بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-09-10 , سێ شه‌ممه‌
فۆتۆشۆب هه‌رچه‌نده‌ باسی بكه‌یت و كاری سه‌یری پێ دروستبكه‌ی ئه‌كات ده‌زانی تواناكانی ئه‌م به‌رنامه‌ سه‌یره‌ چه‌نده‌ چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵی بڕۆی ئه‌ویش دێت بۆت، شاكاندنی ده‌م و چاو یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌ره‌كانی فۆتۆشۆپ بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا به‌ تێر و ته‌سه‌لی باسی چۆنێتی ئه‌و هونه‌ره‌ ده‌كه‌ین به‌ فۆتۆشۆپ و كاره‌كه‌مان له‌ سه‌ر وێنه‌یه‌ك تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌یه‌ وا ده‌یبینن



سه‌ره‌تا پێویسته‌ وێنه‌ی شتێكت هه‌بێت كه‌ بیخه‌یته‌ سه‌ر ده‌موچاوه‌كه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كوو نموونه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ داده‌نێین



وهه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌هێنین كه‌ كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین



دواتر هه‌ردوكی له‌ فۆتۆشۆپ ده‌كه‌ینه‌وه‌ وێنه‌ی یه‌كه‌م ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌



دواتر ئاستى opasity وێنه‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ین به‌ 50% به‌م شێوه‌یه‌



دواتر له‌ ڕێگه‌ی Edit > Transform > Warp وێنه‌كه‌ وه‌كوو ده‌موچاوه‌كه‌ ئه‌قوپێنین به‌م شێوه‌یه‌



دواتر به‌ قه‌باره‌ی ده‌موچاوه‌كه‌ دیاری ده‌كه‌یت و ctrl+shift+i ئه‌شێلی تاكوو پێچه‌وانه‌ی بكه‌یته‌وه‌ واتا هه‌موو وێنه‌كه‌ دیاری بكه‌یت ته‌نها ده‌موچاوه‌كه‌ نه‌بێت دواتر به‌ شێلانی دوگمه‌ی Delet ئه‌یسڕیته‌وه‌ ته‌نها ده‌وشاوه‌كه‌ ئه‌مێنێت به‌م شێوه‌یه‌



دواتر له‌ لیستی كاریگه‌رێكان color burn هه‌ڵده‌بژێری تاكوو هه‌ردوو وێنه‌كه‌ به‌یه‌كا بلكێنی به‌م شێوه‌یه‌



له‌ كۆتایدا وێنه‌كا ئاوا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌یبینن



هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن

لێره‌وه‌ ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ دا بگرن

Broken Face.psd

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

دروستكردنی به‌رنامه‌ی (Media Player) به‌ MMB
وێنه‌ كێشان له‌سه‌ر شه‌قام
NewRoz 01

Share