نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2009-10-19 , دووشه‌ممه‌
پێش سه‌فه‌ركردن بۆ پێكهاته‌ سه‌ره‌كێكانی جێهانی دوت نێت پێویسته پێكه‌وه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندێكانی Console شادبین و دواتر له‌ وانه‌كانمانا به‌ كاری دێنین ، كرداره‌ سه‌ره‌كێكانی Console ئه‌و كردارانه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هێنانه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ركردنه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن
Code

Console.WriteLine(String)  
Dim x As String = Console.ReadLine()  
Dim x As Integer = Console.ReadKey()  
Dim r As ConsoleKeyInfo = Console.ReadKey()  

وه‌هه‌روه‌ها كرداری تر وه‌كوو كرداری ڕه‌نگ كه‌ ForeGroundColor بۆ ڕه‌نگی ده‌ق به‌كاردێ و BackgroundColor بۆ ڕه‌نگی پشته‌وه‌ به‌ كاردێ و ئه‌توانی ڕه‌نگه‌كان دیاری بكه‌ی له‌ ڕێگای به‌شی ConsoleColor به‌م شێوه‌یه‌
Code

Console.ForegroundColor = ConsoleColor.Yellow;

وه‌هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی تر وه‌كوو Title و WindowWidth بۆ دیاریكردنی شێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ ،



با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ بابه‌تێكی چاپكردن ، بۆ نموونه‌ ئه‌مانه‌وێ ئێمه‌ ئه‌م نه‌م ده‌قه‌ چاپبكه‌ین
ناو: name
ته‌مه‌ن: Age

ئه‌توانین ئه‌م كاره‌ بكه‌ین به‌م شێوه‌یه‌
Code

Console.Write("First Name: " + name + " - Age: " + age);

لێره‌دا ڕێگه‌یه‌كی باشتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ ، به‌م شێوه‌یه‌
Code

Console.Write("First Name: {0} - Age: {1}", name, age);

به‌هۆی كۆدی دووه‌مه‌وه‌ ئه‌توانی فۆرماتی ده‌قه‌كه‌ بكه‌ی به‌ به‌كارهێنانی d بۆ ژماره‌كان و e بۆ exponential به‌م شێوه‌یه‌:
Code

Console.WriteLine("E format: {0:E}", 99999);

وه‌رگێڕاوه‌ له‌ كتێبی VB.net step by step

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

بانه‌ری ( به‌هار ) به‌ فۆتۆشۆپ
سایتی (قه‌له‌می) سایتی خوێندكارانی كۆلێژی قه‌ڵه‌می زانكۆیی
دروستكردنی فلاش پله‌یه‌ر flash player به‌ mmb

Share