نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-05-11 , سێ شه‌ممه‌
سڵاو به‌ڕێزان
ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ئه‌توانرێ ئاڵوگۆری پێ بكرێ چونكه‌ ئینته‌رنێت ڕێبازێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ ناردن و وه‌رگردنی به‌رنامه‌ یاخود هه‌ر په‌ڕگه‌یه‌كی تر، له‌ كوردستاندا ئینته‌رنێت لاوازه‌ بۆیه‌ بۆ دابه‌شكردنی په‌ڕگه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ به‌رنامه‌ی دابه‌شكردن به‌ كاربێنه‌.



ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌ و په‌ڕگه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ دابه‌ش بكا بۆ چه‌ن به‌شێك كه‌ خۆت دیاری بكه‌ی، چیتر توشی كێشه‌ نابی له‌ ناردنی به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌ بێت بۆ هاوڕێكانت و هێڵی ئینته‌رنێتت لاوازبێت چونكه‌ به‌رنامه‌ی دابه‌شكردن چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ به‌ چه‌ن به‌شێكه‌وه‌ و هه‌ر جاره‌و به‌شێكی بۆ بنێره‌ .
به‌رنامه‌ی له‌م جۆره‌ زۆره‌ به‌ڵام جیاوازی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ به‌شه‌كاندا په‌ڕگه‌یه‌كت بۆ دروست ده‌كات ( په‌ڕگه‌ی باچ ) كه‌ كاری دووباره‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌شه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێ كه‌ به‌ته‌نها كرته‌ كردن له‌ سه‌ری هه‌موو به‌شه‌كان ئه‌كاته‌وه‌ به‌ یه‌ك، وه‌هه‌ره‌وها جیاوازیه‌كی تری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ زمانی كوردی شیرین كارده‌كات له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌.

چۆنێتی كاركردنی به‌رنامه‌:
به‌كار هێنانی ئه‌م به‌رنامه‌ زۆر ئاسانه‌ ته‌نها سه‌ره‌تای كاركردن زمانی كوردی هه‌ڵبژێره‌ یان به‌ زمانێكی تر گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی كاری پێ بكه‌ی



دواتر هه‌موو شته‌كان به‌ كوردین ته‌ماشای ڕوكاره‌كه‌ی بكه



1- په‌ڕگه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌یت دابه‌شكردن
2- فۆڵده‌رێك دیاری ده‌كه‌یت بۆ پاشكه‌وت كردن
3- قه‌باره‌ی ئاماده‌كراو دیاری ده‌كه‌یت
4- گه‌ر ده‌ته‌وێت باچ له‌گه‌ڵی دروستكه‌یت ئه‌وه‌ دیاری بكه‌
5- گه‌ر ده‌توێت قه‌باره‌یه‌ك به‌ ئاره‌زوی خۆت دابنێی ئه‌وه‌ لێره‌ بینوسه‌
6- كرته‌ له‌سه‌ری بكه‌ و كه‌مێك چاوه‌ڕوانبه‌ تاكوو دابه‌شی ده‌كات

له‌ كۆتایدا هیوادارم ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ سودبه‌خش بێت و هه‌ر كه‌م كورتیه‌كتان بینی له‌ به‌رنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گادارمان بكه‌وه‌ و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌ و پێشنیارێك
سوپاس بۆ ئێوه‌

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ڕوكاری ( دوورگه‌ ) بۆ ماڵپه‌ڕ
پێشبركێی باشترین ماڵپه‌ڕ له‌ یوكۆز ، كوردیش به‌شداره‌
چه‌ن خاڵێك پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دروست بكه‌ی

Share