بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2011-01-07 , هه‌ینی
برایان سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
له‌ ڕابردودا فه‌رهه‌نگێكمان دروست كرد به‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵدر ئه‌وه‌ بوو كه‌سانێكی زۆر سودیان لێبینی به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌یا بوو كه‌ پرۆگرامسازان زۆربه‌یان به‌ فیژواڵ به‌یسك كارده‌كه‌ن بۆیه‌ نه‌یانتوانی به‌ مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر فه‌رهه‌نگه‌كه‌ دروست بكه‌ن بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ له‌ خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێزدا فه‌رهه‌نگێك دروست ده‌كه‌ین به‌ فیژوال به‌یسك.
به‌ڕێزان سه‌ره‌تا ببورن كه‌ شاره‌زایم كه‌مه‌ له‌ فیژوال به‌یسك بۆیه‌ ناتوانم جوانكاری و زیاتر گه‌شه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ توانیم دوای هه‌وڵدانێكی زۆر ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌م دروست كرد فه‌رموو با پێكه‌وه‌ دروستی بكه‌ین
ئاشكرایه‌ بۆ دروستكردنی فه‌رهه‌نگ و هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ داتایه‌كی زۆر له‌ خۆ بگرێ پێویستی به‌ داتابه‌یسه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ ساده‌یی و بێ داتا به‌یس دروستی ده‌كه‌ین هه‌روه‌كوو مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر له‌ په‌ڕگه‌یه‌كی تێكستدا دایده‌نێین
سه‌ره‌تا له‌ په‌ڕگه‌یه‌كی تێكست ووشه‌كان و ماناكانیان له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ ده‌نوسین به‌م شێوه‌یه‌



دواتر ListBox ێك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ووشه‌كانی تیا ده‌ركه‌وێت ، بۆ ده‌ركه‌وتنی ووشه‌كان له‌ لیسته‌كه‌ پێویسته‌ له‌ فۆرمه‌كه‌ ئه‌م كۆده‌ بنوسین
Code

Private Sub Form_Load()

Dim A
If Dir$((App.Path & "\m.txt")) = "" Then Exit Sub
Open App.Path & "\m.txt" For Input As #1
List1.Clear
Do While Not EOF(1)
Line Input #1, A
List1.AddItem A
Loop
Close #1

End Sub

به‌هۆی ئه‌م كۆده‌وه‌ ووشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ، دواتر دوو TextBox دروست ده‌كه‌ین یه‌كه‌می بۆ ئه‌و ووشه‌یه‌ی كه‌ بۆی ده‌گه‌ڕێین و دووه‌می بۆ ماناكه‌ی ، وه‌هه‌روه‌ها دوو دوگمه‌ دروست ده‌كه‌ین یه‌كه‌می بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانای ووشه‌كان و دووه‌می بۆ زیادكردنی ووشه‌یه‌كی نوێ و ڕێكیان ده‌خه‌ین به‌م شێویه‌



ئێستا بۆ فه‌رمانی دوگمه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ووشه‌كان ئه‌م كۆده‌ ده‌نوسین
Code

Private Sub Command1_Click()
Dim S As Integer
For S = 0 To List1.ListCount
If InStr(1, List1.List(S), " " & Trim(Text1.Text) & " ") > 0 Then Text2.Text = Trim(Replace(List1.List(S), Text1.Text, ""))
Next S
End Sub

به‌هۆی ئه‌م كۆده‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌و ووشه‌یه‌ی كه‌ نوسیوته‌ له‌ TextBox ی یه‌كه‌مدا له‌ ListBox دا هه‌ر كه‌ دۆزیه‌وه‌ ماناكه‌ی له‌ TextBox ی دووه‌م داده‌نێت.

دواتر دوگمه‌ی دووه‌م بۆ زیادكردنی ووشه‌ به‌كارده‌هێنین و ئه‌م كۆده‌ی بۆ ده‌نوسین
Code

Private Sub Command2_Click()
List1.AddItem (" " & Trim(Text1.Text) & " " & Trim(Text2.Text) & " ")
End Sub

ئه‌م كۆده‌ش كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ووشه‌كان بخاته‌ سه‌ر ListBox ـه‌كه‌ بۆ زیاد كردنی ووشه‌كان ، له‌ كۆتاییدا دوگمه‌ی ده‌رچوون له‌ پێش نوسینی فه‌رمانی ده‌رچوون فه‌رمانی پاشكه‌وتی بۆ زیاد ده‌كه‌ین و دواتر فه‌رمانی ده‌رچونی ده‌ده‌ینێ به‌م شێوه‌یه‌
Code

Private Sub Command3_Click()
Dim F As Integer
Open App.Path & "\m.txt" For Output As 1
For F = 0 To List1.ListCount - 1
Print #1, List1.List(F)
Next F
Close 1
End
End Sub

به‌م شێوه‌یه‌ زۆر به‌ ئاسانی و به‌بێ داتا به‌یس ئه‌توانین فه‌رهه‌نگێك به‌ فیژواڵ به‌یسك دروست بكه‌ین
ئێستا ئه‌توانن پرۆژه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی دابگرن

داگردن


هیوادارم سودتان لێ وه‌رگرتبێت

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

به‌رنامه‌ی ( په‌یام بۆكس ) وه‌شانی 01
چه‌ند ئامرازێكی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر
به‌رنامه‌ی مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر

Share