نوسیتی: قندیل محمد عبدالله / ڕێكه‌وتی: 2014-06-26 , پێنج شه‌ممه‌

خۆسێ ڕۆبێرتۆ گاما دی ئۆلیڤێرا ناسراوه‌ به‌ ( بـیـبـیـتـۆ )، له‌ دایك بووی 16 فیبرایه‌ری 1964 یاریزانێکی تۆپی پێی به‌رازیله‌ ، وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یاریزانه‌ به‌شدار بووه‌کانی جامی جیهانی ساڵی 1994 که‌ براوه‌ی جامه‌که‌ بوون. سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی به‌ یاری تۆپی پێ له‌ گه‌ڵ یانه‌ی ڤیتۆریا بوو له‌ ساڵی 1983 پاشان په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ چه‌ند یانه‌یه‌کی تری به‌رازیله‌وه‌ وه‌کو یانه‌ی فــلامینگۆ و یانه‌ی فاسکۆ دا گاما و یانه‌ی بۆتافۆگۆ و یانه‌ی کرۆزیرۆ. وه‌ هه‌روه‌ها یاری کردووه‌ له‌ یانه‌کانی دیپۆرتیڤۆ لاکارۆنا و ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی ، وه‌ یانه‌ی تۆرۆس نیزا له‌ مه‌کسیک ، وه‌ یانه‌ی کاشیما ئه‌نلێرز له‌ یابان ، پاشان یانه‌ی ئیتیحادی سعودی ، کۆتایی به‌ یاری تۆپی پێ هێنا له‌‌ ساڵی 2002 .
بیبیتۆ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل به‌شداری سێ جامی جیهانی کردووه‌ ، ئه‌وه‌ش یه‌که‌م له‌ ساڵی1990 دووه‌م له‌ ساڵی 1994 سێ یه‌م له‌ ساڵی 1998، له‌ جامی جیهانی ساڵی 1994 ‌ یه‌کێک بوو له‌ باشترین یاریزا‌نه‌کانی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ وه‌له‌ ماوه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ سێ گۆڵی تۆمار کرد، وه‌ کاتێ گه‌یشتنه‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی جامه‌که‌ ڕوو به‌ ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بونه‌وه‌ پێش چه‌ن ڕۆژێک له‌ یارییه‌که‌ مناڵی سێ یه‌می له‌ دایک بوو ، ئه‌وه‌ بوو گه‌ یارییه‌که‌ گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد و ئه‌م گۆڵه‌ی کرده‌ دیاری مناڵه‌ نوێیه‌که‌ی ئه‌ویش به‌ ده‌ربڕینی سه‌مایه‌ک له‌ شێوه‌ی مناڵ لاواندنه‌وه‌یا که‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ بووه‌ به‌ خاوه‌نی مناڵ ، ئه‌م سه‌مایه‌ بڵابوه‌وه‌ به‌ هه‌موو یاریگاکانی جیهانا
ئه‌وه‌ بوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل جامی جیهانی ساڵی 1994 یان به‌ ده‌ست هێنا.
له‌ خولی یارییه‌ ئۆڵۆمپییه‌کانی هاوینه‌ی ساڵی 1988 له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل مه‌دالیای زیویان به‌ ده‌ست هێنا وه‌ له‌ دواییدا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ به‌ سه‌ر 23 یاریزاندا له‌ خولی یارییه‌ ئۆڵۆمپییه‌کانی هاوینه‌ی ساڵی 1996 وه‌ توانی هاتریکی سێ گۆڵی تۆمار بکات له‌ دژی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بوونه‌ خاوه‌نی میدالیای برۆنزی
ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌کان:
له‌ ساڵی 1983 تا 1988 له‌ یانه‌ی فلامینگۆ.
له‌ ساڵی 1989 تا 1992 له‌ یانه‌ی فاسکۆ دا گاما.
له‌ ساڵی 1992- 1993 تا 1996 له‌ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاکارۆنیا.
ساڵی 1996 چووه‌ یانه‌ی فلامینگۆ
ساڵی 1996 بۆ 1997 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خولی ئیسپانیا ده‌چێته‌ یانه‌ی ئیشبیلیه‌.
هه‌ر ساڵی 1997 ده‌چێته‌ یانه‌ی ڤیتۆریا.
ساڵی 1998 تا 1999 چووه‌ یانه‌ی بۆتافۆگۆ .
هه‌ر له‌ ساڵی 1998 بۆ 1999 ده‌چێته‌ تۆرۆس نێزا
له‌ ساڵی 2000 چووه‌ته‌ یانه‌ی کاشیما ئه‌نتلێرز
