نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-09-19 , پێنج شه‌ممه‌
دیاره‌ فه‌رمانی پاشكه‌وتكردن له‌ زۆربه‌ی به‌رنامه‌كاندا ده‌بینرێت وه‌كوو دوای داخستنی به‌رنامه‌كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ ده‌كات كه‌ ئایه‌ ده‌ته‌وێت گۆڕانكارێكان خه‌زن بكه‌یت؟ وه‌هه‌روه‌ها بۆ پاشكه‌وتكردنی ئه‌و په‌ڕگه‌ی كه‌ ده‌ستكاری ده‌كه‌یت وه‌هه‌روه‌ها بۆ زۆر كاری تر كه‌ پێویستی به‌ پاشكه‌وتكدن هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسی چۆنێتی پاشكه‌وتكردنی په‌ڕگه‌ ده‌كه‌ین

سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بزانین كه‌ فه‌رمانی سه‌ره‌كی پاشكه‌وتكردنی په‌ڕگه‌ له‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر ئه‌مه‌یه‌
Code

SaveFile("Text Files (*.txt)|*.txt|All Files|*.*||","*.txt")

ئه‌بینی ئه‌م فه‌رمانه‌ فایل به‌ شێوه‌ی تێكست سه‌یڤ ده‌كات ئه‌توانی بیگۆڕی بۆ هه‌ر جۆره‌ فایلێكی تر ته‌نها به‌ گۆڕینی پاشكۆی فایله‌كه‌ كه‌ له‌ كۆده‌كه‌یا نوسراوه‌.
ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ هه‌ر دوگمه‌ی دابنێی و كرته‌ی له‌ سه‌ر بكه‌ی ڕاسته‌وخۆ چوارچێوه‌ی سه‌یڤ ده‌رده‌چێت دوای نوسینی ناوی فایله‌كه‌ بۆ پاشكه‌وتكردنی شوێنی ئه‌و فایله‌ به‌ كۆدی CBK_OpenFile وه‌رده‌گریت به‌ڵام گه‌ر وه‌كوو كارێكی جوانتر ئه‌توانی كۆدێكی مه‌رج بنوسی بۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كرته‌ی له‌سه‌ر دوگمه‌ی سه‌یڤ كرد دواتر cancel ـی كرد ئه‌و هیچ نه‌كات ، گه‌ر هه‌موو ئه‌م قسانه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌ كۆده‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ده‌چێت
Code

SaveFile("Text Files (*.txt)|*.txt|All Files|*.*||","*.txt")
save$=CBK_OpenFile
If (save$<>'') Then
  SongListSave("SongList","save$")
End

لێره‌دا نوسینی ناو لیستبۆكس خوزن ده‌كه‌ین كه‌ فه‌رمانی سه‌یڤی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌

بۆ داگردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

دروستكردنی سیدی ئۆتۆڕه‌ن بۆ چه‌ن به‌رنامه‌یه‌ك به‌ mmb
دروستكردنی به‌رنامه‌ی (Media Player) به‌ MMB
داڕێژه‌ی نێرگز بۆ سیدی ئۆتۆڕه‌ن

Share