بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2009-07-02 , پێنج شه‌ممه‌
ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ن به‌رنامه‌یه‌ك سیدی دروست بكه‌ین هه‌مان هه‌نگاو ئه‌نێین به‌ڵام با شتێكی جوان تری بۆ دابنێن ئه‌ویش Bitmap Buttonه ، ئه‌م وێنۆچكه‌یه‌ له‌ ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌یا نیه‌ به‌لكو پێویسته‌ كرته‌ی ڕاست بكه‌یت له‌ سه‌ر لیسته‌كانی سه‌ره‌وه‌ و Object Toolbar (Simple) هه‌ڵبژێری بۆ ده‌ركوتنی وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌



كرته‌ له‌سه‌ر Bitmap Button ئه‌كه‌ی و له‌ شوێنێك دوگمه‌كه‌ دائه‌نێی و دواتر په‌نجه‌ریه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه‌ سێ وێنه‌ دیاری ئه‌كه‌ی 1- وێنه‌ی یه‌كه‌مه‌ ، 2- وێنه‌ی كاتێ ماوسه‌كه‌ به‌سه‌ریا تێئه‌په‌ڕێ ، 3- وێنه‌ی كرته‌ كردنه‌ ، ته‌ماشی ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌



دانانی فه‌رمانه‌كان هه‌ر وه‌كو چۆن بۆ نوسین دامان نا به‌ هه‌مان شێوه‌ دی ئه‌نێن به‌ڵام با شتێ زیاتر فێربین ئه‌ویش دانانی ده‌نگه‌ له‌ كاتی تێپه‌ربونی ماوسه‌كه‌ به‌سه‌ر دوگمه‌كه‌یا و له‌ كاتی كرته‌ كردن له‌سه‌ر دوگمه‌كه‌، سه‌یری ئه‌م وێنیه‌ی بكه‌



ئێمه‌ دووه‌م هه‌ڵئه‌بژێرین ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ



دواتر به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ هه‌موو دوگمه‌كان دوو ده‌نگ دائه‌نێین ، ده‌نگێك بۆ تێپه‌ربونی ماوسه‌كه‌ و ده‌نگێك بۆ كرته‌ كردن . و له‌ كۆتییا كاره‌كه‌مان هه‌ر وه‌كو به‌رنامه‌ی ڕابردوو ئه‌یكه‌ین به‌ به‌رنامه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌چێ



بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ماڵپه‌ڕی (ئیسلام ناسی) ماڵپه‌ڕی بانگخوازی
ڕوكاری ( دوورگه‌ ) بۆ ماڵپه‌ڕ
چۆن ده‌موچاوی شكاو دروستبكه‌ی به‌ فۆتۆشۆپ

Share