بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-10-01 , سێ شه‌ممه‌
ئه‌مڕۆ كۆمپانیای گووگل داهێنانێكی تری ئاشكرا كرد له‌ بواری ویب داڕشتندا كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی په‌ڕگه‌ی ئینته‌رنێت زۆر به‌ جوانی و توانایه‌كی زۆر به‌رزه‌وه‌ ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ گووگل ده‌ڵێت كه‌ (ئامرازێكی پرۆفیشناڵه‌) كه‌ ئه‌مه‌ نوێترین داهێنانێتی بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ پێشی به‌رنامه‌كانی تری ویب دارشتن بدارته‌وه‌ وه‌كوو دریم ویڤه‌ر و فرۆنت په‌یج


ئه‌م به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی په‌ڕگه‌ی ئینته‌رنێت وه‌هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ڕیكلامی ئینته‌رنێت بۆیه‌ به‌ شێوه‌ی سلاید و جولاوه‌ كاره‌كته‌ری زۆر جوان دروست ده‌كات
ئه‌مه‌ وێنه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌


وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پاڵپشتی ته‌واوی JavaScript و CSS ده‌كات و ئه‌توانی ده‌ستكاری تایبه‌تمه‌ندێكانی بكه‌یت ، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت كه‌ گووگل به‌رنامه‌كانی زۆر ساد ه‌ و ئاسانه‌ كه‌ هیچ شاره‌زاییه‌كی ناوێت

بۆ داگردنی به‌رنامه‌كه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ له‌ گووگل
http://www.google.com/webdesigner


وه‌هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌و به‌رنامه‌یه‌ سه‌ردانی پێگه‌ی فێركاری به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ له‌ سه‌ر یوتیوب

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ڕوكاری ( ده‌ریای سارد ) بۆ ماڵپه‌ڕ
به‌رنامه‌ی ( به‌ڕێوبه‌ر ) وه‌شانی 2.0
وه‌رگێڕی ئینگلیزی بۆ كوردی هاوشێوه‌ی گووگل

Share