نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-08-28 , چوار شه‌ممه‌
فۆتۆشۆپ ئه‌و به‌رنامه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ بیری مرۆڤدا نه‌یات ئه‌و ئه‌توانێت ئه‌نجامی بدات به‌ تایبه‌ت كاتێك داهێنه‌رانی دیزان و نه‌خشاندن له‌گه‌ڵیدا بیروڕا ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن ئه‌و كات به‌جۆرێك وینه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه‌ هه‌رگیز له‌وه‌ ناچێت كه‌ ڕاستی نه‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی سه‌یری فۆتۆشۆپتان بۆ ئه‌خه‌مه‌ ڕوو تاكوو لایه‌نی كه‌م بزانن تواناكان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چه‌نده‌


1- قه‌ڵه‌و كردن
فۆتۆشۆپ ئه‌توانێت هه‌ركه‌سێكت بوێت قه‌ڵه‌وه‌ی بكه‌یت به‌و ئامرازه‌ی كه‌ له‌ لیستی فلته‌ره‌كاندا هه‌یه‌ ( Liquify ) له‌وێوه‌ چه‌ند ئامرازێكی تیایه‌ ئه‌توانی هه‌ر شتێكت بوێ قه‌ڵه‌وی بكه‌یته‌وه‌ یان لاوازی بكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ وێنه‌ی جۆرج بۆشه‌ بزانه‌ چه‌نێك قه‌ڵه‌و بوه‌


2- چه‌ن كه‌سێك هه‌مان كه‌س
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ پێویسته‌ كاتی وێنه‌گرتنه‌كه‌ كامێراكه‌ له‌ شوێنێك دابنێی و نه‌یچولێنیته‌وه‌ و دواتر چه‌ن وێنه‌یه‌ك بگری له‌ هه‌موو وێنه‌كاندا هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بێت به‌ڵام هه‌ر جاره‌ و به‌ شێوازێك وێنه‌ بگرێت و دواتر له‌ فۆتۆشۆپ هه‌موو وێنه‌كان بخه‌ره‌سه‌ر یه‌ك و ئه‌و شوێنانه‌ی بسڕه‌وه‌ كه‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ی گرتوه‌ له‌ وێنه‌ی پشته‌وه‌، ئه‌م كه‌سه‌ به‌و شێوه‌یه‌ وێنه‌ی خۆی گرتوه‌

3- گۆڕینی شێوازی وێنه‌
له‌ فۆتۆشۆپ ئه‌توانرێت شێوازی وێنه‌ بگۆڕدرێت بۆ هه‌ر جۆرێك بێت وه‌كوو وێنه‌ی كۆن و وێنه‌ی شه‌و و هه‌ر شێوازێكی تر بێت، ئه‌م وێنه‌یه‌ سه‌ربكه‌ و بزانه‌ ئه‌توانی له‌و شێوازه‌ دروست بكه‌یت


4- وێنه‌ی سینه‌ما
به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌توانیت وێنه‌كانت به‌ جۆرێك لێ بكه‌یت كه‌ وكوو وێنه‌ی سینام بێت كه‌ كه‌مێك له‌ ڕۆناكی وێنه‌كه‌ بگۆڕه‌ و ڕه‌نگه‌كانی ده‌ستكاری بكه‌ تا وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت


5- گه‌وره‌ و بچوكی له‌ وێنه‌كاندا
ئه‌گه‌ر بێتو چه‌ن وێنه‌یه‌ك له‌ سه‌ر یه‌ك دابنێیت و به‌ پێی پێویست وێنه‌یه‌كیان گه‌وره‌ بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌وی تریان بچووك بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ وێنه‌ی زۆر سه‌یر ده‌رده‌چێت، ئه‌م وێنه‌یه‌ منداڵێك به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ر پرده‌كه‌ یاری ده‌كات

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

فراكتالیۆس - یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌كانی فۆتۆشۆپ
دروستكردنی سيدی چه‌ن به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ به‌ mmb
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی

Share