نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-10-14 , دووشه‌ممه‌
دیاره‌ هه‌ر زمانێكی پرۆگرامسازی ئه‌توانرێت حاسیبه‌ی پێ دروستبكرێت به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ دروستكردنی حاسیبه‌ ئه‌م جاره‌ شێوازێكی تره‌ ئه‌ویش له‌ یه‌ك دێڕدا هه‌رچییه‌ك بنوسی ڕاسته‌وخۆ بۆت له‌یه‌ك ئه‌داته‌وه‌ بۆیه‌ له‌م وانه‌دا شتێكی نوێ فێرده‌بین له‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی كۆدێكه‌ كه‌ خۆت دایبنێیت له‌كاتی كاركردنی به‌رنامه‌كه‌ .. فه‌رموون
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-10-06 , یه‌ك شه‌ممه‌
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ زۆر كه‌س به‌هیچی ده‌زانێت به‌ڵام هه‌رچیت بوێت ئه‌توانی پێی دروست بكه‌یت وه‌ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت ، به‌رنامه‌ی مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر ئێستا هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی جاران نیه‌ به‌لكوو ته‌نها ناوه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كوو خۆی ماوه‌ به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی ئێستا بوه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ به‌رنامه‌ی جیاواز جیاوازی پێدروست ده‌كرێت بۆیه‌ كتێبێكمان له‌سه‌ری نوسی
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-09-19 , پێنج شه‌ممه‌
دیاره‌ فه‌رمانی پاشكه‌وتكردن له‌ زۆربه‌ی به‌رنامه‌كاندا ده‌بینرێت وه‌كوو دوای داخستنی به‌رنامه‌كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ ده‌كات كه‌ ئایه‌ ده‌ته‌وێت گۆڕانكارێكان خه‌زن بكه‌یت؟ وه‌هه‌روه‌ها بۆ پاشكه‌وتكردنی ئه‌و په‌ڕگه‌ی كه‌ ده‌ستكاری ده‌كه‌یت وه‌هه‌روه‌ها بۆ زۆر كاری تر كه‌ پێویستی به‌ پاشكه‌وتكدن هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسی چۆنێتی پاشكه‌وتكردنی په‌ڕگه‌ ده‌كه‌ین
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-09-07 , شه‌ممه‌
ویبگه‌ری سه‌ره‌كی ویندۆز به‌رنامه‌ی Internet Explorer7 هه‌ڵبه‌ته‌ چه‌ندین فه‌رمان له‌ خۆ ده‌گریت بۆ زیاتر ئاسانكردنی به‌كارهێنانی بۆیه‌ مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌توانێت فه‌رمانه‌كانی ئه‌و په‌ڕگانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ له‌ ویندۆزه‌كه‌دا هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌م جاره‌یان ئه‌و فه‌رمانانه‌ی تایبه‌تن به‌ Internet Explorer7 فیر ده‌بین
نوسینی: karwanpro / ڕێككه‌وتی: 2013-08-27 , سێ شه‌ممه‌
هه‌ركه‌سێك له‌ ئیمه‌ به‌رنامه‌ی داگردنی به‌كارهێناوه‌ وه‌كوو Internet Download Manager كه‌ په‌ڕگه‌ له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ دائه‌گرێت، ئه‌م جاره‌ خۆمان به‌رنامه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین كه‌ په‌ڕگه‌ دابگرێت به‌و هیوایه‌ی بتوانین له‌ داهاتودا گه‌شه‌ی پێ بده‌ین بیكه‌ین به‌ به‌رنامه‌یه‌كی جیهانی، له‌م بابه‌ته‌ باسی چۆنێتی دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌ ده‌بین
1 2 3 4 5 »