نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2009-07-19 , یه‌ك شه‌ممه‌
ئه‌م چیرۆكه‌ له‌ ساڵی 2000 ه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كاتی گێتس بێڵ خاوه‌نی كۆمپانیای میكرۆسۆفت ڕایگه‌یانتد له‌ كۆنگره‌ی پرۆگرامسازه‌ پێشكه‌وتۆكان PDC له‌ ولایه‌تی فلۆریدا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتۆكان كه‌ میكرۆسۆفت ته‌كنه‌لۆژیای .net ی له‌ خۆ گرت له‌و كاته‌دا پێی ئه‌وترا (نه‌وه‌ی نوێی خزمه‌تگوزاری ویندۆز) كاتێ ده‌ستی پێكرد له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌سه‌ندنی كانگای دراوه‌كان IIS 4 و ئامرازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی VS7 له‌ ساڵی 1988, وةهةروةها گێتس رایگه‌یاند كه‌ 80% سه‌رچاوه‌كانی میكرۆسۆفت خه‌رج ده‌كرێ بۆ ئاراسته‌ی ئوم ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌، دوای سێ مانگ كۆمپانیای میكرۆسۆفت بیرۆكه‌ی .netی پێشكه‌ش به‌ سیتم لینكس كرد له‌ ڕێگای كۆڕال لینكسه‌وه‌.



گرنگی تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت:
خه‌رجكردنی 80% سه‌رچاوه‌كانی میكرۆسۆفت هیچ مانایه‌كی نیه‌ جگه‌ له‌ بڕوابوونی به‌ تواناكانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاینده‌ی جیهانی ئینته‌رنێت ، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بزانین كه‌ پاره‌ی كۆمپانیای میكرۆسۆفت زیاتره‌ له‌ كۆی پاره‌ی 100 كۆمپانیای به‌رنامه‌ داڕشتن له‌ جێهانا پێكه‌وه‌ ، بنه‌مای ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ئینته‌رنێته‌ و گرنگ ئه‌وه‌ ئاگاداری گرنگی ئینته‌رنێت بین له‌ جیهانی ئه‌مڕۆماندا چونكه‌ به‌ڕاستی ژیانێكی نوێی بۆمان هێنایه‌ كایه‌وه‌ ، شاره‌زایی له‌ بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنی دوپاتی ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ كاریكه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی ئینته‌رنێت زیادئه‌كا له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاژه‌خوازان مانای وایه‌ ئێمه‌ پێویسته‌ به‌ به‌ردوام په‌یوه‌ندیمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕاژه‌خوازانمانا.

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

بڕگه‌كانی دیزاین و چۆنێتی به‌ كارهێنانی
دروستكردنی حاسیبه‌یه‌ك به‌ شێوازێك جیاواز به‌ MMB
به‌رنامه‌ی ( دابه‌شكردن ) وه‌شانی 01

Share