هه‌ر له‌ ساڵی 2000 چووه‌ته‌ یانه‌ی ڤیتۆریا
له‌ ساڵی 2001 بۆ 2002 چووه‌ یانه‌ی فاسکۆ دا گاما.
له‌ ساڵی 2002 بۆ 2003 چووه‌ته‌ یانه‌ی ئه‌ل ئیتیحادی سعودی به‌ڵام هه‌ر له‌ ساڵی 2002 کۆتایی به‌ یاریکردن هێنا.
*کۆی گشتی یارییه‌کان و گۆڵه‌کانی له‌ خول و یانه‌کان:
له‌ خولی یانه‌کانی به‌رازیل : 184 یاری کردووه‌ 88 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
له‌ خولی یانه‌کانی ئیسپانیا : 136 یاری کردووه‌ 86 گۆڵی تۆمار کردووه‌ .
له‌ خولی یانه‌کانی مه‌کسیك: 8 یاری کردووه‌ 2 گۆڵی تۆمار کردووه‌ .
له‌ خولی یانه‌کانی ژاپۆن : 8 یاری کردووه‌ 1 گۆڵی تۆمار کردووه‌ .
له‌ خولی یانه‌کانی سعودیه‌ : 5 یاری کردووه‌ 1 گۆڵی تۆمار کردووه‌ .
کۆی گشتی له‌ خولی یانه‌کان توانیوێتی له‌ 341 یاری به‌شداری بکات و 178 گۆڵ تۆمار بکات.
بـیـبـیـتـۆ توانی نازناوی گۆڵکاری خوولی ئیسپانیا به‌ ده‌ست بهێنێ له‌ ساڵی 1993 .
* یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل:
له‌ ساڵی 1985 به‌شداری 6 یاری کردووه‌ به‌ڵام گۆڵی تۆمار نه‌کردووه‌.
له‌ ساڵی 1986 - 1987 - 1988 به‌شداری هیچ یارییه‌کی هه‌ڵبژارده‌که‌ی نه‌کردووه‌.
له‌ ساڵی 1989 به‌شداری 18 یاری کردووه‌ 10 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
هه‌ر له‌ ساڵی 1989 توانی نازناوی گۆڵکاری جامی کوبا ئه‌مریکا به‌ ده‌ست بهێنێت.
له‌ ساڵی 1990 : 3 یاری کردووه‌ گۆڵی تۆمار نه‌کردووه‌.
وه‌ له‌ ساڵی 1991 : 5 یاری کردووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ تۆمار بکات.
ساڵی 1992 : 8 یاری به‌شدار بووه‌ 7 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
له‌ ساڵی 1993 : 9 یاری ئه‌نجام داوه‌ 7 گۆڵی تۆمار کرووه‌.
ساڵی 1994 : 11 یاری کردووه‌ و 8 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
ساڵی 1995 : 2 گۆڵی کردووه‌ له‌ ئه‌نجامی 2 یاری .
ساڵی 1996 : 1 یاری 1 گۆڵ.
ساڵی 1997 : له‌ ئه‌نجامی 3 یاری 1 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
له‌ ساڵی 1998 : 9 یاری به‌شداری کردووه‌ 3 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
کۆی گشتی 75 یاری له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌شداری کردووه‌ و 39 گۆڵی تۆمار کردووه‌.
وه‌ له‌ به‌رواری 8 دێسه‌مبه‌ر 2012 له‌ یارییه‌کی دۆستانه‌دا به‌شداری کرد که‌ توانی گۆڵێک تۆمار بکات.
بیبیتۆ جگه‌ له‌ بواری وه‌رزش ڕووی كردوه‌ته‌ بواری سیاسی و یه‌كێك بوو له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ خۆی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ووڵاته‌كه‌ی (به‌رازیل) له‌ گه‌ڵ ڕۆماریۆ هاوڕێی وه‌رزشی و توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن له‌ ساڵی 2010 .
ئێستا بیبیتۆ له‌ گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ناوداری ووڵاته‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ وه‌كو باڵیۆزی ووڵاته‌كه‌یان له‌ یارییه‌كانی جامی جیهانی 2014 به‌رازیل كار ده‌كه‌ن.
نوسینی : قندیل محمد عبدالله

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ده‌ستپێكردن به‌ به‌رنامه‌ داڕشتن له‌ VB.net
قوربانی له‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كاندا
به‌رنامه‌ی my info بۆ پێشاندانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمپیوتر

Share