بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-06-02 , چوار شه‌ممه‌
سڵاو هاوڕێیان
ئه‌م جاره‌ش دێمه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی تر ئه‌ویش به‌رنامه‌ی فلاش پله‌یه‌ر (Flash player) كه‌ زۆربه‌مان ئه‌زانین ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كاری چیه‌ ... ئه‌ویش ئیشپێكردنی په‌ڕگه‌كانی فلاشه‌ ، ئه‌م به‌رنامه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی فلاش پله‌یه‌رت هه‌بێ كاری خۆی ئه‌كات.



هاوڕێیان پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر و چوارێوه‌ی فلاشی بۆ ده‌هێنین هه‌ر وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌



دواتر هه‌ندێ دگمه‌ دا ده‌نێین بۆ كارپێكردنی فلاشه‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌ر دوگمه‌یه‌ك ئه‌م كۆدانه‌ ده‌نوسین
بۆ كردنه‌وه‌ی فلاشێكی نوێ
Quote

OpenFile("Flash Files (*.swf)|*.swf|All Files|*.*||","*.swf")
Flash("Flash","OpenFile$")
If (OpenFile$ <> '') Then
FlashGetProp("Flash","MOVIE,FlashName$")
End

بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌
Quote

Flash("Flash","Forward")

بۆ ڕاگرتن
Quote

Flash("Flash","Stop")

بۆ ئیش پێكردنی فلاشه‌كه‌
Quote

Flash("Flash","Play")

بۆ چوونه‌ دواوه‌
Quote

Flash("Flash","Back")

به‌ هۆی ئه‌م فه‌رمانانه‌وه‌ ئه‌بێته‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو

وه‌ته‌یه‌ك بۆ پرۆگرامسازان:
به‌ڕێزان له‌ هه‌ر زمانێكی پرۆگرامسازیدا كۆدی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ هه‌ر فه‌رمانێك به‌ڵام گه‌ر وابێ بۆچی ئێمه‌ش ناتوانین به‌رنامه‌ی گه‌وره‌ دروستبكه‌ین وه‌كوو پرۆگرامسازانی جیهان !!!؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پرۆگرامسازیدا ته‌نها فه‌رمانه‌ بنه‌ڕه‌تێكان ئاماده‌یه‌ به‌ڵام بۆ درستكردنی كارێكی نایاب پێویسته‌ بیر و هۆشی خۆت به‌ كاربێنی بۆ له‌یه‌كدان و تێكه‌ڵاو كردنی چه‌ن فه‌رمانێك تاكوو ئه‌و كاره‌ت بۆ ئه‌نجام بدات كه‌ ئه‌ته‌وێ ، ئه‌مه‌ جیاوازیه‌ له‌ نێوانمانا كه‌ ئێمه‌ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ لاوازین تیایدا. له‌وانه‌یه‌ بڵێن ئه‌مه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه‌ به‌ باسه‌كه‌وه‌ ؟ نه‌خێر دیاره‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ ، له‌م بابه‌ته‌ ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ به‌كارمان هێنا هه‌موی ئاماده‌یه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ كه‌ فلاشه‌كه‌ پڕ به‌ شاشه‌كه‌ بكه‌ین خۆمان كۆدی بۆ دروستده‌كه‌ین.


دروستكردنی دوگمه‌یه‌ك بۆ (پڕ به‌ شاشه‌)
وه‌كوو وتمان كۆدی ئاماده‌ كراو نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ جێبه‌جێ بكات بۆیه‌ دوگمه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین و ئه‌م فه‌رمانانه‌ی پێ ده‌كه‌ین
Quote

SysCommand("ResizeWindow","ScreenWidth(),ScreenHeight()")

بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆبه‌ری ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ پڕ به‌ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بكات
Quote

SysCommand("CenterWindow","")

ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ بێته‌ ناوه‌ڕاست شاشه‌كه‌
Quote

MoveObject("Flash","0,0,ScreenWidth(),ScreenHeight()")

فلاشه‌كه‌ پڕ به‌ ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ بكات
به‌م سێ هه‌نگاوه‌ ئه‌توانین فه‌رمانی full screen به‌ به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ین

لێره‌دا گرنگترین بڕگه‌كانی دروستكردنی ئه‌م به‌رنامه‌مان كرد بۆ زانینی هه‌مو ورده‌كارێكان تكایه‌ پرۆژه‌كه‌ دابگرن تاكوو بتوانن ئێوه‌ش به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌ دروست بكه‌ن

داگردن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

دروستكردنی ویبگه‌ر به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر
ڕوكاری (خوێنی شه‌هید) بۆ ماڵپه‌ڕ
كارتی زانیاری به‌ چه‌ند شێوازێكی جیاواز

Share