بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-01-10 , یه‌ك شه‌ممه‌
سڵاو هاوڕێیان
فه‌رمانی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ یان (copy file) كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڕگه‌یه‌ك كۆپی ئه‌كا له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی تر وگرنگی زۆره‌ له‌ بواری به‌رنامه‌ داڕشتن وله‌ زۆر كات به‌كاردێ وه‌كو پاشكه‌وتكردن و دانانی به‌رنامه‌ و كۆپی كردن وزۆری تر ، با پێكه‌وه‌ له‌م فه‌رمانه‌ بكۆڵێینه‌وه‌ ...

ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ نێوان فه‌رمانه‌كانی سیستمه كه‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر كاری تێ ئه‌كا و ئه‌نجامی ئه‌دا كه‌ چه‌ن فه‌رمانێكی تری سیستم ئه‌نجام ئه‌دا له‌وانه‌ ( ResizeWindow ، MoveWindow ، AlwaysOnTop ، CopyFile ) وچه‌ن فه‌رمانێكی تر كه‌ به‌ڕاستی یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رنامه‌ داڕشتن بۆیه‌ له‌ وانه‌یه‌دا باسی فه‌رمانی CopyFile ده‌كه‌ین ، شێوه‌ی ئه‌م كۆده‌ به‌م شیوه‌یه‌یه‌

Code

"CopyFile","file1,file2"

file1: ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ كه‌ ئه‌ته‌وێ كۆپی بكه‌ی.
file2: ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ ئه‌توێ كۆپی بۆبكرێ.
بۆ نمونه‌ ته‌ماشای ئه‌م كۆده‌ بكه‌
Code

SysCommand("CopyFile","C:\text.txt,F:\mytext.txt$")

لێره‌دا ئه‌وه‌ ئه‌بینین كه‌ ئه‌توانین به‌ ناوێكی تر كۆپیبكه‌ین كه‌ text بۆ mytext یان ئه‌توانین له‌ جۆر په‌ڕگه‌یه‌ك بۆ جۆرێكی تر وه‌كوو text.txt بۆ text.doc بۆ به‌ هه‌موو جۆرێك ئه‌توانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.

وه‌كوو هه‌موو جارێك با پرۆژه‌یه‌ك له‌ سه‌ری دروست بكه‌ین تاكوو زیاتر ئاشنای بین

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیای بلده‌ر بكه‌وه‌ و پرۆژه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌ و ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی پێویستمان پێیه‌تی بۆ پرۆژه‌كه‌ داینێ كه‌ ئه‌مانه‌ن
TextBTN دوو دانه‌ یه‌كێكی بۆ دیاری كردنی شوێنی په‌رگه‌كه‌ كه‌ ئه‌مانه‌وێ كۆپێكه‌ی لێ دانێین و ئوه‌ی تریان بۆ بۆ ئه‌نجامدانی كۆپێكه‌
EditBox بۆ خستنه‌ڕوی ناونیشانی بوخچه بۆ كۆپیكردن
وه‌هه‌روه‌ها كه‌مێك ڕه‌نگ و لاكێشه‌ و نوسینی تر بۆ جوانكاری تاكو به‌ شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌چێ



ه‌ دوگمه‌ی TextBTN فه‌رمانی ئه‌وه‌ دا ئه‌نێین كه‌ فۆلده‌رێكمان بۆ دیاری بكا به‌م شێوه‌یه‌
Code

  BrowseForFolder("Brows For Folder","")
target$=CBK_OpenDir
DisplayValue("EditBox","target$")  


ئه‌بینین كه‌ ئادره‌سی فۆڵده‌ره‌كه‌ خۆمان target$ پێداوه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ كه‌رتكردنه‌وه‌ ئه‌توانی هه‌ر ناوێكی تری بۆ دانێی
دواتر كۆدی دوگمه‌ی كۆپی به‌م شێوه‌یه‌
Code

target1$=EditBox$+'\text.txt'
target2$=EditBox$+'\image.jpeg'
from1$='<Embedded>\text.txt'
from2$='<Embedded>\image.jpg'
SysCommand("CopyFile","from1$,target1$")
SysCommand("CopyFile","from2$,target2$")


ئه‌بینی دوو فه‌رمانی كۆپیمان داناوه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر دو فایل .
دواتر وه‌كوو ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجام درا ئه‌م كۆده‌ ئه‌نوسین
LoadText("Text2","به‌سه‌ركه‌وتوى ته‌واو بوو")
دواتر فۆڵده‌ری هه‌ردوو په‌ڕگه‌كه‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ دوای پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌كه‌
Code

Run("EditBox$","")




له‌ كۆتاییدا به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واومان بۆ دروست ئه‌بێ
ئێستا ئه‌توانن لێره‌وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ داگرن

CopyFile.mbd

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

بڕگه‌كانی دیزاین و چۆنێتی به‌ كارهێنانی
ده‌رگای نهێنی، ده‌رگا بكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ ئه‌تبا بۆ كوێ
گواستنه‌وه‌ له‌ نێوان په‌ڕه‌كان له‌ MMB

Share