بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2010-07-06 , سێ شه‌ممه‌
گه‌ر ماڵپه‌ڕت هه‌یه‌ پێوسته‌ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ بزانی كه‌ زۆر پێویسته‌ له‌ بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی سایته‌كه‌ت، سیۆ یان SEO كورتكراوه‌ی Search Engine Obtimization تایبه‌تمه‌ندی مۆتۆره‌كانی كه‌ڕان پێكدێ له‌ چه‌ن بڕگه‌یه‌ك ، با پێكه‌وه‌ به‌ تێر و ته‌سه‌لی بیزانین.



ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئاماده‌ بكات بۆ مۆتۆره‌كانی گه‌ڕان و یه‌كه‌مینیان مامه‌ گووگل به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ مۆتۆره‌كانی تر پشت گوێ بخه‌ی چونكه‌ ئه‌وانیش كاریگه‌ری باشیان هه‌یه‌ وه‌كوو Yahoo و Msn و bing و Ask و Altavista .

بڕگه‌كانی سیۆ

1- ووشه‌ كلیلێكان Keywords .



ئه‌و وشانه‌یه‌ كه‌ وه‌كوو كلیل مێوانه‌كان له‌ چوارگۆشه‌ی گه‌ڕان ئه‌ینوسن و سایته‌كه‌ت له‌ ڕیزی ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌ گووگل ده‌رده‌كه‌وێ ، ئه‌م وشه‌ كلیلیانه‌ بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ن وشه‌یه‌كه‌ یان چه‌ن ڕسته‌یه‌كه‌ پێكهاته‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ خۆ ئه‌گرێ و كاتێ گووگل ئه‌جامه‌كانی گه‌ڕان ئه‌هێنێ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێ له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ یان له‌ تایتڵ یان له‌ به‌سته‌ر یان له‌ هه‌رشوێنیكی تری ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ و هه‌ر كه‌ ئه‌و ووشانه‌ ده‌ركه‌وت ڕاسته‌و خۆ دایده‌نێ له‌ ئه‌مجامه‌كان ، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ ئه‌و ووشه‌ كلیلیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پڕ مانا بنوسی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ركه‌سێ له‌و بواره‌ كه‌ڕا ڕاسته‌وخۆ بیدۆزێته‌وه‌ ، بۆ نوسینی ئه‌م ووشانه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌روی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بینوسی و له‌ نێوان هه‌ر ووسه‌یه‌ك هێمای (,) دابنێی وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌



2- نه‌خشه‌ی سایت Sitemap



نه‌خشه‌ی سایت تا بڵێی گرنگه‌ بۆ ئه‌رشیف كردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ گووگل واتا پاشكه‌وتكردنی سه‌رچه‌م په‌ڕگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت چونكه‌ نه‌خشه‌ی سایت بریتیه‌ له‌ په‌ڕگه‌یه‌كی XML بۆ نموونه‌ كرته‌ لێره‌ بكه‌ له‌م په‌ڕكه‌یه‌ سه‌رجه‌م په‌ڕگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تی تیایه‌ ، بۆ دروستكردنی نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر كرته‌ لێره‌ بكه‌ و دواتر باری بكه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت

3- ڕێژه‌ی چالاكی Bounce Rate



ئه‌م خاڵه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌ویش ماوه‌ی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ مێوان له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌مێنێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ گه‌ر تۆ بابه‌تێكی گرنگ بنوسی ئه‌وه‌ ئه‌و مێوانه‌ كاتیكی زۆر ئه‌مێنیته‌وه‌ تاكوو به‌نواوی بیخوێنێته‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر له‌به‌رگرتنه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر دایده‌خات بۆیه‌ گووگل خیساب بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ مێوان زیاتر بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی كه‌ڕان ده‌ر ده‌كه‌وێ

4- هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌ڕگه‌كان pagerank



ڵێره‌دا گووگل په‌ڕگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ به‌ پێی گرنگی ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ وه‌كوو ناوه‌ڕۆك و ناونیشان تا چه‌ند په‌یوه‌ندیان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ بابه‌ته‌كه‌ باسی سیۆ ده‌كات تۆ ناونیشان پێویسته‌ زۆر به‌ وردی بینوسی و په‌یوه‌ندجی به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ هه‌بێ وه‌هه‌روه‌ها نوێكاری له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی كه‌ ڕوو له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی تره‌وه‌ backlinKs ، گووگل ده‌ خاڵی داناوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كان له‌هه‌موی زیاتر 10 وه‌ر ده‌گرێ و كه‌مه‌كه‌ی 0 . بۆ زانینیی هه‌ڵسه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت كرته‌ لێره‌ بكه‌

5- تاگه‌كان metatags



كۆمه‌ڵێ كۆده‌ له‌ سه‌روی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی گووگل تێبگات له‌ جۆری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت وه‌هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌ چ بوارێك ده‌دات و پێك دێت له‌ چه‌ن دێڕێك



auther واتا ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی سایته‌كه‌ت ده‌كه‌ن باشتر وایه‌ بنوسی All ، copyright واتا مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌توانی ناوی سایته‌كه‌ت بنوسی ، title واتا ناونیشانی سایته‌كه‌ت ، description واتا به‌كورتی ده‌رباره‌ی سایته‌كه‌ت ، و KeyWords ووشه‌ كلیلێكانه‌

6- زیادكردنی سایته‌كه‌ت له‌ مۆتۆره‌كانی گه‌ڕان



پێویسته‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زیادبكه‌ی له‌ موتۆره‌كانی گه‌ڕان و گرنگترینیان google Yahoo MSN كرته‌ له‌سه‌ر هه‌ر كامیان بكه‌ بۆ زیادكردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت

7- زیاد كردنی سایته‌كه‌ت له‌ قه‌رهه‌نگی سایته‌كان

پێویسته‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بڵاو بكه‌یته‌وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگه‌كان تاكوو مێوانه‌كان بتدۆزنه‌وه‌ وه‌ ئه‌توانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زیاد بكه‌یت له‌م فه‌رهه‌نگانه‌ ( كورد لاند ، كورد لینكس)

لێره‌دا كۆتایی باسه‌كه‌مانه‌ی هیوادارم كه‌ سودی لێوه‌رگرن ئێوه‌ش هه‌ر زانیاریه‌كی ترتان هه‌یه‌ له‌ په‌یامه‌كانتانا بینوسن بۆ سوود وه‌رگردن ، سوپاس بۆ هه‌موتان

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

فراكتالیۆس - یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌كانی فۆتۆشۆپ
ڕیكلامكردن له‌ به‌شی به‌سته‌ره‌كان به‌ قه‌باره‌ی 160 به‌ 600
بانه‌ری ( به‌هار ) به‌ فۆتۆشۆپ

Share