بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-07-26 , دووشه‌ممه‌
هاوڕێیان سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
له‌م بابه‌ته‌ باسی دروستكردنی لێده‌ری ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی Media Player كه‌ له‌ هه‌موو كۆمپیوته‌رێكدا هه‌یه‌ ته‌نها له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی مندا نیه‌ ، مبه‌ست له‌م بابه‌ته‌ فێربوونی فه‌رمانه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ هه‌رچنده‌ هه‌م فه‌رمانه‌كانم دانه‌ناوه‌ به‌ڵام گرنكترینیان باس ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا وه‌كوو ئه‌مانه‌تێك ئه‌ڵێم ڕوكاره‌كه‌ی له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌رم گرت به‌ڵام خۆم دام ڕشتوه‌ چونكه‌ خۆم به‌رنامه‌ی Media Player له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ما سڕاوه‌ته‌وه‌ نه‌متوانی وێنه‌ی بگرم و ڕوكاری بۆ دروستبكه‌م به‌ڵام هه‌ندێكشی هه‌ر خۆم دروستم كرد به‌هه‌رحاڵ ڕوكار ئاسانه‌ ته‌نها به‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆب وێنه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بگره‌ ئه‌توانی هه‌ر ڕوكارێ تری بۆ دانێی ، به‌ ده‌ست پێ بكه‌ین:

سه‌ره‌تا پرۆژه‌یه‌ك دكه‌ینه‌وه‌ وناوێكی بۆ داده‌نێین و قه‌باره‌یه‌كی دیاری كراوی بۆ داده‌نێین وه‌هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌كانی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین به‌ ئاره‌زوی خۆمان دواتر یه‌كه‌م هه‌نگاو ئامرازی فیدیۆ هه‌ڵده‌بژێرین كه‌ له‌ لای چه‌پی ئامرازه‌كانه‌وه‌یه‌



لێره‌دا ئه‌م ئامرازه‌ خۆی له‌ خۆیدا لێده‌ری فیدیۆیه‌ بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ دایده‌نێین له‌ پرۆژه‌كه‌ ، دواتر فه‌رمانه‌كانی بۆ داده‌نێین،دووكرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر فیدیۆكه‌ تایبه‌تمه‌ندێكانی ده‌رده‌كه‌وێ گرنگترین تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ فیدیۆیه‌ك دیاری بكه‌ كه‌ ئاماد بێت بۆ كاركردن هه‌روه‌كوو ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌م وێنه‌دا...



ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاته‌ كه‌ ڕوبه‌رێك بۆ فیدیۆكه‌ دابنێین چونكه‌ هه‌ندێ فیدیۆ هه‌یه‌ خۆی ڕوبه‌ره‌كه‌ی بڵاوه‌ و هه‌ندێك هه‌یه‌ بچووكه‌ بۆیه‌ له‌ كاتی كارپێكردندا ئامرازی فیدیۆكه‌ ده‌گۆڕی به‌ گۆڕینی ڕوبه‌ری فیدیۆكه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی تێكچوونی به‌رنامه‌كه‌مانه‌وه‌ بۆیه‌ بۆ پاراستنی ڕوبه‌ری فیدیۆكه‌ خۆمان ڕوبه‌ری بۆ داده‌نێین كه‌ ئیتر نه‌گۆڕێ ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئه‌م كۆده‌ بنوسی له‌ سه‌ره‌تای په‌ڕه‌كه‌

Karwanpro_Media_Player

دواتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوگمه‌كانی بۆ دروستبكه‌ین ، هه‌ر به‌ فۆتۆشۆپ من ئه‌م دوگمانه‌م بۆ دروست كرد كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی پێ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین ، یه‌كێك بۆئیشپێكردنی ڤیدیۆ و دوو دوگمه‌ بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ و دوانی تر بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ به‌ بڕ وه‌هه‌روه‌كا دوو دوگمه‌ یه‌كێك بۆ خێرا كردنه‌وه‌ و ئه‌وی تر بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ هه‌روه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌...



ئێستا باسی كۆده‌كانی ده‌كه‌ین ، بۆ ئیشپێكردنی ڤیدیۆكه‌ ئه‌م كۆده‌ ده‌نوسین (VideoPlay("Video")) وه‌ هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ نوسینی كۆدی ناوێ به‌لكوو دووكرته‌ له‌ سه‌ر دوگمه‌كه‌ ئه‌كه‌ین له‌ بڕگه‌ی action دا كرته‌ له‌ سه‌ر دووه‌م ئایكۆن ده‌كه‌ین و video skip FW هه‌ڵده‌بژێرین



وه‌هه‌روه‌ها بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێین به‌ڵام له‌ جیاتی video skip FW فه‌رمانی video skip BW هه‌ڵده‌ژێرین.



بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ به‌ بڕ واتا به‌ ژماره‌ فره‌یمێكی دیاری كراو ئه‌م كۆده‌ له‌ دوگنه‌كه‌ ده‌نوسین (VideoRewind("Video","100,RELATIVE")) ژماره‌ی 100 ژماره‌ی فره‌یمه‌كانه‌ كه‌ ئه‌توانی خۆت ده‌ستكاری بكه‌ی .
دوگمه‌ی خێراكردنه‌وه‌ دووكرته‌ له‌ سه‌ری ده‌كه‌ین له‌ بڕگه‌ی action دا كرته‌ له‌ سه‌ر دووه‌م ئایكۆن ده‌كه‌ین و video 2 x fast هه‌ڵده‌بژێرین وه‌ بۆ خاوكردنه‌وه‌ video 2 x slow هه‌ڵده‌بژێرین.
فه‌رمانێكی تر له‌و فه‌رمانه‌ گرنگانه‌ی كه‌ ماوه‌ فه‌رمانی open بۆ هێنانی فیدیۆ بۆ ئیشپێكردنی ئه‌م كۆده‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نوسین



ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ فه‌رمان full screen ه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ و گه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌تی دا نه‌نێی ئه‌ه‌ بڕوا ناكه‌م كه‌س به‌رنامه‌كه‌ت به‌كار بێنێ ، ئه‌م فه‌رمانه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نوسرێ



هیچی نه‌ماوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بڤی كه‌ ناوی به‌رنامه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بنوسی و كه‌مێك ڕێكی بخه‌ی تاكوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ده‌چێت



لێره‌دا كۆتایی به‌م بابه‌ته‌ هات هیوادارم كه‌ سودی لێ ببینن و هه‌روه‌ها بتوانن ئێوه‌ش شتی تری بۆ زیاد بكه‌ن بۆ داگردنی پرۆژه‌كه‌ ئه‌توانن به‌ ئاسانی دا بگرن

داگردن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

چه‌ن خاڵێك پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دروست بكه‌ی
NewRoz 02
ڕوكاری ( سوره‌ گوڵ ) بۆ ماڵپه‌ڕ

Share