نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-01-24 , یه‌ك شه‌ممه‌
هاوڕێیان سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێ
با پێكه‌وه‌ به‌ ملتیمیدیا بلده‌ر به‌رنامه‌یه‌ك دروستكه‌ین هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی Internet Explorer كه‌ ویبگه‌رێكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری ئینترنێت به‌كاردێ ، ئه‌گه‌رچی به‌ هه‌مان توانای ویبگه‌ری Internet Explorer نابێ به‌ڵام هه‌موو فه‌رمانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ خۆ ئه‌گرێ ...



له‌م وانه‌یه‌دا چه‌ن شتێكی نوێ فێر ئه‌بین كه‌ پێشتر ئه‌نجاممان نه‌داوه‌ له‌وانه‌ چوارچێوه‌ی تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئه‌م ئامرازه‌ وه‌كوو Back و Forward و Stop و Refresh و Open File و Print :
ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ ئه‌كه‌ین
سه‌ره‌تا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ بچوكی دروستی ئه‌كه‌ین چونكه‌ تاقیكاریه‌ ئێوه‌ ئه‌توانن به‌ ڕوبه‌ری گه‌وره‌تر دروستی كه‌ن
پرۆژه‌یه‌كی نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و وێنه‌یه‌ك له‌ پشته‌وه‌ دا ئه‌نێین به‌م شێوه‌یه‌



لێره‌دا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هاوشێوه‌ی Internet Explorer دروستئه‌كه‌ین بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ ڕوكاره‌كه‌شی هاوشێوه‌ بێت
دواتر چوارچێوه‌ی ئینته‌رنێت دائه‌نێین



دواتر له‌ ڕێگه‌ی Bitmap Button كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانانی دوگمه‌ كه‌ له‌ 3 وێنه‌ پێكدێ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دانانی چه‌ن دوگمه‌یه‌ك بۆ Back و Forward و Stop و Refresh و Open وه‌هه‌ر وه‌ها EditBox بۆ نوسینی ناونیشانی سایته‌كه‌ تاكوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌چێ



ئێستا دێینه‌ سه‌ر كۆده‌كان كه‌ ئه‌مه‌ گرنگه‌
دوو كرته‌ ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر چواچێوه‌ی ئێنته‌رنێت و سایتێك داخل ئه‌كه‌ین كه‌ هه‌ر یه‌كه‌م جار به‌رنامه‌كه‌ت كرده‌وه‌ ئه‌م سایته‌ بكرێته‌وه‌ وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌



دواتر دووكرته‌ له‌سه‌ر EditBox و له‌ output و دواتر له‌ type ناویكی ده‌ده‌ینێ ، ته‌ماشا



لێره‌دا ئێمه‌ ناوی adress$ پێدا بۆیه‌ له‌هه‌ر كوێ وتمان سایتی adress$ مان بۆ بكه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و سایته‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆمان نوسیومانه‌ له‌ EditBox ئه‌مه‌ نهێنی به‌رنامه‌كه‌مانه‌.
دواتر له‌ دوگمه‌ی تایبه‌ت به‌ كرته‌كردن كه‌ سایته‌كه‌مان بۆ بكاته‌وه‌ ئه‌م كۆده‌ ئه‌نوسین
Code

Browser("Browser","adress$")


ئه‌بینن له‌ جیاتی سایته‌كه‌ نوسیومانه‌ adress$ هه‌روه‌كوو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد
دواتر بۆ دوگمه‌كانی تر هه‌ریه‌كه‌و كۆدێك له‌م كۆدانه‌ داده‌نێین
Code

Browser("Browser","OpenFile")
Browser("Browser","Refresh")
Browser("Browser","Print")
Browser("Browser","Back")
Browser("Browser","Forward")
Browser("Browser","Stop")

وابزانم ئاشكرایه‌ كه‌ ناوه‌كانیان دیاره‌ هه‌ركۆدو بۆ كام دوگمه‌ به‌كاردێ

ئێستا ته‌نها دوگمه‌یه‌ك ماوه‌ بۆ home ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌
Code

Browser("Browser","http://karwanpro.do.am")

لوم كۆده‌ سایتی كاروان پرۆ (بۆ دیعایه‌) بو به‌ په‌ڕه‌ی ده‌ستپێك
ئیتر هه‌ر دوگمه‌ی تری بۆ دانین جوانتر ده‌بێ وه‌كوو دوگمه‌ی (ده‌رباره‌ی)

له‌ كۆتایدا به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌ و سوك هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی Internet Explorer دروستبوو

وه‌كوو هه‌موو جارێ پرۆژه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێوه‌ ماندوو بوم به‌ڵام له‌خزمه‌تی ئێوه‌ هیشتا كه‌مه‌ فه‌رموو دایگرن

Webger.rar


كوشه‌كه‌م دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا
دوعای خیرمان بۆ بكه‌ن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

دروستكردنی ڕۆژمێر به‌ فه‌رمانی CBK له‌ MMB
ته‌كنه‌لۆژیای .NET
ڕوكاری ( دوورگه‌ ) بۆ ماڵپه‌ڕ

Share