بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-08-27 , سێ شه‌ممه‌
هه‌ركه‌سێك له‌ ئیمه‌ به‌رنامه‌ی داگردنی به‌كارهێناوه‌ وه‌كوو Internet Download Manager كه‌ په‌ڕگه‌ له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ دائه‌گرێت، ئه‌م جاره‌ خۆمان به‌رنامه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین كه‌ په‌ڕگه‌ دابگرێت به‌و هیوایه‌ی بتوانین له‌ داهاتودا گه‌شه‌ی پێ بده‌ین بیكه‌ین به‌ به‌رنامه‌یه‌كی جیهانی، له‌م بابه‌ته‌ باسی چۆنێتی دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌ ده‌بین


له‌م بابه‌ته‌دا جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ داونلۆد فێری ئه‌وه‌یش ده‌بین كه‌ چۆن له‌ ڕێگه‌ی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ره‌وه‌ كۆنترۆڵی به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ره‌كی بكه‌ین چونكه‌ ئه‌م جاره‌ به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ به‌ ناوی httpget به‌ڵام ئێمه‌ له‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر به‌سته‌ره‌كه‌ی ده‌ده‌ینێ

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كه‌ كارپێئه‌كه‌ین به‌ كۆدی
Code

param$='HIDE,WAIT '+URL$
Run("<Embedded>\httpget.exe","param$")

نرخی URL ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌یه‌ كه‌ دیاری ئه‌كه‌ین ، لێره‌دا به‌رنامه‌كه‌ ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌مان بۆ ئه‌كاته‌وه‌ له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ، كه‌ په‌ڕگه‌كه‌ی كرده‌وه‌ له‌ ته‌نیشت به‌رنامه‌ دا ئه‌نرێت كه‌ له‌ فۆڵده‌ری TEMP دایه‌ وه‌كوو نموونه‌ دواتر ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ كۆپی ئه‌كه‌یت به‌ فه‌رمانی كۆپی له‌ فه‌رمانه‌كانی سیستم به‌م شێوه‌یه‌
Code

from$=<Embedded>+'\\'+ExtractName(URL$)+ExtractExt(URL$)
SysCommand("CopyFile","from$,To$")

لێره‌دا ئه‌و په‌رگه‌یه‌ی كه‌ دایگرد كۆپی ده‌كات بۆ ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه‌ دیاریمان كردوه‌

بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌م بابه‌ته‌ ئه‌و به‌رنامه‌ لێره‌وه‌ دابگره‌ كه‌ دروسمان كرد

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

چی ڕوده‌دات گه‌ر بۆمبێكی نه‌وه‌وی له‌ شاره‌كه‌ت بدات؟
فه‌رمانه‌كانی به‌رنامه‌ ڕێژی له‌ Visuai Bisic
ژیانی وه‌رزشی بیبیتۆ

Share