بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2011-02-22 , سێ شه‌ممه‌
خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان زۆر جار ئه‌گه‌ڕێن به‌دوای سكریبتی ڕیكلامكرن بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانیان ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌رجارێك ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كرایه‌وه‌ ڕیكلامێك ده‌ربكه‌وێت كه‌ جارێكی تر سایته‌كه‌ كرایه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕیكلامێكی تر ده‌ربكه‌وێت كه‌ جیاوازبێت له‌و ڕیكلامه‌ی پێشوو وه‌به‌م شێوه‌یه‌ چه‌ند ڕیكلامێك داده‌نێی له‌ یه‌ك شوێندا و هه‌ر جاره‌ دانه‌یه‌كی ده‌ربكه‌وێت.

بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ چه‌ن وێنه‌یه‌ك داده‌نێین هه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌م وێنانه‌ ئه‌به‌ستینه‌وه‌ به‌ سایتێك وه‌كوو ڕیكلامێك بۆ ئه‌و سایته‌ به‌ڵام ده‌بێت چه‌ن كۆدێك دابنێین كه‌ هه‌ر جاره‌ و یه‌ك وێنه‌ی ده‌ر بكه‌وێت ، سه‌ره‌تا چه‌ن كۆدێك بۆ پرۆژه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كوو

دیاری كردنی قه‌باره‌ی وێنه‌كان

Code
var width = "125";
var height = "125";

ناونیشانی ڕیكلامه‌كه‌

Code
var title = "ڕیكلامی ده‌ره‌كی";

كۆدێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕیكلامه‌كه‌ له‌ په‌ڕیه‌كی نوێدا بكرێته‌وه‌

Code
var target = "_blank"

دواتر كۆدی وێنه‌كان داده‌نێین

Code
var ad=new Array()
ad[0]='Reklam0.gif';
ad[1]='Reklam1.gif';
ad[2]='Reklam2.gif';
ad[3]='Reklam3.gif';
ad[4]='Reklam4.gif';

دواتر به‌سته‌ری ڕیكلامه‌كان داده‌نێین

Code
var links=new Array()
links[0]='Reklam0.html';
links[1]='Reklam1.html';
links[2]='Reklam2.html';
links[3]='Reklam3.html';
links[4]='Reklam4.html';

دواتر كۆدێك بۆ دانانی به‌سته‌رێك به‌ شێوه‌یه‌كی كوێرانه‌ random كه‌ هه‌ر جاره‌ و جۆرێك بێت

Code
var xy = Math.floor(Math.random()*ad.length);

دواتر وێنه‌یه‌ك داده‌نێن به‌ڵام به‌سته‌ره‌كه‌ی ئه‌و كۆده‌ به‌كاردێنین كه‌ به‌ random دروستكراوه‌

Code
document.write('');

دواتر كه‌ هه‌موی كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌یكه‌ین به‌ سكریپتی جافاسكریبت و له‌ ماڵپه‌ڕا به‌كاری ده‌هێنین

لێروه‌ سكریبته‌كه‌ دابگره‌ لێره‌وه‌ سكریپته‌كه‌ تاقی بكه‌وه‌

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

فراكتالیۆس - یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌كانی فۆتۆشۆپ
دروستكردنى سكريپتی ڕیكلامكردن
به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو

Share