بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-08-22 , پێنج شه‌ممه‌
هه‌ڵبه‌ته‌ رۆر بینیوتانه‌ كه‌ له‌ په‌ڕگه‌ فلاشییه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندی پڕ به‌شاشه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت ، به‌ مانایه‌كی تر چۆن بتوانین فلاش له‌ به‌رنامه‌كانماندا پڕ به‌ شاشه‌كه‌ بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ ڕووبه‌ری شاشه‌كه‌ چه‌ند بێت ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ئێستا له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به‌و پێیه‌ی كه‌ ڕوبه‌ری شاشه‌كه‌ هه‌رچه‌ند بێت فلاشه‌كه‌ پڕ به‌ شاشه‌كه‌ بێت و دواتریش بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی



لێره‌دا بیرۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی فه‌رمانی ClientWidth() و ClientHeight() ڕووبه‌ری شاشه‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ین و دواتر ڕۆبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ كه‌ PubX() و PubY() بۆمان دیاری ده‌كات به‌هه‌مان ڕووبه‌ری شاشه‌كه‌ لێده‌كه‌ین كه‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌بێته‌ پڕ به‌ شاشه‌كه‌ دواتر ڕووبه‌ری فلاشه‌كه‌ كه‌ ObjectWidth و ObjectHeight بۆمان دیاری ده‌كات به‌ هه‌مان ڕووبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ لێده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بوو به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنا بین ئێستا به‌ عه‌مه‌لی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
سه‌رتا له‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێدا فلاشێك دابنێ و دوگمه‌یه‌ك دابنێ و ئه‌م كۆده‌ی تیا بنوسه‌
Code

  obj$='Flash'
  xflash=ObjectX(obj$)
  yflash=ObjectY(obj$)
  wflash=ObjectWidth(obj$)
  hflash=ObjectHeight(obj$)
  xwindow=PubX()
  ywindow=PubY()
  wwindow=ClientWidth()
  hwindow=ClientHeight()
  wfull=ScreenWidth()
  hfull=ScreenHeight()
  SysCommand("MoveWindow","0,0")
  SysCommand("ResizeWindow","wfull,hfull")
  MoveObject("obj$","0,0,wfull,hfull")
  

ته‌ماشا بكه‌ سه‌ره‌تا ته‌نێكمان دروستكرد بۆ فلاشه‌كه‌ و ناویمان نا obj$ دواتر ڕووبه‌ری فلاشه‌كه‌مان وه‌رگرت دواتر ڕووبه‌ری شاشه‌كه‌مان وه‌رگرت دواتر به‌ فه‌رمانی SysCommand به‌رنامه‌كامان كرد به‌ ڕووبه‌ری شاشه‌كه‌ و فلاشه‌كه‌مان كرد به‌ ڕووبه‌ری به‌رنامه‌كه‌

ئێستا گه‌ر ئه‌و كۆده‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ Scrip ـێكدا دا بنێین و دوگمه‌كه‌ دابنێین تا ئه‌م فه‌رمانانه‌ ئه‌نجام بات و كورتكراوه‌ی ctrl+F دابنێین بۆ Scrip ـه‌كه‌ تاكوو به‌ دوگمه‌ی كیبۆرده‌كه‌ كار بكات ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌كه‌ كه‌ ویستمان

هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ باسمان كرد و دروستمان كرد ئه‌توانن دایبگرن و سودی زیاتری لێ وه‌ر بگرن

فه‌رموون لێره‌وه‌ دابگرن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پرۆگرامسازان
دروستكردنی ڕۆژمێر به‌ فه‌رمانی CBK له‌ MMB
داڕێژه‌ی (گه‌شت و گوزار) بۆ سیدی ئۆتۆڕه‌ن

Share