نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-02-13 , شه‌ممه‌
هاوڕێیان سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێ
پرۆگرامساز پێش ئه‌وی ده‌ست به‌ داڕشتنی به‌رنامه‌ بكا پێویسته‌ دیزاینێك بۆ به‌رنامه‌كه‌ی دابنێ ، لێره‌وه‌ پێویسته‌ پرۆگرامسازان شاره‌زایی دیزانیان هه‌بێ ، پێكه‌وه‌ با بزانین دیزاین چیه‌ ؟ بڕگه‌كانی نه‌خشاندن چیه‌؟ بنه‌ماكانی دیزاینی گرافیكی چیه‌؟ فه‌رموون



نه‌خشاندن یان دیزاین ته‌نها به‌ توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ دانانرێ به‌لكو به‌ به‌هره‌ و پیشه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌ ناخی مرۆڤدا چێنراوه‌ و مرۆڤ خۆی ده‌توانێ كه‌ په‌ره‌ی پێبدا به‌ هه‌وڵدان و به‌رده‌وامبون و بێگومان لێكوڵینیه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ وله‌هه‌مان كاتدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه‌ وامان لێده‌كا په‌یوه‌ست بین به‌ نه‌خشاندنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای ده‌ربـڕینی هه‌سته‌ كه‌ جوانترین ڕێگایه‌ بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست بۆیه‌ له‌ دیزاینه‌وه‌ هه‌ستی خۆشی و دڵته‌نگی و ... ئه‌زانی ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و دیزاینه‌ پیشه‌یی بێ زیاتر هه‌ماهه‌نگی به‌ دی ئه‌كه‌ی له‌ نێوان خۆی و دیزاینه‌كه‌ی.

دیزانی گرافیكی
دیزاین هه‌ڵقوڵاوی ناخی مرۆڤه‌ (گیان ، دڵ ، جه‌سته‌ ، ده‌وروبه‌ر ) مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دا كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ شێوه‌یه‌كی دیاریكراوا كۆی بكاته‌وه‌ و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كراو و له‌ كۆتاییدا وێنه‌یكی كاریگه‌ر پێكدێ به‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ كه‌ پێی ئوترێ (نه‌خشاندن) یان دیزاین.



بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ هه‌ستمان ببه‌ستینه‌وه‌ به‌ كاره‌كه‌مان ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌مان بینی كه‌ هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وقمانا ، له‌گه‌ڵ گیانمانا ، له‌گه‌ڵ هه‌ستمانا ئه‌و كاته‌ به‌وپه‌ڕی خۆشیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ئه‌با كه‌ ئه‌توانێ هه‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێ به‌ ویژدانمان ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی كه‌ ئه‌وكاره‌ بكا لێره‌وه‌ مافی خۆمانه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ كاره‌كه‌ی بگرین و تێبینێكانی ۆمانی پێ ڕابگه‌یه‌نین یان خاڵه‌ لاوازه‌كانی بۆ ڕونبكه‌ینه‌وه‌ ، له‌م كاته‌دا اوه‌ن دیزاینه‌كه‌ دڵۆش ده‌بێ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ بێ كه‌ ڕه‌خنه‌ قبوڵ ئه‌كا به‌ سینگی فراوانه‌وه‌ (وه‌كوو خۆم !!! هههه).
لێردره‌دا بیرۆكه‌كه‌ نوێیه‌ .. كاریگه‌ری جوان و نوێ و دروست ... ڕه‌نگه‌كان ... ناخ و ئامانج ئه‌مانه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێن له‌ كاری دیزاینا ئه‌مانه‌ زۆر قورسه‌ به‌لاته‌وه‌ ئێستا به‌ڵام زۆر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمانا به‌رده‌وامبی (مه‌گه‌ر ئێمه‌ كارمان چیه‌).
دواتر ته‌ماشا ئه‌كه‌ی كه‌ به‌ پێی ئه‌م خاڵانه‌ كه‌ كار ئه‌كه‌ی زۆر به‌ ئاسانی كاره‌كانت ئه‌كه‌ی و چه‌ندین خاڵی تر كه‌ خۆت ئه‌ی دۆزیته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاتدا

