بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-08-26 , دووشه‌ممه‌
به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر له‌به‌ر گرنگی و به‌توانایی ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئامراز و شتی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و ئامرازانه‌ كاری به‌رنامه‌ داڕشتن له‌ مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر ئاسانتر ده‌كات بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا پێم خۆشه‌ هه‌ندێك له‌و ئامرازانه‌تان بۆ بخه‌مه‌ به‌رده‌ست تاكوو ئێوه‌ش هه‌روه‌كوو من زیاتر پێی ئاشنا ببن و سودی زیاتری لێ وه‌ربگرن


یه‌كه‌م - دروستكردنی (MessageBox) به‌ به‌رنامه‌ی MessageBox Maker

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ سنوفی په‌یام دروست ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی بینراوه‌ هه‌روه‌كوو به‌رنامه‌ی په‌یام بۆكس دروستكردنی زۆر ئاسانه‌ ته‌نها شێوازی دیاری بكه‌و و په‌یامه‌كه‌ بنوسه‌ دواتر كۆده‌كه‌ی وه‌ربگره‌
داگردنی به‌رنامه‌كه‌

دووه‌م - دروستكردنی دوگمه‌ به‌ ( mmb button maker ) به‌ شێوازی جیاواز

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوگمه‌ دروست ده‌كات ته‌نها شێواز و قه‌باره‌ی دوگمه‌كه‌ دیاری بكه‌ و ڕه‌نگه‌كانی هه‌ڵبژێره‌ دواتر كاتێك پاشكه‌وتی ده‌كه‌یت ئه‌بینی به‌ سێ وێنه‌ پاشكه‌وت كراوه‌ و له‌ به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر به‌ كاری بێنه‌ به‌ دوگمه‌ی سێ وێنه‌
داگردنی به‌رنامه‌كه‌

سێیه‌م - گۆڕیتی ئایكۆنی به‌رنامه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ( Smart Icon Changer ) به‌هه‌ر ئایكۆنێك بته‌وێت

كاتێك پرۆژه‌كه‌ت ته‌واو كرد و كردت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌توانی ئایكۆنی بۆ دابنێی هه‌ر له‌ مه‌لتیمیدیا بڵده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها ئایكۆنی 32X32 قبوڵ ده‌كات بۆیه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئایكۆنی به‌رنامه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ هه‌ر ئایكۆنێك بته‌وێت و هه‌ر فه‌باره‌یه‌ك بێت
به‌رنامه‌كه‌ لێره‌وه‌ دابگره‌

چواره‌م - دروستكردنی پێوه‌كراو به‌ به‌رنامه‌ی ( MMB PlugIn Builder ).

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی پێوه‌كراو بۆ به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر كه‌ چه‌ندین فه‌رمان له‌ خۆ ده‌گرێت و پاشه‌كه‌وتی ده‌كات به‌ جۆری DLL كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ردا به‌ كارده‌هێنرێت ، ئه‌گه‌ر هیچ شاره‌زایت نه‌بیت له‌م به‌رنامه‌ ئه‌وه‌ خۆی نموونه‌ی تیادایه‌ و ئه‌توانی ده‌ستكاری بكه‌یت
لێره‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌ دابگره‌

پێنجه‌م - لیستی هه‌موو پێوه‌كراوه‌كان

پرۆگرامسازانی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ گه‌شه‌ به‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگای دروستكردنی پێوه‌كراوی نوێوه‌ كه‌ تواناكانی به‌رنامه‌كه‌ی زۆر زۆر زیاتر كردوه‌ ، بۆ ئاشنا بوون به‌م پێوه‌كراوانه‌ ئه‌مه‌ش لیستی پێوه‌كراوه‌كانه‌ وزانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی هه‌ر كامیان و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌یه‌ك لیستدا
لێره‌وه‌ لیسته‌كه‌ دابگرن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

گرنگی .net به‌لای میكرۆسۆفته‌وه‌
پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌
دروستكردنی ڕۆژمێر به‌ فه‌رمانی CBK له‌ MMB

Share