نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-01-10 , یه‌ك شه‌ممه‌
به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز ؛ ئه‌وبه‌رنامه‌ی كه‌بۆ سه‌ر دیسكتۆب دروستكراوه‌ له‌ نه‌ورۆزی 2009 وه‌كوو دیاری بۆ پرۆگرامسازانی كورد ، هه‌ر وه‌كوو به‌رنامه‌كانی پێشوو چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ كرا به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌شی زۆر گه‌وره‌تر بوو ایا هۆكاری ئه‌و ڕه‌خنانه‌ چیه‌ ...



هه‌موو جارێك وتومه‌ ئه‌یڵێمه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ نه‌بێ قه‌ت پێشناكه‌وین چونكه‌ زۆر جار كه‌م وكورتێكانی خۆمان نابینین بۆیه‌ ڕه‌خنه‌ گران نیشانمان ده‌ده‌ن وكه‌ ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ مانای پێشكه‌وتنه‌ بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ نیشانه‌ی بایه‌خدانه‌ به‌هه‌ر شتێك كه‌ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێ كه‌وابوو ده‌ركه‌وت كه‌ پرۆگرامسازانی كورد ئه‌وپرۆگرامسازانه‌ نیه‌ كه‌ هه‌ر ببینێ به‌رنامه‌یه‌ك دروستكرا و یه‌كسه‌ر ده‌ستخۆشی و سه‌رسۆرهێنانی خۆی نیشان بدا به‌لكوو به‌و په‌ڕی بابه‌تیانه‌وه‌ ئه‌روانێته‌ به‌رنامه‌كان و ڕاوبۆچونی خۆی ئه‌خاته‌ ڕو وزۆر یارمه‌تیده‌ربوون بۆ چاككردنه‌وه‌ی زۆر له‌ هه‌ڵه‌كانی به‌رنامه‌كانم ، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌وانه‌ی تر زیاتر ڕه‌خنه‌ی لێگیرا وڕه‌خنه‌ی زۆر بابه‌تیانه‌ بوو ، ئاساییه‌ گه‌ر هه‌ندێك له‌و ڕه‌خنانه‌ بخه‌مه‌ ڕوو:
Quote

پيش دامه‌ زراندن قه‌باره‌ی 2.10 MB . دوای دامه‌ زراندن .وه‌ دوای دامه‌ زراندن گشت فايله‌كانی NewRoz
756 KB
ئايه‌ بی له‌و دوو ێdll
g_hideshow.dll
NewRoz.dll
هی چی تر چۆته‌ ناو system32

Quote

سيسته‌می ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ چنينی به‌رواره‌كه‌ی لكدێندراوه‌ به‌ هی ويندۆز كه‌ هی ويندۆزيش پشت به‌ سراوه‌ به‌ هی مانگی زاينی . تۆ پێت وايه‌ ساڵی ێمه‌ی كوردی راست هاوتان له‌ گه‌ڵ ساڵی زاينی .. كه‌ له‌م پڕۆژه‌يه‌ پشتی پێ به‌ستراوه‌
نمونه‌ : پڕۆگرامی NewRoz دابخه‌ بچۆ كۆنترۆڵ پانێل له‌وێش كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر Date and Time پشان تۆ ساڵی 2009 ی زاينی بگۆره‌ بۆ 2010 پاشان پڕۆگرامی نه‌ورۆز بكه‌وه‌ ئه‌و كات سه‌يری ساڵی 2709 كوردی بكه‌ كه‌ گۆردراوه‌ بۆ 2710 كه‌ ئه‌م پشت به‌ستنه‌ به‌ ساڵی زاينی له‌ داهاتو ئه‌م پڕۆگرامه‌ ساڵی كوردی خۆمان به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌بات له‌ڕوی خشته‌ی ده‌رخستنی پيته‌كان

هه‌ر وه‌كوو وتم ته‌نها هۆكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆگرامسازانی كورد لێكوڵینه‌وه‌ له‌ كاره‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیا پرۆگرامسازیه‌ به‌ڵام با كه‌مێك باسی ئه‌م ڕۆژمێره‌ بكه‌م تاكوو به‌ ته‌واوی كاری ئه‌م به‌رنامه‌ بچوكه‌ بزانن

ڕۆژمێر له‌ جیهانا چه‌ن جۆرێكه‌
1- ڕۆژمێر (شمسی) : وه‌كوو ئه‌و رۆژمێره‌ كه‌ مانگه‌كانی جیهانی له‌ سه‌ره‌ و به‌ پێی خۆر كار ده‌كا.
2- ڕۆژمێری (قمری) : وه‌كوو ئه‌و ڕۆژمێره كه‌ مانگه‌كانی عربی یان كۆچی له‌ سه‌ره‌ و به‌ پێی مانگ كار ده‌كات
3- ڕۆژمێری (صینی) ئه‌م ڕۆژمێره‌ ته‌نها چین و هاوزمانه‌كانی كاری پێده‌كه‌ن.

مانگه‌كانی ڕۆژمێری كوردی له‌ سه‌ر رؤژمێری شمسی دانراوه‌ بۆیه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژمێری جیهانی یان زایینی كار ده‌كات كه‌وابێ پشت به‌ستن به‌ ڕۆژمێری كۆمپیوته‌ر كارێكی هه‌ڵه‌ نیه‌ چونكه‌ نه‌گۆڕه‌ له‌گه‌ل ڕۆژمێری كوردی بۆ نموونه‌ هه‌موو ساڵێ له‌ 21\3 سه‌ر ساڵی نوێ كوردیه‌ قه‌ت ناگۆڕێ بۆیه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ سه‌ر ڕۆژمێری شمسی كار ده‌كات (نه‌ك ڕۆژمێری زاینی) كه‌ هه‌ردوكیان یه‌كن به‌ڵام ڕۆژمێری شمسی بنه‌ڕه‌ته‌ نه‌ك زاینی.
به‌ ئیزنی خوا له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو وه‌شانی نؤێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌تان پیشكه‌ش ده‌كه‌م و كاری زۆر جوانتری تیایه‌

بۆ داگردنی به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز

NewRoz

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

نیشانه‌ی کامه‌رانی و سه‌رگه‌ردانی مرۆڤ
به‌كارهێنانی ADO له‌ فیژواڵ به‌یسك
ڕوكاری ( قاوه‌ ) بۆ ماڵپه‌ڕ

Share