نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-09-07 , شه‌ممه‌
هه‌ر له‌ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕان به‌ دوای پۆستی ئه‌لیكترۆنیدا واتا ئیمێل. دیاره‌ به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌ زۆره‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جیاوازه‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوێك ده‌نوسی ئیتر ئیمێلی نزیك له‌و ناوه‌وه‌ ئه‌دۆزێته‌وه‌ ، به‌مانایه‌كی تر هه‌ر ناوێك لێبده‌ی ئه‌و ئیمێلت بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و ناوه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ نزیك له‌و ناوه‌وه‌
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-09-04 , چوار شه‌ممه‌
له‌وانه‌یه‌ گه‌ر كه‌سێك لێت بپرسێت مواسه‌فاتی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چیه‌ نه‌زانی له‌ كوێوه‌ هه‌موی ببینی و پێشانی بده‌یت چونكه‌ ئه‌و كاره‌ كه‌مێك شاره‌زایی ده‌وێت تاكوو هه‌مووی بدۆزیته‌و چونكه‌ هه‌ر دانه‌ی له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆی ده‌رۆیت به‌ڵام به‌رنامه‌ی my info ئه‌و كاره‌ت بۆ ئاسان ده‌كاته‌وه‌ و هه‌موی له‌ یه‌ك په‌ڕه‌یه‌كدا پێ نیشانده‌دات، وه‌رن با پێكه‌وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ببینین
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2011-04-01 , هه‌ینی
به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌ و بچووك ئه‌م جاره‌ ته‌نها بۆ دروستكردنی ( په‌یام ) یان MsgBox له‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر به‌ ڕوكاری فیژواڵ واتا ته‌نها به‌ ماوس هه‌موو كاره‌كانی بۆ دیاری ئه‌كه‌یت و دولتر كۆدی ئاماده‌كراوت ئه‌داتێ، ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ دروستی ئه‌كات له‌ لای ڕاسته‌وه‌ ده‌نوسرێت كه‌ گونجاوه‌ بۆ زمانی كوردی وه‌هه‌روه‌ها ئه‌توانی زیاتر له‌ دێرێك بنوسیت.
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2010-05-11 , سێ شه‌ممه‌
ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ئه‌توانرێ ئاڵوگۆری پێ بكرێ چونكه‌ ئینته‌رنێت ڕێبازێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ ناردن و وه‌رگردنی به‌رنامه‌ یاخود هه‌ر په‌ڕگه‌یه‌كی تر، له‌ كوردستاندا ئینته‌رنێت لاوازه‌ بۆیه‌ بۆ دابه‌شكردنی په‌ڕگه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ به‌رنامه‌ی دابه‌شكردن به‌ كاربێنه‌.
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2010-03-21 , یه‌ك شه‌ممه‌
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی كه‌ به‌ده‌ستی هێنا به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز كه‌ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ بوو كه‌ بتوانێ ڕۆژمێری كوردی بخاته‌ ڕوو ، پێمان خۆشه‌ كه‌ وه‌شانی نوێ له‌م به‌رنامه‌یه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو وه‌هه‌روه‌ها ده‌یكه‌ینه‌ دیاری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 2010 كه‌ نوێكاری زۆر له‌ خۆ ئه‌گرێ
1 2 »