بڕگه‌كانی دیزاین
دیزاین چه‌ن بڕگه‌یه‌كی هه‌یه‌ كه‌ پێویسه‌ بیزانین هه‌رچه‌نده‌ ناتوانین له‌ بابه‌ته‌دا به‌ وردی باسی بكه‌ین به‌ڵام به‌كورتی باسی ئه‌كه‌ین تاكوو له‌ بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ درێژی باسی ئه‌كه‌ین ، له‌و بڕگانه‌
1- خاڵ: كه‌ بچوكترین و ساده‌ترین بڕگه‌ی دیزاینه‌ به‌ڵام گرنگه‌ له‌ كارێكی دیزاینا
2- هێڵ: جوڵانه‌وه‌ی خاڵێكه‌ به‌ ڕویه‌كدا كه‌ درێژی هه‌یه‌ به‌ڵام پانی نیه‌ ، هێل ژه‌ن جۆرێكی هه‌یه‌ وه‌كوو هێڵی ستونی و ئاسۆیی و لێژ كه‌ هه‌ریه‌كێ له‌مانه‌ كاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ وه‌كوو هێڵی لێژ كه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێ مانای سه‌ركه‌وتن ئه‌دا و هێڵی ستونی مانای ڕاست و دروستی ئه‌دا ...
3- شێوه‌ : ناوه‌ڕۆكی هه‌موو دیزاینێ به‌ شێوه‌ ثڕ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ دو جۆره‌ دوولایی وه‌كوو چوارگۆشه‌ و بازنه‌یی و جۆری دووه‌م سێلایی وه‌كوو ئاوێزه‌ ئه‌مانه‌ نه‌خشه‌كێش به‌ بیرۆكه‌ی خۆی به‌كاری ئه‌هێنێ
4- بۆشایی : ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان شێوه‌كانا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌مه‌ش گرنگی زۆره‌ له‌ دیزاینا له‌ ڕوی شێوه‌كانا كه‌ به‌كاری ئه‌هێنی
5- چنین : چنین یان ڕستن مانای تایبه‌تمه‌ندی ڕوی شێوه‌كه‌ ئه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌رم بێ یان ڕه‌ق یان زبر ئه‌مه‌ش گرنگه‌ هه‌موو نه‌خشه‌كێشێك بیزانێ
6- ڕه‌نگ : ڕه‌نگ به‌ڕای خۆم گیانی نه‌خشاندنه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و مانایه‌ك ئه‌به‌خشن یان ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كان كه‌ 16581375 ڕنگن هه‌موویان كاریگه‌رن له‌ قه‌باره‌ی وێنه‌ی نه‌خشه‌كه‌



بنه‌ماكانی نه‌خشاندن
له‌ كاری دیزاین و نه‌خشاندنا چه‌ن بنه‌مایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پێویسه‌ كه‌سی نه‌خشه‌كێش بیزانێ له‌وانه‌
1- هاوسه‌نگی: زۆر گرنگه‌ به‌ڵام مه‌رج نیه‌ له‌ هه‌موو نه‌خشه‌یه‌كدا هه‌بێ ، هاوسه‌نگی به‌ زۆر شت ئه‌كرێ وه‌كوو ڕه‌نگ و پێكهاته‌ و ... هتد
2- گونجاندن : مانای گونجاندنی بڕگه‌كانی نه‌خشه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدا
3- دوباره‌كردنه‌وه‌ : مانای دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له‌ شێوه‌كان و جوانی ئه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ جوانی شێوه‌كه‌وه‌ و هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی
4- یه‌كبوون : یه‌كبوونی شێوه‌كان له‌ نه‌خشه‌كه‌
5- هاوشێوه‌یی : هاوشێوه‌یی به‌شێك له‌ نه‌خشه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ به‌شێكی تردا ئه‌مه‌ش ئه‌مان گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌نگی كه‌ هه‌ردوكیان هاوڕێن چونگه‌ هاوشێوه‌یی هاوسه‌نگی دروست ئه‌كا

لێره‌دا باسێكی كورت ده‌رباره‌ی دیزاین و نه‌خشاندن ته‌واو بوو به‌رده‌وام سه‌ردانیمان بكه‌ن بۆ زانینی نهێنێكانی دیزاین و دروستكردنی هه‌موو جۆره‌ دیزاینێك وه‌كوو لۆگۆ و بانه‌ر و باكگراوند له‌ داهاتودا

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

گه‌ر به‌ڕۆژو ئه‌بیت له‌ ره‌مه‌زانا ئه‌م زانیاریانه‌ بزانه‌
ئێستا چات له‌گه‌ڵ ڕۆبوت بكه‌ كه‌ هه‌رگیز لێت بێزار نابێت
دروست كردنی لیست به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر

Share