نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-02-19 , هه‌ینی
سڵاو هاوڕێیان

مه‌لتیمیدیا بلده‌ر له‌ جگه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆی چه‌ن فه‌مانێكی سیستمی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دا بۆ زیاتر ئاسانكاری له‌ بواری به‌رنامه‌ داڕشتن یه‌كێ له‌وانه‌ پێشتر باسمان كرد فه‌رمانی له‌به‌رگرتنه‌وه‌بوو ، باب بزانیین هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ چین؟

فه‌رمانه‌كانی سیستم كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمانێكه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ چه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌كی پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌دا و گرنگی زۆره‌ له‌ بواری به‌رنامه‌ داڕشتنا ، ئه‌فه‌رمانانا ئه‌مانه‌ن

1- فه‌رمانی

Center Window كه‌ به‌ كاردێ بۆ هێنانی چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناوه‌ڕاست شاشه‌ی كۆمپیوتر ئه‌مه‌ش به‌ كاردێ له‌ كاتێكا كه‌ ویستت ڕوبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ زیادبكه‌ی ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ دواتر به‌رنامه‌كه‌ بێنیته‌ ناوه‌ڕاست. ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌یه‌تی
Code

SysCommand("CenterWindow","")
  


2- فه‌رمانی MoveWindow ئه‌م فه‌رمانه‌ به‌كارهێنانی بۆ جوڵانه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌ بۆ خاڵێكی دیاری كراوه بۆ نموونه‌ 100،100 ، ئه‌مه‌ش له‌ زۆر به‌رنامه‌ به‌ كار هاتوه‌ وه‌كوو به‌رنامه‌ی یاهوو مسنجه‌ر كه‌ كاتێ ئه‌كه‌یته‌وه‌ له‌ لای ڕاستی شاشه‌كه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ نه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌یه‌تی

Code

SysCommand("MoveWindow","100,100")
  


3- فه‌رمانی ResizeWindow ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ كاتی گۆڕانكاری لی ڕوبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ به‌كاردێ ، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رنامه‌ی وه‌كوو میدیا پله‌یه‌ر به‌كارهاتوه‌ كه‌ كاتێ به‌رنامه‌كه‌ بچوك ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی لێدانی ده‌نگ، ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌ی

Code

SysCommand("ResizeWindow","0,350")
  


4- فه‌رمانی AlwaysOnTop ئه‌م فه‌رمانه‌ وا له‌ به‌رنامه‌كه‌ ئه‌كا كه‌ هه‌رده‌م له‌ سه‌ره‌وه‌ بێ و نه‌چێته‌ ژێر به‌رنامه‌كانی تره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ پێی پێویست به‌ كاردێ هه‌ندێ جار له‌ به‌رنامه‌ی كراك به‌كاردێ ، ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌یه‌تی

Code

SysCommand("AlwaysOnTop","")
  


5- فه‌رمانی NOTAlwaysOnTop ئه‌م فه‌رمانه‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی ڕابردوه‌ واتا به‌رنه‌مه‌كه‌ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ باری ئاسایی

Code

SysCommand("NOTAlwaysOnTop","")
  


6- فه‌رمانی CopyFile ئه‌م فه‌رمانه‌ بۆ كۆپی كردن به‌ كاردێ له‌ بابه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ڕگه به‌ درێژی باسكراوه‌ كۆده‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌

Code

from$='<Embedded>\Untitled-1_03.gif'
dest$='F:\test.gif'
SysCommand("CopyFile","from$,dest$")
  


ئه‌م فه‌رمانانه‌ زۆر ئاسان كاری ئه‌كا له‌ كاتی به‌رنامه‌ داڕشتندا به‌و هیوایه‌ی كه‌ سود به‌خش بێ ، ئێستاش ئه‌توانن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ داگرن



SysCommand.mbd

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

فه‌رمانی پاشكه‌وتكردن له‌ مه‌لتینیدیا بڵده‌ر
كارتی زانیاری به‌ چه‌ند شێوازێكی جیاواز
سه‌ره‌تایه‌ك له‌ Visuai Bisic

Share