بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-07-30 , سێ شه‌ممه‌
پرسیارێكی سه‌یره‌ ها..! به‌ڵام چی ئه‌ڵێی گه‌ر بزانی كه‌ ئێستا 20500 بۆمبی نه‌وه‌وی له‌ جیهانا به‌ فه‌رمی هه‌یه‌ و خودا ده‌زانێت له‌ ژێره‌وه‌ چه‌ندێكه‌، له‌وانه‌یه‌ بپرسین گه‌ر جه‌نگی نه‌وه‌وی ده‌ستی پێكرد و یه‌كێك له‌و شاره‌ی دا كه‌ لێی ده‌ژیت؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ سایتی Nuclear Secrecy ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشكه‌ش ده‌كات به‌وپه‌ڕی زانستیه‌وه‌



سه‌ردانی سایتی Nuclear Secrecy بكه‌

http://nuclearsecrecy.com/nukemap


سه‌ره‌تا شاره‌كه‌ی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌ و ئه‌وشوێنه‌ی ئه‌ته‌وێ بۆمبه‌كه‌ لێیبدات بیهێنه‌ ناوه‌ڕاستی شاشه‌كه‌ و كلیك له‌ سه‌ر دوگمه‌ی تاكو شوێنه‌كه‌ دیاری بكه‌یت دواتر له‌ لیستی

بۆمبه‌كه‌ دیاری بكه‌ و كرته‌ بكه‌ له‌ سه‌ر

تاكوو بیبینی به‌ چاوی خۆت تا چه‌نێك كاریگه‌ر ده‌بێت بۆمبه‌كه‌.


ئه‌بینی چه‌ن بازنه‌یه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێت
1- بازنه‌ی زه‌ر له‌ ناوه‌ڕاست:قه‌باره‌ی تۆپه‌ ئاگرینه‌كه‌ی بۆمبه‌كه‌یه‌ ته‌ماشاكه‌ كه‌ چه‌نێك قه‌باره‌ ته‌نها ئاگری بۆمبه‌كه‌یه‌
2- بازنه‌ی سور: هێزی فشاری بۆمبه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌م قه‌باره‌یه‌دا هه‌رچی له‌به‌رده‌می هه‌وا بوه‌ستێت ئه‌وه‌ تێك ده‌شكێت وه‌كوو خانوو و قوتابخانه‌ و هه‌موو جۆره‌ بینایه‌ك وه‌هه‌وه‌ها له‌م قه‌باره‌یه‌دا رێژه‌ی زیانی گیانی 100% ده‌بێت
3- بازنه‌ی سه‌وز: قه‌باره‌ی تیشكی بۆمبه‌كه‌یه‌ كه‌ 50% بۆ 70% له‌ خه‌لكی ده‌كوژێت
4- بازنه‌ی خاكی: قه‌باره‌ی هێزی فشاری هه‌واییه‌ كه‌ كه‌مێك له‌ فشاری بۆمبه‌كه‌ كه‌متره‌ به‌ڵام ئه‌مه‌یش خه‌لكێ زۆر ده‌كوژێت و زۆربه‌ی بیناكان تێكده‌شكێنێت
5- بازنه‌ی پرته‌قالی: كه‌ كه‌مترین كاریگه‌ری ده‌بیت ئه‌وه‌یش هه‌ر پێستێك به‌ری بكه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌یسوتینێت به‌ پله‌ی سێیه‌م وه‌هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك به‌ری بكه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌سوتێت

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

بڕگه‌كانی دیزاین و چۆنێتی به‌ كارهێنانی
بانه‌ری ( به‌هار ) به‌ فۆتۆشۆپ
ده‌رباره‌ی ئێمه‌

Share