه‌كه‌ت.
ئادابه‌كانی ڕۆژو
1- پارشێو: به فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خوای لێبێت له ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌فه‌رمێت (تسحروا فان في السحر بركة) متفق عليه
2- دوركه‌وتنه‌وه له جنێودان و قسه‌ی به‌تاڵ و هاوشێوه‌كانی به‌و فه‌رموده‌ی ( اذا كان یوم صوم احدكم فلا یرفث ولا یصخب ولا یجهل وان شاتمه احد او قاتله فلیقل انی صائم) متفق علیه
3- قورئان خوێندن: ئیبن عه‌باس ده‌گێرێته‌وه (كان النبی اجود الناس بالخیر وكان اجود ما یكون فی رمضان حین یلقاه جبریل ، وكان جبریل علیه السلام یلقاه كل لیله فی رمضان حتی ینسلخ ، یعرچ علیه النبی القرا‌ن فاذا لقیه جبریل علیه السلام كان اجود بالخیر من الریح المرسلة) متفق علیه
4- زوو ڕۆژو شكاندن كه بانگی دا به فه‌رموده‌ی (مایزال الناس بخیر ما عجلوا الفطر) متفق علیه
5- ڕۆژو شكاندن به خورما یان ئاو به فه‌رموده‌ی (عن ان‌س رضی الله عنه : كان الرسول الله یفطر علی رطبات قبل ان یصلی فان لم تكن رطبات فعلی التمرات فان لم تكن حسا حسوات من الما‌ء) صحیح
6- پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره كاتی ڕۆژو شكاندن : ئیبن عمر ئئهگێرێتهوه كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت كاتێك ڕۆژوی ده‌شكاند ده‌یفه‌رمو ( ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الاجر انشاء الله)
ئه‌مه كه‌مێك له زانیاری بوو ده‌رباره‌ی ڕۆژوی مانگی ره‌مه‌زان له كتێبی (الوجیز ) وه‌رم گرتوه به‌و هیوایه‌ی كه خای گه‌وره بیخاته ته‌رازوی خێرمانهوه و پێویسته هه‌مومان ئه‌وه بزانین كه ئێمه به ڕۆژو ده‌بین تاكوو خوا لێمان خۆش بێت و بمانباته به‌هه‌شته‌وه
ته‌واو