بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2011-04-05 , سێ شه‌ممه‌
به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و وه‌رزی به‌هاره‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسی چۆنێتی نوسین ده‌كه‌ین له‌ سه‌ر گیا ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بنوسین كه‌ وا ده‌ربكه‌وێت كه‌ هه‌ر به‌گیا نوسینه‌كه‌مان كردوه‌ یاخود وه‌كوو شوێن پێیه‌ك له‌ ناو گیا ده‌ر بكه‌وێت ، له‌ كاره‌كه‌مانا ناوی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی 2711 ده‌نوسین ، ته‌نها وێنه‌یه‌كی ته‌ختی گیا ئاماده‌كه‌ن و به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ بكه‌نه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵمان بن
دوای تواوكردنی كاره‌كه‌مان وێنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت



سه‌ره‌تا وێنه‌یه‌كی سه‌وزی گیا ئاماده‌ بكه‌ و گرنگ نیه‌ چۆن بێت ته‌نها هه‌وڵ بده‌ كه‌ دیققه‌ی جوان بێت و ته‌ڵخ نه‌بیت ، لێره‌ من ئه‌م وێنه‌م بۆ ئاماده‌ كردوه‌



له‌ فۆتۆشۆپ نوسینه‌كه‌ت بكه‌ له‌ سه‌ری به‌ ئامرازی نوسین به‌م شێوه‌یه‌



دواتر ئه‌چینه‌ سه‌ر لیستی فلته‌ره‌كان ئه‌م فلته‌ره‌ هه‌ڵده‌بژێرین



تاكوو وێنه‌كه‌مان نوسینه‌كه‌مان ئاوای لێدێت



دواتر دوگمه‌ی Ctrl ده‌شێلین و كرته‌ له‌سه‌ر له‌یه‌ری نوسینه‌كه‌ ده‌كه‌ی تاكو به‌ پێی نوسینه‌كه‌ بۆمان دیاری بكات دواتر به‌و دیاریكردنه‌ وێنه‌كه‌ كۆپی ده‌كه‌ین به‌ Ctri+C له‌سه‌ری دایده‌نێینه‌وه‌ به‌ Ctrl+V ، به‌م شێوه‌یه‌



له‌ ئه‌نجامدا به‌م شێوه‌یه‌ له‌یه‌رێ ترمان بۆ زیاد ده‌بیت به‌ شێوه‌ی نوسینه‌كه‌ به‌ڵام به‌ گیا



ئێستا دوو كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م له‌یه‌ره‌ نوێیه‌ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ستایلیكی بۆ دابنێین
ته‌نها له‌ Drop Shadow سێبه‌رێكی بۆ داده‌نێین وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌



وه‌هه‌روه‌ها له‌ Bevel and Emboss ئه‌م نرخانه‌ داده‌نێین



دواتر نوسینه‌كه‌ ده‌شارینه‌وه‌ تاكوو ته‌نها له‌یه‌ره‌ نوییه‌كه‌ بمێنیته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت
Newroz_2711_by_karwanpro.jpg
باسه‌كه‌مان ته‌واو بوو هیوادارم سودی هه‌بوبێت ، بۆ داگرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ دروستمان كرد فه‌رموون

Newroz_2711.rar

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

مێژوی جامی جیهانی FIFA
چه‌ن خاڵێك پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دروست بكه‌ی
خه‌ڵاته‌كانی یارییه‌كانی جامی جیهانی

Share