نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-03-29 , دووشه‌ممه‌
سڵاو به‌ڕێزان
به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ هونه‌رێكی پێشكه‌وتوه‌ و ناتوانین بڵێین كه‌ خۆی له‌ خۆیدا پرۆگرام سازیه‌ به‌لكو به‌شێكه‌ له‌م هونه‌ره‌ و هه‌ركه‌سێ بایه‌خی پێبدا جیهانێكی گه‌وره‌یه‌ ، با چمكی كه‌واكه‌مان هه‌ڵكه‌ین و خۆمان فرێده‌ینه‌ نێو ده‌ریای به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ بتوانێ قوفلێك دروست بكات دیاره‌ كه‌سێكی تر ئه‌توانێ كلیله‌كه‌ی بۆ دروستبكات كه‌وابێ مادام به‌رنامه‌ هه‌بێ كه‌ به‌رنامه‌ دروستبكات به‌رنامه‌ش ئه‌بێ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكاته‌وه‌ و ده‌ستكاری بكات ، له‌ جارێك زیاتر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ ئاراسته‌ی كاروان پرۆ كراوه‌ كه‌ گوایه‌ به‌رنامه‌كانی خۆی دروستی ناكات به‌لكوو به‌كوردی ده‌كات و زۆریش داوای ئه‌وه‌م لێكراوه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه‌ كه‌ باسی به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ بكه‌م بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دایك بوو
پێشئه‌وه‌ی باسی به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ بكه‌ین ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ ڕونكه‌مه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كت كرد به‌ كوردی مافی خاوه‌نه‌كه‌ی بپارێزی چونكه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌رنامه‌ دروست ده‌كا زۆر پێوه‌ ماندوو ئه‌بێ و هه‌روه‌ها خه‌لكی نه‌زان نیه‌ تاكوو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ی به‌ هی خۆت پێت نه‌زانن هه‌ره‌ها نای به‌رنامه‌كه‌ مه‌گۆڕه‌ و به‌ ڕه‌وشتێكی به‌رزه‌وه‌ ده‌ستكاری به‌رنامه‌ بكه‌ تاكوو خه‌ڵكی ماندو بونه‌كه‌ت به‌رز ڕاگرن.
به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه‌ بۆ ده‌ستكاركردنی به‌رنامه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین به‌كوردیكردنی به‌رنامه‌ به‌ به‌رنامه‌ی Resource Hacker یان هاككردنی سه‌رچاوه‌ ، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و به‌ كه‌یفی خۆت ده‌ستكاری ده‌كه‌یت ، ئه‌زانم هه‌رچه‌نده‌ باسی بكه‌م لێم تێناگه‌ن بۆیه‌ به‌ نموونه‌ باسی ده‌كه‌ین
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌یه‌



ڕووكارێكی ساده‌ هیچی تیادا نیه‌ ته‌نها شریتی لیسته‌كان ، ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌یه‌ فێربونی ئاسانه‌ ، ئێستا به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌وێ بیكه‌ین به‌كوردی ، لێره‌دا پێویسته‌ باسی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ توانی ئه‌وه‌ی نیه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ به‌ڵام 90% به‌رنامه‌كان ئه‌كاته‌وه‌ .
بۆ ئاگاداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ناتوانێ سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌كانی (كاروان پرۆ) بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاروان پرۆ به‌رنامه‌كانی به‌ كوردی نه‌كردوه‌ به‌لكو خۆی دروستی كردوه‌.
ئێستا له‌ ڕێگه‌ی File > Open به‌رنامه‌یه‌ ئه‌هێنین تاكوو ده‌ستكاریبكه‌ین بۆ نموونه‌ به‌رنامه‌ Nero كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگه‌



ئه‌بینین كه‌ كۆمه‌ڵێ بڕگه‌مان بۆ ده‌رده‌خا ، ئه‌م بڕگانه‌ هه‌ر یه‌كه‌و شتێك ده‌گۆڕی باس له‌ هه‌ندێكی ده‌كه‌ین كه‌ زۆر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی تر خۆتان بیدۆزنه‌وه‌.
بڕگه‌ی Bitmap ئه‌م بڕگه‌یه‌ وێنه‌كانی نێو به‌رنامه‌كه‌ ئه‌گۆڕێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت وێنه‌ی بۆ دانێی ، لێره‌دا وێنه‌ی IDB_BUTTON_NEWFOLDER ده‌گۆڕین كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ دروستكردنی فۆڵده‌رێك له‌ نێو سیدێكه‌



ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ دیده‌كرێ له‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌ شوێنه‌دا



بۆ گۆڕینی ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ وێنه‌یه‌كی تر ئه‌چینه‌ Action > Replase Bitmap دواتر وێنه‌كه‌ ئه‌گۆڕی به‌ وێنه‌یه‌كی تر



دواتر بڕگه‌یه‌كی تر ئه‌گۆڕین ئه‌ویش كه‌ Menu یه‌ ، ئه‌م بڕگه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گۆڕینی لیسته‌كان وه‌كوو File , Edit , View وهتد ، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌بینین چه‌ن لیستێك له‌ خۆ ئه‌گرێ ئێمه‌ش دانیه‌كیان وه‌كوو نمونه‌ هه‌ڵده‌بژێرین



ئه‌م لیسته‌ به‌ دیده‌كرێ له‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌م به‌شه‌



بڕگه‌یه‌كی گرنگی تر كه‌ له‌ هه‌موی گرنگ تره‌ بڕگه‌ی Dialog كه‌ ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ ده‌ستكاری ئه‌كا



هه‌ر كه‌ كرته‌ت كرت له‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ لیسته‌كان خۆی ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێ و هه‌ر شتێكت ویست ده‌ستكاریكه‌ی كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌و نوسینه‌كانی بگۆڕه‌



به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌توانی به‌رنامه‌كان بكه‌ی به‌ كوردی وئه‌گه‌ر تۆزێك خۆتی له‌گه‌ڵ ماندوو بكه‌ی ئه‌وه‌ زۆر به‌ پێشكه‌وتی ده‌ر ئه‌چێ و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌كه‌ی كارێكی پیرۆز ئه‌كه‌ی ، وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كوردستان نێته‌وه‌ به‌رنامه‌ی winrar كراوه‌ به‌كوردی ببینن كه‌ به‌رناجوانه‌ ده‌ستیان خۆش بێت



لێره‌دا باسه‌كه‌مان ته‌واو بوو ، به‌و هیوایه‌ی كه‌ سودمه‌ند بێ و هاوڕێیان سودی لێ وه‌ربگرن ، به‌رنامه‌كان كه‌ باسكراوه‌ له‌م انه‌یه‌ كرته‌ له‌سه‌ری بكه‌ بۆ داگردن و هه‌ر پرسیارێكتان هه‌بوو من ئاماده‌م

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

چی ڕوده‌دات گه‌ر بۆمبێكی نه‌وه‌وی له‌ شاره‌كه‌ت بدات؟
تواناكانی Visual Basic
ڕوكاری ( ده‌ریای سارد ) بۆ ماڵپه‌ڕ

Share